جۆیل شوماخەر

دەرھێنەرێکی سینەمایی ئەمریکی (١٩٣٩-٢٠٢٠)

جۆیل شوماخەر (بە ئینگلیزی: Joel Schumacher) (٢٩ی ئابی ١٩٣٩–٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠) دەرھێنەر و نووسەر و بەرھەمھێنەری فیلمی ئەمریکییە، لە ٢٩ی ئابی ١٩٣٩ لە شاری نیویۆرک لەدایکبووە، بە دەرھێنانی فیلمە گەورەکانی وەک کوڕە ونبووەکان لە ساڵی ١٩٨٧، باتمان بۆ ھەمیشە لە ساڵی ١٩٩٥، باتمان و ڕۆبن لە ساڵی ١٩٩٧، و کۆشکی تەلەفۆن لە ساڵی ٢٠٠٢ جگە لە دەیان فیلمی تر. جۆل شوماخەر بەناوبانگە بە فیلمی تاوانکاری، کە لە بەرھەمەکانیدا وێنا کراوە، شوماخەر بە حەزی ھاوکاری لەگەڵ ھەمان ئەکتەرەکان لە زیاتر لە بەرھەمێکدا ناسرابوو، وەک چۆن ھاوکاری ئەستێرەی جۆن دێڵی کردووە لە ٦ بەرھەمدا لەنێوان ساڵانی ١٩٨٣–٢٠٠٩، و ھاوکاری ئەستێرەی ئینگلیزی کیفەر سازەرلاند (ئەستێرەی زنجیرەی ٢٤) لە پێنج بەرھەمدا کردووە لە ماوەی تەمەنی ٢٣ ساڵیدا، و لەگەڵ کیمبارلی سکۆت لە پێنج بەرھەمدا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠–١٩٩٧.[١]

جۆیل شوماخەر
بە ئینگلیزی: Joel Schumacher
لەدایکبوون٢٩ی ئابی ١٩٣٩
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٦-٢٢) (٨٠ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونJoel T. Schumacher
ھۆی مەرگشێرپەنجە
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی، زمانی سویدی
پیشەسیناریۆنووس، دەرهێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم، costume designer، director
بواری کارfilm direction، سیناریۆ (ھونەر)، بەرهەمھێنانی فیلم
پەروەردەUniversity of California, Los Angeles، Parsons School of Design، Fashion Institute of Technology
دەستپێکی چالاکی١٩٧٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
ئەندامی حیزبیحیزبی دیموکرات
خەڵاتەکانQ25405526

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری