جۆوان وودوارد (لە دایکبووی ٢٧ی شوباتی ١٩٣٠) خانمەکتەر، بەرھەمھێنەر و چاکوانێکی ئەمریکییە. لە ماوەی ژیانی پیشەگەرییدا، بووەتە براوەی کۆمەڵێک خەڵات لەوانە، یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، ھەروەھا سێ جاریش خەڵاتی گۆڵدن گلۆب.[١]

جۆوان وودوارد
لەدایکبوون (١٩٣٠-٠٢-٢٧) ٢٧ی شوباتی ١٩٣٠ (تەمەن ٩٤ ساڵ)
Thomasville، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونJoanne Gignilliat Trimmier Woodward
باوکWade Woodward Jr.
دایکElinor Trimmier
ھاوسەرPaul Newman
منداڵNell Newman، Melissa Newman
زمانی نووسینئینگلیزی
دانیشتوویThomasville، Westport، Marietta
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٥٢
باری تەندرووستینەخۆشیی ئەلزھایمەر
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

لە ساڵی ١٩٥٥، جۆوان بۆیەکەمینجار لە فیلمی تا سێ بژمێرە و نزابکە (Count Three and Pray) دەرکەوت. بۆ ساڵی دواتر لە فیلمی ماچێک پێش مردن (A Kiss Before Dying) دەرکەوت. لە سێیەم فیلمیدا لە ساڵی ١٩٥٧، بە بەشداریکردنی بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی سێ ڕوخسارەکەی ئێڤی (The Three Faces of Eve) ناوبانگی زیاتر بەربڵاوبوویەوە، بەھۆی فیلمەکەوە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵی دراما، خەڵاتی ڕیڤیوی بۆردی ناشنال بۆ باشترین خانمەکتەری بەدەستھێنا، ھەروەھا پاڵێوراوکرا بۆ خەڵاتی بافتا.

لە ماوەی کارکردنی لە فیلمەکانیدا، جۆوان چوار پاڵاوتنی ئۆسکار، دە گۆڵدن گلۆب، چوار بافتا، ھەروەھا نۆ پاڵاوتنی بۆ خەڵاتی ئێمی پرایم تایم وەرگرت.

ژیانی تاکەکەسی دەستکاری

لە سەرەتادا جۆوان لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ نووسەری ئەمریکی گۆری ڤیدال،[٢] دەگوترا ئەوان مارەبڕی یەکتری کراون، بەڵام جۆوان ئەوەی ڕەتکردووەتەوە و ڕایگەیاند کە ئەوە پەیوەندییەکی تاک لایەنە بووە، خودی گۆری کەسێکی ھاوڕەگەزخوازە.[٣]

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨، جۆوان ھاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەر و دەرھێنەری ئەمریکی پۆل نیومان کرد، ھاوسەرگیرییەکان تاکوو ساڵی ٢٠٠٨ بە مردنی پۆل بەردەوام بوو، بەیەکەوە سێ منداڵیان ھەبوو.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Joanne Woodward | Biography, Movies, Paul Newman, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  2. ^ "A First Draft of Gore Vidal's Illustrated Memoir." May 14, 2012 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. December 23, 2011.
  3. ^ Kellogg, Carolyn (January 4, 2013). "Gore Vidal says nice things about women in the new Vanity Fair". Los Angeles Times. Retrieved June 23, 2019. In the piece, Joanne Woodward recalls pretending to have an affair with Vidal, who was gay, as a way of placating his family and perhaps as a cover for her relationship with the not-quite-divorced Paul Newman. "We got a kick out of it,” she told Balaban. "I couldn't see Gore and me getting married — oh, heavens — but we did have a great time together."
  4. ^ "Remembering Paul Newman." ١٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. People. September 27, 2008.
  5. ^ Weaver, Hilary. "Oscars 2018: Why Allison Janney Thanked Joanne Woodward". Vanity Fair (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  6. ^ "Joanne Woodward and Paul Newman". oscar.go.com. Retrieved 2021-02-19.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)