جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ ئەمێدیۆ پلانا


جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ ئەمێدیۆ پلانا (بە ئینگلیزی: Giovanni Antonio Amedeo Plana) (٦ی تشرینی دووەمی ١٧٨١ - ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٨٦٤) فەلەکناس و بیرکارێکی ئیتاڵی بووە.[١]

جیۆڤانی ئەنتۆنیۆ ئەمێدیۆ پلانا

لەدایکبوون٦ی تشرینی دووەمی ١٧٨١
مەرگ٢٠ی کانوونی دووەمی ١٨٦٤ (تەمەن ٨٢ ساڵ)
پیشەفەلەکناس و بیرکار و مامۆستای زانکۆ و سیاسەتمەدار
خەڵاتەکان
  • مەدالیای زێڕی کۆمەڵەی شاهانەی فەلەکناسی (١٨٤٠)
  • مێدالیای کۆپلی (١٨٣٤)
  • ئەندامێتی بێگانە لە کۆمەڵەی شاهانە (١٨٢٧)
  • هاوڕێی ئەکادیمیای هونەر و زانستی ئەمریکی دەستکاری بەهای موڵک (P166) لە ویکیداتا

پلانا لە شاری ڤۆگێرا (پاڤیا) لەدایک بووە، کاتێک تەمەنی گەیشتە ١٥ ساڵ، ڕەوانەی ماڵی مامەکانی لە شاری گرێنۆبڵ کراوە بۆ ئەوەی خوێندنەکەی تەواو بکات، دواتر لە ساڵی ١٨٠٠ پەیوەندی بە ئیکۆل پۆلیتێکنیک کردووە، یەکێک بووە لەوانەی هەریەک لە ژۆزێف لوی لاگرانژ و ژۆزێف فووریێ بە تواناکانی سەرسام بوونە و حەزیان کردووە لە قوتابخانەکەدا بیکاتە سەرۆکایەتی بەشی بیرکاری.

لە ساڵی ١٨١١ پلانا لە زانکۆی تۆرین وەک سەرۆکی بەشی فەلەکناسی لە زانکۆی تۆرین دەستنیشانکرا، ئەمەش بەهۆی ڕاسپاردەیەکی لاگرانجەوە، تا کۆتایی ژیانی لەو دامەزراوەیە بەسەر برد.

بەشدارییەکانی پلانا زۆر بوارەکانی وەک جوڵەی مانگ، تەواوکاری، کارکردی هێلکەیی،گەرمی، ئەلکترۆستاتیک(شێوەی زەوی) و جیۆدیزیا لەخۆگرتبوو.

سەرچاوە دەستکاری