تەڤگەر شێرکۆ
تەڤگەر شێرکۆ عوسمان (لەدایکبووی ١٩٩٢ لە سلێمانی، عێراق)[١] خانمە بێژەر و پێشکەشکارێکی کوردە. لە ناو خێزانێکی ڕاگەیاندنکار و نووسەر ژیاوە.[١] خوێندنی سەرەتایی و ئامادەییی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە.[٢] یەکەم وێستگەی کارکردنی لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی بووە[٣] و تا ئێستاش لەوێ بەردەوامە،[٢] و یەکێکە لە بێژەری ھەواڵە سیاسییەکان و پێشکەشکاری بەرنامەکانی تاوتوێ و ڕای تۆ.[٤] ھەروەھا پێشتر پێشکەشکاری ھەر یەکە لە بەرنامەکانی سەکۆ، لێرە و لەوێ، بەیانیت باش کوردستان بووە.[١]
تەڤگەر شێرکۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٩٢ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | پێشکەشکار |
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب «وێنە.. خانمە پێشکەشکارێکی دیاری کورد نەشتەرگەی بۆ ئەنجام درا». speemedia.com. ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «خانمە پێشکەشکارێکی ئێن ئاڕتی هاوسەرگیری کرد». rachlaken.com. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «هۆکاری دەرنەکەوتنی تەڤگەر شێرکۆ چییە؟». nrttv.com. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «خانمە بێژەرێکی دیاری ئێن ئاڕ تی هاوسەرگیری کرد». nrttv.com. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)