جودیت توڤیم ناسراو بە جودی ھاڵیدەی (٢١ی حوزەیرانی ١٩٢١–٧ی حوزەیرانی ١٩٦٥) گۆرانیبێژ، کۆمێدیکار و خانمەکتەرێکی ئەمریکی بوو.[١][٢] ئەو یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.

جودی ھاڵیدەی
بە ئینگلیزی: Judy Holliday
لەدایکبوون٢١ی حوزەیرانی ١٩٢١
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن٧ی حوزەیرانی ١٩٦٥(١٩٦٥-٠٦-٠٧) (٤٣ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھۆی مەرگشێرپەنجە، شێرپەنجەی مەمک
شوێنی ناشتنWestchester Hills Cemetery
ھاوسەرDavid Oppenheim
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Gerry Mulligan
منداڵJonathan Oppenheim
پیشەگۆرانیبێژ، jazz musician، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەر
شوێنی کارویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دەستپێکی چالاکی١٩٣٨
ئامێری مۆسیقادەنگ
چەشنtraditional pop
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، Theatre World Award، Tony Award for Best Actress in a Musical، star on Hollywood Walk of Fame، Donaldson Awards
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر

جودی سەرەتا لە یانە شەوانییەکان کاری دەکرد، ئەمەش بەر لەوەی بێتە ناو شانۆی برۆدوەیەوە. لە ساڵی ١٩٤٦، سەرکەوتنێکی باشی لە شانۆی (لە دایکبووی دوێنێ) بدەستھێنا، کە وای لە بیلی داون کرد ئەم شانۆیە بکاتە فیلم لە ساڵی ١٩٥٠، فیلمەکەش بەھەمان ناوەوە بوو. بۆ ئەم فیلمەش جودی بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر،[٣] ھەروەھا خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بۆ باشترین خانمەکتەر لە فیلمی میوزیکاڵ یان کۆمێدی بەدەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٥٦، ئەو بە بەشداریکردنی لە شانۆی (Bells Are Ringing)، بووە براوەی خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەکتەری سەرەکی لە بەرھەمێکی میوزیکاڵ، لە ساڵی ١٩٦٠ بەھەمان ناو و ناوەڕۆکەوە لە فیلمێکدا دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٥٢، لەبەردەم لیژنەی ناسەرەکی ئاسایشیی ناوخۆی ئەنجومەنی پیران لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا، بۆئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە ئایا ئەو چووەتە ناو بزاڤی کۆمۆنیزم. لەکۆتاییدا ھیچ شتێک نە سەلمێندرا، بەڵام گومانەکان وایان لێکرد کە ماوەی چەند ساڵێک لە کارەکانی داببڕێت.[٤]

جودی لە خێزانێکی جوولەکەی ڕووسی لە دایکبووە.[٥][٦] لە ساڵی ١٩٤٨، ھاوسەگیری لەگەڵ دەیڤد ئۆپنھایم ئەنجامدا، بەڵام دوای دە ساڵ واتە لە ساڵی ١٩٥٨ جیابوونەوە، بەیەکەوە کوڕێکیان بوو بەناوی جۆناتان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Obituary Variety, June 9, 1965, p. 71.
  2. ^ "Oscar Winner Who Fought Sexual Harassment to Get Biopic Treatment (Exclusive)". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). 2017-11-30. Retrieved 2021-02-19.
  3. ^ "The 23rd Academy Awards | 1951". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  4. ^ "Judy Holliday wins Academy Award for best actress". Jewish Women's Archive (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-19.
  5. ^ "Abe Tuvim; Zionist Official,. Dies at 64; Executive Director of Fund Foundation" (PDF). The New York Times. 16 January 1958. Retrieved 24 December 2014.
  6. ^ 1940 United States Federal Census