بەخێربێن



ھەنووکە ٢١ وتار لە دەروازەی سریلانکا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

سریلانکا (تا پێش ١٩٧٢: سیلان Ceylon) و بە فەرمی کۆماری سۆشیالیستی دیمۆکراتیکی سریلانکا وڵاتێکە لە باشووری کیشوەری ئاسیا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری جایاواردێناپورا کۆتێ سری‌یە. بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی سریلانکا ٢١,٤٤٥,٧٧٥ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٣٠ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣١.٧ ساڵە. ھەروەھا ١٥ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.

وتاری ھەڵبژێردراو

شەڕی ناوخۆیی سریلانکا شەڕێکبوو لەسەر دوورگەی سریلانکا، شەڕەکە لەئەنجامی داوای جیابوونەوە و درووستکردنی وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ تامیلییەکان لەخاکی سریلانکا لەلایەن بەورەکانی تامیلەوە هات. شەڕەکە لە ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٣لە دژی حکوومەتی ناوەندی كولومبو لەلایەن بەورەکانی تامیل دەستیپێکرد، هەروەها شەڕەکە بەدرێژترین شەڕی ناوخۆیی ئاسیا دادەنرێت. لەدوای ٢٦ ساڵ لەشەڕەکە لەساڵی ٢٠٠٨ هێزەکانی سریلانکا توانییان سەرکەون بەسەر بەورەکانی تامیل و کۆتایی بەشەڕەکە بهێنن. وە لەمیانەی شەڕەکە سووپای هیندستان پشتگیری سەربازی هێزەکانی سریلانکایانکرد.

زیاتر...

وتار

مێژووی سریلانکا (بە ئینگلیزی: History of Sri lanka) باسکردنە لە مێژووی وڵاتی سریلانکا و ئەو ڕووداوە و پێشھاتانەی لەم وڵاتەدا ڕوویداوە بە دریژایی ساڵەکان لەم وڵاتەدا. مەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستایە بە سریلانکا. سریلانکا لە کۆندا ناسراو بە چەند ناوێک ناسراو بووە وەک تاروبینی کە وشەیەکی یۆنانییە مانای (تۆماس و ڕەنگی) پاشان بە ھۆی ھاتنی عەرەبەکان بەتایبەت دوای ھاتنی ئیسلام کە بازرگانیان لەگەڵ ئەم ناوچەیە ھەبوو بە (سرندیب) ناسرا تا ئەوەی بە تێپەربوونی سەردەمەکان ناوەکەی بوو بە سریلانکا. ئەم دوورگەیە ٥٤٢ ساڵ پێش زایین فواھیون لێی نیشتەجێ بوون کە یەکێکە لە نەتەوەکانی ئەم ناوچەیە.

زیاتر...

وتار

دەربدەندی پالک (بە ئینگلیزی: Palk Strait) ئاوەڕێیەکە لە باشووری ڕۆژاوای کەنداوی بەنگال لە زەریای ھیند دا، ئەم دەربەندە لە نێوان باشووری ڕۆژھەڵاتی ھیند و باکوری سریلانکا دا ھەڵکەوتووە. ئەم دەربەندە نزیک بە ٤٠ بۆ ٨٥ مایل (٦٤ تا ١٣٧ کیلۆمەتر) پانتایی ھەیە و درێژییەکەی دەگاتە ٨٥ مایل (١٣٧ کیلۆمەتر) ھەروەھا کۆمەڵە گردێکی ژێرئاوی وەک پێلی لە باشووریدا ھەڵکەوتوون کە ئادامز بریج (یان راماز بریج) پێک دێنن. ھەروەھا دوورگەی پامبان (ھی ھیندستان) و دوورگەی منار (ھی سریلانکا) لە باشووری ئەم دەربەندەدان. چەندین ڕووبار، لەوانی ڕووباری وایگای ھیند دەڕژێنە ئەم تەنگاوە وە چەندین دوورگەی سریلانکاش ھەر لەوێدا ھەڵکەوتوون. بەندەری جەفنا، ناوەندی بازرگانی باکووری سریلانکا لە ڕێگەی ئەم دەربەندەوە لەگەڵ ویلایەتی تامیل نادوی ھیند بازرگانییان ھەیە.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان