جیانلوکا سکاماکا

یاریزانی تۆپی پێی ئیتاڵی

جیانلوکا سکاماکا (لەدایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٩) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئیتاڵییە کە وەک ھێرشبەر یاری دەکات بۆ یانەی پرێمیەرلیگ وێست ھام یونایتد و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا. پێشتر بۆ لاوانی ئاییندھۆڤن و ساسۆلۆ یاری کردووە لەگەڵ یاریکردن بە خواستن بۆ کریمۆنێسێ، زوۆلی ئاسکۆلی و جەنەوا.

جیانلوکا سکاماکا
ئەزموونی گەنجی
٢٠٠٩–٢٠١٢ لازیۆ
٢٠١٢–٢٠١٥ ڕۆما
٢٠١٥–٢٠١٧ ئایندھۆڤن
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٦–٢٠١٧ لاوانی ئایندھۆڤن ٣ (٠)
٢٠١٧–٢٠٢٢ ساسۆلۆ ٣٩ (١٦)
٢٠١٨ کریمۆنێسێ (خواستن) ١٤ (١)
٢٠١٨–٢٠١٩ زوۆلێ (خواستن) ٨ (٠)
٢٠١٩–٢٠٢٠ ئاسکۆلی کالچیۆ (خواستن) ٣٣ (٩)
٢٠٢٠–٢٠٢١ جەنەوا (خواستن) ٢٦ (٨)
٢٠٢٢- وێستھام یونایتد ٠ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٤–٢٠١٦ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا خوار ١٧-ساڵان ٢٨ (٦)
٢٠١٦–٢٠١٧ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا خوار ١٨-ساڵان ٤ (٣)
٢٠١٧–٢٠١٨ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا خوار ١٩-ساڵان ١١ (٨)
٢٠١٨–٢٠١٩ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا خوار ٢٠-ساڵان ١٢ (٥)
٢٠١٨–٢٠٢١ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا خوار ٢١-ساڵان ١٥ (٩)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتاڵیا ٧ (٠)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of تەممووزی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of حوزەیرانی ٢٠٢٢

کاروانی یانە دەستکاری

کاروانی سەرەتایی دەستکاری

سکاماکا بەرھەمی ئەکادیمیای لاوانی ڕۆمایە، سکاماکا لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥ چووە یانەی ئاییندھۆڤن.[١] لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، یەکەم یاریی پیشەگەری خۆی ئەنجامدا بۆ پێکھاتەی لاوانی ئاییندھۆڤن، لە بردنەوەی ٢- لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر یانەی ڤێنلۆ، لەدوای ٦١ خولەک لە جێگەی ستیڤن بێرگوین ھاتە یاریگاوە.[٢]

ساسۆلۆ دەستکاری

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧، بە گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار-ساڵ و نیو پەیوەندی کرد بە یانەی ئیتاڵی ساسۆلۆوە.[٣] لە ٢٩ی تشرینی یەکەم، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، یەکەمین یاری خۆی لە خولی پلە یەکی ئیتاڵی(Serie A) ئەنجامدا کە ٣–١ دۆڕان بەرامبەر ناپۆلی لە ستادیۆ سان پاولۆ، وەک یەدەگ لە جێگەی دیێگۆ فاڵچینێلی ھاتە یاریگاوە لە خولەکی ٨٥.[٤]

خواستنەکان بۆ کریمۆنێسێ، زوۆلی، ئەسکۆلی و جەنەوا دەستکاری

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٨، سکاماکا بە خواستن چووە یانەی پلە دووی ئیتاڵی کریمۆنێسێ.[٥] یەکەم گۆڵی پیشەگەری خۆی تۆمارکرد لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٨، لە یاریی خولدا لە بەرامبەر پالێرمۆ.[٦]

لە ٣١ی ئابی ٢٠١٨، سکاماکا بە خواستن پەیوەندی کرد بە یانەی خولی نایابی ھؤڵەندی زوۆلی.[٧] لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا لە بردنەوەیان ١–٠ لە دەرەوەی یاریگای لە خولدا بەرامبەر گرۆنیگێن.[٨]

لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩، بە خواستن چووە یانەی خولی پلە دووی ئیتاڵی ئەسکۆلی.[٩]

لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، سکاماکا بە خواستن چووە یانەی جەنەوا لە خولی پلە یەکی ئیتاڵی بۆ ماوەی یەک وەرز.[١٠]

