تێد (بە ئینگلیزی: Ted) فیلمێکی کۆمیدیای ڕەشی ئەمریکی ساڵی ٢٠١٢یە. ئەم فیلمە لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە. فیلمەکە دەرھێنەر و بەرھەمھێنان و نووسینی سێس ماکفارلین بووە. ئەکتەرانی وەک مارک والبێرگ، میلا کونیس و سێس ماکفارلین ڕۆڵیان لەم فیلمەدا بینیوە. ئەم فیلمە توانی ژمارەی پێوانەیی فیلمی Terminator 2: Judgment Day بباتەوە و ببێتە زۆرترین داھاتی R-rated. سێس ماکفارلین ئاماژەی بەوەشکردووە، فیلمەکە لە فیلمی کارتۆنی «خێزانی پیاو»ەوە ئیلھام وەرگیراوە. سێس ماکفارلین لە ساڵی ٢٠١٠ ڕای گەیاند کە ناوی فیلمەکە تێد دەبێت و دواجار فیلمەکە لە ھاوینی ٢٠١٢دا بڵاوکرایەوە. تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە تاقیکردنەوە

تێد
سەرناوTed
بابەتی سەرەکیbear، alcoholism
لەدوای ئەوTed 2
چەشنفیلمی خەیاڵی، فیلمی کۆمێدی، Christmas film
ڕۆڵگێڕWalter Murphy
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢
دەرھێنەرسێت ماکفارلان
سیناریۆنووسسێت ماکفارلان، Alec Sulkin، Wellesley Wild
بەڕێوەبەری وێنەگرتنMichael Barrett
ئێدیتەرJeff Freeman
ئاوازدانەرWalter Murphy
بەرھەمھێنەرسێت ماکفارلان، Scott Stuber، John Jacobs، Jason Clark
کۆمپانیای بەرھەمھێنانیونیڤەرساڵ ستودیۆز، میدیا ڕایتس کەپیتەڵ، Fuzzy Door Productions
دابەشکەرUIP-Dunafilm، نێتفلیکس
شوێنی گێڕانەوەبۆستن
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە69%، 6.4/10، 62/100
پاڵێوراوە بۆAcademy Award for Best Original Song
چەشنی بڵاوکردنەوەڤیدیۆ بەپێی داواکاری
ھەڵسەنگاندنی فیلم (CNC)بۆ ھیچ تەمەنێک سنووردار نییە، ئاگادارکردنەوە
ھەڵسەنگاندنی فیلم (FSK)FSK 16
نرخاندنی فیلم JMKfree from 14 years
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH)Category IV
وێبگەhttp://www.tedisreal.com
تاقیکردنەوەتاقیکردنەوەی بێکدل، تاقیکردنەوەی ماکۆ مۆری
ھەڵسەنگاندنی میدیارادێتبۆ تەمەنی ١١ ساڵ و سەرووتر

لە ساڵی ١٩٨٥ منداڵێک بە ناوی جۆن بینێت کە منداڵێکی تەنیایە، لە شەوی یەڵدا داوای لە خودا دەکات ورچە گەورەکەی بەناوی تێد زیندوو بکاتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ھاوڕێی. دوعاکەی قبوڵ دەکرێت و سبەی بەیانی بووکەڵەکەی زیندوو دەبێتەوە. ساڵان تێدەپەڕێت و تێد (دەنگی سێس ماکفارلین) لەگەڵیدا گەورە دەبێت و پێکەوە دەژین. جۆن (مارک والبێرگ) کە گەورە بووە و پلانی ھەیە ھاوسەرگیری بکات، بەڵام تێد لەگەڵ ئاھەنگی شەوانە و پەیوەندییە ناتەندروستەکان و بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان و ھتد. . . ژیانی جۆن و دەزگیرانەکەی تێکدەدات تا دەزگیرانەکەی تۆم بڕیار دەدات تێد لە جۆن دوور بخاتەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری