جانین ئانیز چاڤێس[١] (Jeanine Áñez Chávez؛ لە دایکبووی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧)[٢] ژنە پارێزەر و سیاسەتوای بۆلیڤیایییە. ئەو لە ماوەی ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ تاکوو ٨ی تشریننی دووەمی ٢٠٢٠ بوو بە ٦٦ەمین سەرۆکی بۆلیڤیا. ئەو لە ماوەی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ بۆ ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، سیناتۆر بووە لە بەشی باکووری ڕۆژھەڵاتی بێنی. ئەو دووەمین ژنە ببێتە سەرۆکی بۆلیڤیا، لەدوای لیدیا گویلەر تێژادا. ئەو ئەندامی بزووتنەوەی سۆسیال دێموکراتە، حیزبێکی ڕاستڕەوی ناوەندە. لە ڕۆژی ٨ی ئازاری ٢٠٢٠، ھاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیھانیی ژنان جانینن بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە وڵاتەکەیدا.

جانین ئانیز
لەدایکبوون (١٩٦٧-٠٦-١٣) ١٣ی حوزەیرانی ١٩٦٧ (تەمەن ٥٧ ساڵ)
San Joaquín، بۆلیڤیا
ناوی کاتی لەدایکبوونJeanine Áñez Chávez
زمانی زگماکیزمانی ئیسپانی
شوێنی دەستبەسەرکردنWomen's Orientation Center، Miraflores Women's Penitentiary
پیشەسیاسەتوان
بواری کارسیاسەتوان
پۆستەکانsenator of Bolivia، president of Bolivia
پەروەردەUniversidad Autónoma del Beni
دانیشتوویMiraflores Women's Penitentiary
ئەندامی حیزبیPlan Progress for Bolivia – National Convergence، Democrat Social Movement
ئایینکاسۆلیکی

بەر لەوەی بێتە ناو بواری سیاسەت، جانین خەریکی کاری ڕاگەیاندن،[٣] دەرھێنەریی و پەیامنێری بوو.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Entrevista Jeanine Añez Chavez (بە ئیسپانی)، لە 11 November 2019 ھێنراوە {{citation}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  2. ^ «Jeanine Áñez Chávez». Cámara de Senadores (بە ئیسپانی). ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ «¿Quién es Jeanine Áñez, la nueva presidenta interina de Bolivia?». ElTiempo.com (بە ئیسپانی). Colombia. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩.
  4. ^ «Jeanine Áñez Chávez». Cámara de Senadores (بە ئیسپانی). ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری