جوولی ئاندروز
جوولیا ئیلیزابێت ویلس ناسراو بە جوولی ئاندروز (لە دایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ و نووسەری ئینگلیزە.[١][٢] جوولی بۆ ماوەی حەوت دەیە چالاک بووە، ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، خەڵاتێکی گرامی، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا. لە ساڵی ٢٠٠٠، جوولی لەلایەن شاژنی بەریتانیا، ئیلیزابێتی دووەم، پێشناوی (Dame) وەک ڕێزلێنان پێدراوە.[٣][٤]
جوولی ئاندروز | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Julie Andrews | |
لەدایکبوون | Walton-on-Thames، شانشینی یەکگرتوو | ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥
ناوی کاتی لەدایکبوون | Julia Elizabeth Wells |
ناوی خوازراو | Julie Edwards |
ناسناو | Dame Julie Andrews |
ھاوسەر | Tony Walton، بلەیک ئێدواردز |
منداڵ | Emma Walton Hamilton |
خزمەکان | Jennifer Edwards، Geoffrey Edwards |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی بەریتانی |
بواری کار | musical theater |
پەروەردە | Arts Educational School، Tring Park School for the Performing Arts |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٥ |
نەژاد | |
جۆری دەنگ | سۆپرانۆ، alto |
شاکارەکان | Mary Pippins، The Sound of Music، Cinderella، My Fair Lady |
کۆمپانیای تۆمارکردن | کۆڵومبیا ڕێکۆردز |
وێبگە | https://julieandrewscollection.com/ |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
Notable role | Queen Lillian |
پێڕست | list of awards and nominations received by Julie Andrews |
جوولی لە ساڵی ١٩٥٢ وەک دۆبلێری دەنگی بۆ فیلمی ئەنیمەیشنی ئیتالی ڕۆزەکەی بەغدا (La Rosa di Bagdad) بەشداربوو. دواتر لە ساڵی ١٩٦٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی ئەمریکی بەناوی ماری پۆپینز (Mary Poppins) بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە جوولی ئاندروز بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[٥] جوولی ڕۆڵیشی گێڕاوە لە شانۆی برۆدوەی. لە ساڵی ١٩٦٥، لە فیلمی دەنگی مۆسیقا (The Sound of Music) دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەکتەری بۆ فیلمی کۆمێدی - دراما بەدەست ھێنا.
لە ساڵی ٢٠٠٢، بەپێی ڕاپرسییەکی تۆڕی بی بی سی ناوی جوولی ئەندروز لە ڕیزبەندی ٥٩ ھات لە ناو ١٠٠ مەزنترین کەسایەتی بەریتانی.[٦]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Julie Andrews | Biography, Movies, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Dame Julie: The Sound of Music». BBC. ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٩. لە ٩ی ئازاری ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ "Dame Julie: The sound of music" 29 July 2017 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. BBC. Retrieved 1 July 2012
- ^ "Queen honours movie Dames" 28 December 2007 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. BBC. Retrieved 1 July 2012
- ^ «The 37th Academy Awards | 1965». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «BBC – 100 great British heroes». BBC News. 21 August 2002. لە 4 November 2010 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 16 December 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی ئینگلتەرا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی شانۆ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوولی ئاندروز تێدایە. |