مێژووی سریلانکا باسکردنە لە مێژووی وڵاتی سریلانکا و ئەو ڕووداوە و پێشھاتانەی لەم وڵاتەدا ڕوویداوە بە دریژایی ساڵەکان لەم وڵاتەدا. مەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستایە بە سریلانکا

پێش مێژوو دەستکاری

مێژووی کۆن دەستکاری

 
نەخشەیەکی کۆنی سریلانکا ١٦٨٦

سریلانکا لە کۆندا ناسراو بە چەند ناوێک ناسراو بووە وەک تاروبینی کە وشەیەکی یۆنانییە مانای (تۆماس و ڕەنگی) پاشان بە ھۆی ھاتنی عەرەبەکان بەتایبەت دوای ھاتنی ئیسلام کە بازرگانیان لەگەڵ ئەم ناوچەیە ھەبوو بە (سرندیب) ناسرا تا ئەوەی بە تێپەربوونی سەردەمەکان ناوەکەی بوو بە سریلانکا. ئەم دوورگەیە ٥٤٢ ساڵ پێش زایین فواھیون لێی نیشتەجێ بوون کە یەکێکە لە نەتەوەکانی ئەم ناوچەیە

سەردەمی ئیستعماری دەستکاری

  • ھاتنی پورتوگالییەکان

سریلانکا وەک زۆربەی وڵاتەکانی دیکە لەلایەن ڕووبەرووی داگیرکاری و کۆنترۆلکردنی وڵات لەلایەن گەل و وڵاتانی دیکەوە بووەتەوە بۆیەکەم جار لە ساڵی ١٥٠٥ پورتوگالییەکان ڕوویان لەم ناوچەیە کرد بەمەبەستی کاری بازرگانی بەتایبەت پاشان وردە وردە دەسەڵاتیان بەسەر زۆربەی ناوچەکانی سەریلانکا سەپاند ئەمەش لە نێوان ساڵی١٥٩٧ بۆ ١٦١٨ درێژەی ھەبوو

  • ھاتنی ھۆلندییەکان

دوای ئەوەی ھۆڵندنییەکان دەسەڵاتیان بەھێز بوو توانیان لە ساڵی ١٦٥٨ ڕووبەکەنە سریلانکا و بیخەنە ژێردەسەڵاتی خۆیانەوە بۆماوەیەکی زۆر

  • بەریتانییەکان

بەریتانییەکان دوای ئەوەی لە ساڵی ١٧٩٨ بەریتانیا ئەو ناوچانەیان داگیر کرد کە ھۆڵندییەکان دەستیان بە سەردا گرتبوو کە لە ژێر دەسەڵاتی پرتوگالی دابوو، لە ساڵی ١٨٠٢ پەیمانی ئیمیان مۆرکرا کە دورگە کە بێتە ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا کە ناوی سلان بوو. لە ساڵی ١٨١٥ بەریتانیا (کاندی) داگیر کرد کە کە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی تەواوی سریلانکا بکەوەێتە ژێر دەسەڵاتیان.

سەربەخۆبوون دەستکاری

ساڵی ١٩١٩ ھەوڵەکانی سریلانکا بۆ سەربەخۆ بوون دەستی پێکرد ئەویش دوای ئەوەی کە کۆمەڵەیەکیان بە ناوی ڕابتەی سریلانکا پێک ھێنا داوای مافی خۆ بەرێوەبردنیان دەکرد ئەم ھەوڵانە بەردەوام بوو تا ئەوەی لە ساڵی ١٩٤٨ سەربەخۆی بەدەست ھێنا و لە ساڵی ١٩٥٦ زمانی سینھالی بووە زمانی ڕەسمی ئەم وڵاتە ساڵی ١٩٧١ بووە کۆماری سریلانکا ئەویش دوای ئەوەی قوتابیان و سوپای ڕزگاری نەتەوەی دەسەڵاتیان وەرگرت. لە سالی ١٩٧٦ چەندین ناکۆکی و ململانێ لە ناو ئەم وڵاتە دەستی پێکرد کە خۆی بۆ جیابوونەوە و دروستکردنی دەوڵەتێکی دیکە لە ناو ئەم دەوڵەتە درا و تا ئێستاش بەردەوامە

مێژووی سریلانکا لە ١٩٧٦ تا ئێستا دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • بەشی مێژوو لە کتێبی فەرھەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و جیھان