جاکلین فێرناندێز

خانمەکتەرێکی سریلانکی


جاکلین فێرناندێز لەدایکبووی ١١ی ئابی ١٩٨٥ لە مەنامە، بەحرەین. جاکلین خانمەکتەری بۆلیوود و نمایشکاری پێشووی جلووبەرگە. لە ساڵی ٢٠٠٦ بووەتە شاجوانی گەردوونی سریلانکا. لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆیەکەمینجار ڕۆڵی گێڕا لەفیلمی عەلائەدین (Aladin) کە شانبەشانی ڕیتیش دیشموک و ئەمیتاب باچان دەرکەوت. بۆ ساڵی دواتر واتە ساڵی ٢٠١٠ بۆجارێکی دیکە لەفیلمی (Jaane Kahan Se Aayi Hai) لەگەڵ ڕیتیش دیشموک دەردەکەوێتەوە ھەمان ساڵ لەگۆرانییەکی تایبەتی لەفیلمی ھاوسفوول (Housefull) دا دەردەکەوێت.

جاکلین فێرناندێز

جاکلین فێرناندێز لە بۆنەیەکی ھێڵی ئاسمانی سریلانکا
لەدایکبوون١١ی ئابی ١٩٨٥
نەتەوەسریلانکی
خوێندنگەزانکۆی سیدنی
پیشەخانمەکتەر، نمایشکاری پێشووی جلووبەرگ
چالاکبوون٢٠٠٩ تاکوو ئێستا

ساڵی ٢٠١١ لەفیلمی Murder 2 دادەرکەوێت و لەم فیلمە سەرکەوتنێکی باشبەدەستدەھێنێت. بەڵام باشترین فیلمی جاکلین بۆساڵی ٢٠١٤ەیە ئەوکاتەی لەفیلمی Kick لەگەڵ سەلمان خاندا دەردەکەوێت و لەئێستادا لەڕیزی حەوتەمی پڕداھاتترین فیلمی بۆلیوودە

لە ساڵی ٢٠١٥ ساڵێکی شکست بوو بۆ جاکلین چونکە لەفیلمەکانی Roy و Bangistan تووشی شکست ھاتن. دواتر لە ٢٠١٦ لەفیلمی ھاوس فوول ٣ دووبارە لەگەڵ ئاکشەی کومار دەرکەوتەوە و سەرکەوتنێکی باشێ بەدەستھێنا وە ھەمان ساڵ لەفیلمی دیشووم لەگەڵ جۆن ئەبرەھام و ڤارون داڤان دەرکەوت لەوێشدا فیلمەکە پلەی ناوەند بوو لە بۆکس ئۆفیس.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکی ئینگلیزی

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری