تێزەر تاشکران (بە ئازەربایجانی :Tezer Taşqıran ;١٩٠٧ – ٤ی ئایاری ١٩٧٩) نووسەر و سیاسەتمەدار و مامۆستایەکی تورک – ئازەربایجانی بوو.

تێزەر تاشکران
لەدایکبوون١٩٠٧
شوشە، پارێزگای ئەلیزاڤێتپۆل، ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا
مردن٤ی ئایاری ١٩٧٩ (تەمەنی ٧١–٧٢ ساڵ)
ئەستەنبوڵ، تورکیا
پیشەڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار
نەتەوەئازەربایجانی-تورکی
خزم(ەکان)سامێت (برا)، سورەیە (خوشک)

سەرەتای ژیان دەستکاری

ساڵی ١٩٠٧ لە شاری شووشە لەدایکبووە. باوکی ناوی ئەحمەد ئاغائۆغڵو بووە، کە سیاسەتمەدارێکی دیاری ئازەربایجانی و دواتر تورکی سەرەتای سەدەی بیستەم بوو[١] و دایکی سیتارێ ھانیم بوو.

دوای ڕووخانی کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان لە ساڵی ١٩٢٠، ئاغائۆغڵووەکان ڕوویان لە تورکیا کرد و لەوێ تێزەر لە ساڵی ١٩٢٥ فاکەڵتی ئەدەبی زانکۆی ئەستەنبوڵ تەواو کرد.[٢]

ساڵی ١٩٣١ لەگەڵ پزیشکی نەشتەرگەری نیمەت تاشکیران ھاوسەرگیری کردووە و دەچێتە ڤییەنا؛ لە ساڵی ١٩٣٣ گەڕایەوە تورکیا.

خێزان دەستکاری

ئەحمەد ئاغائۆغڵو باوکی سیاسەتمەدار و پۆبلیسیست و ڕۆژنامەنووسێکی ناسراوی ئازەربایجانی و سروشتی کراوی تورک بوو. یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پان تورکیزم[٣] خوشکەکەی سوورەیە ئاغائۆغڵو نووسەر و فەقێ و یەکەم ژنە پارێزەر بوو لە مێژووی تورکیادا.[٤][٥] سامێت ئاغائۆغڵو برای شاعیر و سیاسەتمەدار بووە.[٦] ھاوژینی سامێت، نەریمان ئاغائۆغڵو، سیاسەتمەدار بوو.

پیشەی کارکردن دەستکاری

دوای تەواوکردنی زانکۆ، کاری مامۆستا دەکات و بووە یەکەم ژن کە لە تورکیا وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی کوڕان دەستنیشان بکرێت. بووە یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری کۆمەڵەی یارمەتیدەران کە لە ساڵی ١٩٢٨ دامەزراوە، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی زانکۆی تورکیا بووە.[٧]

لە ساڵی ١٩٤٣ لە کاستامۆنوەوە، لە ساڵی ١٩٤٦ و ١٩٥٠ لە شاری کارسەوە بۆ پەرلەمان ھەڵبژێردرا.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ İbrahim Sarı. Türk Tarihinde Kadın: Türklerde Kadın Baş Tacıydı…. noktaekitap; March 1, 2018. GGKEY:9RDRN2BTDSL. p. 93–.
  2. ^ Bekir Bakan. Türkiye'deki Kadın Hak İhlalleri. Cinius Yayınları; June 1, 2012. ISBN 978-605-127-468-3. p. 148–.
  3. ^ Khalid, Adeeb (1998). The Politics of Muslim Cultural Reform: Jadidism in Central Asia. University of California Press. p. 112. ISBN 978-0-520-21356-2.
  4. ^ Ghada Talhami. Historical Dictionary of Women in the Middle East and North Africa. Scarecrow Press; December 19, 2012. ISBN 978-0-8108-7086-4. p. 355–.
  5. ^ Fahri Sakal. Ağaoğlu Ahmed Bey. Türk Tarih Kurumu Basımevi; 1999. ISBN 978-975-16-1112-3. p. 13, 47, 62.
  6. ^ "YAZIÇI VƏ DÖVLƏT XADİMİ SƏMƏD AĞAOĞLUNUN "HEKAYƏLƏR VƏ MEMUARLAR"I". azertag.az. March 3, 2009. Archived from the original on March 9, 2021. Retrieved March 9, 2021.
  7. ^ Dilqəm Əhməd Bss. 50–52. Erişim tarihi: 9 Mart 2021. (2015). "Tezer Taşkıran" (PDF). TİME-Print. Archived from the original (PDF) on March 9, 2021. Retrieved June 30, 2018.
  8. ^ "Tezer Taşkıran". www.biyografya.com. 2012. Archived from the original on March 12, 2021. Retrieved March 12, 2021.