جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد

جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد بە کورتی جەمشید خانی مامم یان جەمشید خان، ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی بەختیار عەلی. ڕۆمانەکە لە ساڵی ٢٠١٠دا لە ١٥١ لاپەڕەدا لە چاپدرا.

جەمشید خانی مامم
نووسەربەختیار عەلی
سەردێڕی سەرەکیجەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
وڵاتکوردستان، عێراق
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتڕۆمان
چەشننۆڤڵ
بڵاوبوونەوە٢٠١٠
بڵاوکەرەوەئەندێشە
جۆری کتێبپەیپەرباک (چاپی یەکەم)
ھاردباک (چاپی دووەم)

نووسەر لە دیدارێکدا دەربارەی ناونیشانیی ڕۆمانەکە گووتی:

ھەستەکەم ناونیشانەکە تا حەددێک تەعبیر بێت لە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە، یەعنی نزیکە لە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە، نزیکە لە گەورەترین سیفەت لە کارەکتەری پاڵەوانەکە کە کەسێکە با ئەیبا. ھەتا ئەگەر لەڕووی مەجازیشەوە تەماشایبکەیت جەمشید خان کەسێکە کە وەکو یارییەک وایە بەدەست ڕووداوەکانەوە، وەکو کەسێک وایە ھەموو ڕووداو و کارەساتە مێژوویی یا ئەو شتە ڕۆژانە سادانەی کە لە دەوروبەری ڕووئەیات بە شێوەیەک لە شێوەکان لەگەڵ خۆیانا ئەیبەن و ئەیفڕێنن. لێرەوە ناونیشانی ڕۆمانەکەش لەوەوە ھاتووە کە جەمشید خان پاڵەوانێکە، کەسێکە کە زیاتر لەوەی کە ئیرادەی خۆی دەور ببینێ لە چارەنووسیا، شتەکانی چواردەوری دەور ئەبینن لە چارەنووسیا، ھئزەکانی تر دەور ئەبینن لە دیاریکرنی چارەنووسیا، وە ژیانی خۆی ھێندەی بەدەست ئەو ھێزانەی کەوەیە بەدەست خۆیەوە نییە…

وەرگێڕانەکان دەستکاری

کتێبەکە دوو جار بۆ زمانی فارسی وەرگێڕدراوە، جارێک لەلایەن ڕەزا کەریم موجاور و جارێکیش لەلایەن مەریوان ھەڵەبجەیی.

فارسی (عمویم جمشید خان مردی که باد همواره او را با خود می برد)، ٢٠١٢ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٢دا وەرگێڕانە فارسییەکەی ڕەزا کەریم موجاور لەلایەن «نشر افراز» ەوە بڵاوکرایەوە. کتێبەکە لە ١٤٤ لاپەڕەدا لە بەرگێکی پەیپەرباک دا لە چاپدرا.

شێوەزارەکانی کورمانجی (Ape min Cemşid xan ku hertim be ew li ber xwe dibir)، ٢٠١٢ دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٢دا وەرگێڕانی کورمانجیی بڵاوکرایەوە لەلایەن دەزگای «ئاڤێستا» وە. کتێبەکە لەلایەن بەسام مستەفاوە کاری وەرگێڕانی بۆکراوە.

فارسی (جمشید خان عمویم که باد همیشه او را با خود می‌برد)، ٢٠١٦ دەستکاری

لەلایەن مەریوان ھەڵەبجەییەوە دووبارە کتێبەکە وەرگێڕدرایەوە سەر زمانی فارسی و لە ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن «نشر نیماژ» ەوە بڵاوکرایەوە.

نوێترین چاپ دەستکاری

  • جەمشید خانی مامم کە ھەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد، چاپی دووەم، ٢٠١٨، ئەندێشە.