گەڕانەوە بۆ ساسۆلۆ دەستکاری

لە ھاوینی ٢٠٢١، سکاماکا گەڕایەوە بۆ ساسۆلۆ، کە لەلایەن ئەلسیۆ دیۆنیسییەوە ڕاھێنەرایەتی دەکرا. لە ١٧ی تشرینی یەکەمدا، یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لەگەڵ نێرۆڤێردی، لە یارییەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دوو گۆڵی تۆمار کرد لە دژی یانەی پێشووی، جەنەوا، کە یارمەتی تیپەکەی دا بۆ بەرامبەربوون ٢–٢.[١١] لە وەرزی ٢٠٢١–٢٢، وەک یاریزانی سەرەکی یاری کرد لەگەڵ دۆمینیکۆ بێرادی و گیاکۆمۆ ڕاسپادۆری لە ھێڵی ھێرشبردن، و وەرزەکە بە ١٦ گۆڵ لە خودا کۆتایی ھات.[١٢][١٣]

وێستھام یونایتد دەستکاری

لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢، سکاماکا گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ واژوو کرد لەگەڵ یانەی خولی نایابی ئینگلیزی وێستھام یونایتد.[١٤] بڕی تێچووی گواستنەوە کە درا بە ساسۆلۆ بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان ٣٠٫٥ ملیۆن پاوەند بوو، لەگەڵ ٥ ملیۆن پاوەندی زیادکراو کە پەیوەستە بە ئاست و ئەنجامەوە.[١٥] ھەروەھا بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، بڕی ١٠٪ دیاریکرا بۆ فرۆشتنەوەی داھاتوو کە دەبێت بدرێت بە یانە ئیتاڵییەکە.[١٦]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

لاوان دەستکاری

وەک بەشێک لە پێکھاتەی ئیتاڵیای خوار تەمەن ١٧ ساڵان، سکاماکا بەشداری کرد لە پاڵەوانێتییەکانی ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپی خوار تەمەن ١٧ ساڵان.[١٧]

لەگەڵ ئیتاڵیای خوار ١٩ ساڵان، سکاماکا بەشداری کرد لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا خوار ١٩ ساڵان، و دوو گۆڵی تۆمارکرد لە پاڵەوانێتییەکەدا، لەوانە یەکێکیان لە دۆڕاندنی یاری کۆتایی ٤–٣ بەرامبەر پورتوگال دوای کاتی زیاد کراو. ساڵی دواتر بەشداری جامی جیھانی خوار-٢٠ ساڵانی ٢٠١٩ی کرد لەگەڵ پێکھاتەی ئیتاڵی خوار ٢٠ ساڵان و پلەی چوارەمیان بەدەست ھێنا.

لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨، سکاماکا یەکەمین یاری خۆی لەگەڵ پێکھاتەی خوار ٢١ ساڵان ئەنجامدا لە یارییەکی دۆستانە لە بەرامبەر پورتوگال کە ٣–٢ دۆڕان. یەکەم گۆڵی خۆی لەگەڵ تیپی ئیتاڵیای خوار ٢١ ساڵان تۆمار کرد لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا، لە یارییەکی دۆستانە کە ٤–٠ بردیانەوە بەرامبەر مۆڵدۆڤا. بەشداری کرد لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەورووپا خوار ٢١ساڵان لە ساڵی ٢٠٢١، کە دوو گۆڵی تۆمارکرد.[١٨]

پێکھاتەی یەکەم دەستکاری

یەکەم بانگھێشتی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئیتاڵیا پێگەیشت بۆ پاڵاوتنەکانی پاڵەوانێتی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ لە ئەیلولی ٢٠٢١.[١٩] لە ٨ی ئەیلوول یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا، لە بردنەوەی ٥–٠ لە یاریگای خۆیان لەبەرامبەر لیتوانیا، وەک کە لە نیوەی دووەمدا لە جێگای فێریکۆ بێرناردێشی ھاتە یاریگاوە.[٢٠]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٢٦ تەممووزی ٢٠٢٢[٢١]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
لاوانی ئاییندھۆڤن ٢٠١٥–١٦ دابەشبوونی ڕۆژھەڵات ٢ ٠ - - - ٢ ٠
٢٠١٦–١٧ دابەشبوونی ڕۆژھەڵات ١ ٠ ٠ ٠ - - ١ ٠
کۆی گشتی ٣ ٠ ٠ ٠ - - ٣ ٠
ساسۆلۆ ٢٠١٧ ١٨ خولی پلە یەکی ئیتاڵی A ٣ ٠ سینەما - - ٣ ٠
٢٠٢١ خولی پلە یەکی ئیتاڵی A ٣٦ ١٦ ٢ ٠ - - ٣٨ ١٦
کۆی گشتی ٣٩ ١٦ ٢ ٠ - - ٤١ ١٦
کریمۆنێسێ(خواستن) ٢٠١٧ ١٨ خولی پلە دووی ئیتاڵی B ١٤ ١ - - - ١٤ ١
زوۆلی (خواستن) ٢٠١٨ ١٩ خولی نایابی ھۆڵەندا ٨ ٠ ٢ ٠ - - ١٠ ٠
ئەسکۆلی (خواستن) ٢٠١٩ ٢٠ خولی پلە دووی ئیتاڵی B ٣٣ ٩ ٢ ٤ - - ٣٥ ١٣
جەنەوا (خواستن) ٢٠٢٠–٢١ خولی پلە یەکی ئیتاڵی A ٢٦ ٨ ٣ ٤ - - ٢٩ ١٢
وێستھام یونایتد ٢٠٢٢–٢٣ پرێمیەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٢٣ ٣٤ ٩ ٨ ٠ ٠ ٠ ٠ ١٣٢ ٤٢


