جوان کراوفۆرد

ئەکتەری ئەمریکی (۱۹۰۳-۱۹۷۷)

جوان کراوفۆرد (٢٣ی ئازاری ١٩٠؟[ئ]–١٠ی ئایاری ١٩٧٧) خانمەکتەرێکی فیلم، تەلەڤیزیۆن و شانۆی ئەمریکی بوو.[١] سەرەتا وەک سەماکەرێک لە شانۆی گەڕیدەیی دەستی بەکارکردن کرد، دواتر بووە شانۆکارێکی برۆدوەی. دواتر کراوفۆرد بۆندێکی لەگەڵ کۆمپانیای بەرھەمھێنانی فیلم، مێترۆ گۆڵدوین مایەر لە ساڵی ١٩٢٥ واژوو کرد؛ ئەو لە ماوەی شەش دەیە چالاک بووە لە کاری نواندن. جوان یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.

جوان کراوفۆرد
بە ئینگلیزی: Joan Crawford
لەدایکبوون٢٣ی ئازاری ١٩٠٤
سان ئەنتۆنیۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مردن١٠ی ئایاری ١٩٧٧(١٩٧٧-٠٥-١٠) (٧٣ ساڵ ژیاوە)
نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوی کاتی لەدایکبوونLucille Fay LeSueur
ھۆی مەرگجەڵدەی دڵ
شوێنی ناشتنFerncliff Cemetery
ھاوسەرDouglas Fairbanks Jr.، Franchot Tone، Phillip Terry، Alfred Steele
زمانی نووسینئینگلیزی
پیشەئەکتەر، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، خاوەن کارەکان
دەستپێکی چالاکی١٩٢٥
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، star on Hollywood Walk of Fame
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر

لە ساڵی ١٩٢٧، بۆیەکەمینجار لە فیلمی نەناسراوەکە (The Unknown) دەرکەوت. دواتر بۆ ساڵی دواتر لە ١٩٢٨، لە فیلمی کیژانی سەما (Our Dancing Daughters) سەرکەوتنێکی باشی بەدەست ھێنا. لە ساڵی ١٩٤٥، بە بەشداریکردنی لە فیلمی میڵدرێد پیرس (Mildred Pierce) خەڵاتی ئۆسکاری لە پۆلینی باشترین خانمەکتەر پێدرا.[٢][٣] دوای ئەم فیلمە دوو جاری دیکە پاڵێوراو کرایەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار لە فیلمەکانی Possessed (١٩٤٧) ھەروەھا Sudden Fear (١٩٥٢). لە ساڵی ١٩٦٢، بەشداری کرد لە فیلمی (Whatever Happened to Baby Jane?) لەپاڵ بێتی دەیڤز، بەھۆی ئەم فیلمەوە پاڵێوراوبوونێکی دیکەی ئۆسکاری بەدەست ھێنا، بەڵام لە کۆتاییدا خەڵاتەکەی بەدەست نەھێنا.[٤]

لە ساڵی ١٩٩٩، پەیمانگای فیلمی ئەمریکی ناوی جوان کراوفۆرد لە ڕیزبەندی دەیەمی خانمە ئەکتەرانی سەدە بۆ لیستی مەزنترین خانمە ئەکتەرانی مێژووی سینەمای ھۆلیوودی کلاسیک.[٥]

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Joan Crawford | Biography, Films, Mommie Dearest, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.
  2. ^ "The 18th Academy Awards | 1946". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.
  3. ^ Miller, Julie. "The Academy Award That Joan Crawford Accepted in Bed Sells; Can You Guess for How Much?". Vanity Fair (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.
  4. ^ Miller, Julie. "Fact-Checking Feud: Joan Crawford and Bette Davis's 1963 Oscar Showdown". HWD. Retrieved September 22, 2017.
  5. ^ "AFI's 100 YEARS…100 STARS". American Film Institute (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-18.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found