جۆن لاسیتەر
جۆن ئالان لاسیتەر (بە ئینگلیزی: John Alan Lasseter) (لەدایکبووی ١٢ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧) ئەنیمەیشنکار، دەرھێنەر، سیناریۆنووس، بەرھەمھێنەر، ئەکتەری دەنگی و بەرپرسی پێشووی داھێنەر (CCO)ی ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی کۆمپانیای واڵت دیزنی و پیکسار و دیزنی ئەمریکییە. زۆر کەس بەھۆی داھێنانەکەیەوە بە "واڵت دیزنی مۆدێرن" ناوی دەبەن.[١]
جۆن لاسیتەر کاری ئەنیمەیشنی لە کۆمپانیای واڵت دیزنی دەستپێکرد، بەڵام دوای ھەوڵەکانی بۆ ھێنانی کۆمپیوتەر و ئەنیمەیشنی کۆمپیوتەر بۆ ناو واڵت دیزنی لە کارەکەی دوورخرایەوە. پاشان پەیوەندی بە کۆمپانیای لوکاسفیلمەوە کرد، لەوێ یەکەم ئەزموونی کارکردنی لەگەڵ تەکنەلۆژیای پێشەنگ و گەشەسەندنی CGI (وێنەی دروستکراوی کۆمپیوتەر) ھەبوو. گرووپی گرافیک کە بەشێکی کۆمپیوتەرە لە کۆمپانیای لوکاسفیلم، دواتر فرۆشرا بە ستیڤ جۆبس، و لە ساڵی ١٩٨٦ بوو بە پیکسار.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری{{سەرچاوەکان
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی ئۆتۆمۆبیل
- دەروازەی شەمەندەفەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆن لاسیتەر تێدایە. |