نێودەوڵەتی دەستکاری

دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئیتاڵیا ٢٠٢١ ٢ ٠
٢٠٢٢ ٥ ٠
کۆی گشتی ٧ ٠

خەڵاتەکان دەستکاری

ئیتاڵیای خوار ١٩ ساڵان

  • دووەم بوون لە پاڵەوانێتی ئەورووپا بۆ خوار ١٩ ساڵان: ٢٠١٨[٢٢]

ئیتاڵیای خوار ٢٠ ساڵان

  • پلەی چوارەمی جامی جیھانی فیفا خوار ٢٠ ساڵان: ٢٠١٩[٢٣]

تاکەکەسی

  • گۆڵکاری جامی ئیتاڵیا: ٢٠١٩–٢٠ (بە ھاوبەشی)، ٢٠٢٠–٢١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Contract Scamacca met één seizoen verlengd". PSV (بە ھیندی). 19 November 2015.
  2. ^ "VVV-Venlo vs. Jong PSV – 22 January 2016 – Soccerway". soccerway.com. Retrieved 23 January 2016.
  3. ^ "Scamacca terug naar Italië". PSV (بە ھیندی). 31 January 2017.
  4. ^ "Napoli vs. Sassuolo – 29 October 2017 – Soccerway". int.soccerway.com. Retrieved 10 October 2021.
  5. ^ "Scamacca: Alla Cremonese mi trovo molto bene". sport.sky.it (بە ئیتاڵیایی). 23 March 2018.
  6. ^ Franciò, Cinzia (14 April 2018). "Cremonese, bel punto a Palermo: Scamacca risponde a Coronado". La Provinzia Cremona (بە ئیتاڵیایی).
  7. ^ "Scamacca en Tripaldelli naar PEC Zwolle". PEC Zwolle (بە ھیندی). 31 August 2018.
  8. ^ "Van Crooij schiet PEC in Groningen van hatelijke nul af". Voetbal International (بە ھیندی). 2 September 2018.
  9. ^ "Calciomercato: Scamacca in prestito secco dal Sassuolo" [Scamacca on loan from Sassuolo.] (بە ئیتاڵیایی). Ascoli. 13 July 2019. Archived from the original on 14 July 2019. Retrieved 29 August 2019.
  10. ^ "Gianluca Scamacca, rinforzo in attaco" [Gianluca Scamacca, reinforcement in attack] (بە ئیتاڵیایی). Genoa. 2 October 2020.
  11. ^ "L'ex Scamacca lancia il Sassuolo, ma il Genoa non muore mai: 2–2". La Gazzetta dello Sport (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 2022-07-23.
  12. ^ "Sassuolo chief speaks about transfer interests of Berardi, Raspadori and Scamacca". 8 April 2022.
  13. ^ "PSG hold talks for Italy striker Gianluca Scamacca – Get French Football News".
  14. ^ "West Ham United sign Italy international centre-forward Gianluca Scamacca". West Ham United F.C. 26 July 2022. Retrieved 26 July 2022.
  15. ^ "Antonio No longer on whole pressure as Westham Annonuced Scamacca". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  16. ^ "Gianluca Scamacca: West Ham complete £35.5m deal for Sassuolo striker". Sky Sports. 26 July 2022. Retrieved 27 July 2022.
  17. ^ "Gianluca Scamacca Career Statistics | Goal.com". www.goal.com.
  18. ^ "Parte l'avventura europea. Ufficializzata la lista dei 23, da domani ritiro a Tirrenia" (بە ئیتاڵیایی). 24 May 2021.
  19. ^ "Thirty-four Azzurri called up for the matches against Bulgaria, Switzerland and Lithuania: Zaniolo returns, Scamacca earns first call-up". figc.it. 27 August 2021. Retrieved 6 September 2021.
  20. ^ "Italia-Lituania 5–0: Kean, Raspadori e Di Lorenzo rimettono gli azzurri sulla strada per i Mondiali". la Repubblica (بە ئیتاڵیایی). 8 September 2021. Retrieved 12 September 2021.
  21. ^ "G. Scamacca". Soccerway.
  22. ^ "Portugal win epic U19 EURO final". UEFA.com. Union of European Football Associations. 29 July 2018.
  23. ^ "Mina sparks historic finish for Ecuador". FIFA.com. Fédération Internationale de Football Association. 14 June 2019. Archived from the original on 15 June 2019. ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.