مارک والبێرگ
ماڕک ڕۆبێرت مایکل والبێرگ (بە ئینگلیزی: Mark Wahlberg) (لەدایکبووی ٥ی حوزەیرانی ١٩٧١)[١] ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکییە.مارک بەهۆی ئەندامییەکەی لە باندی هیپ پۆپی (Mark Marky and the Funku Bunch) بەناوبانگ بوو، دواتر دەستی کرد بە بەشداریکردن لە چەند فیلمێکی مەزنی وەکوو (Three Kings) و (Planet of the Apes)، هەروەها فیلمی بەناوبانگی (The Departed) لە ساڵی ٢٠٠٦، کە دواتر بەهۆی ڕۆڵەکەیەوە لەو فیلمە پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار. مارک بەشداربووە لە هەردوو بەشەکەی فیلمی کۆمیدیی تێد. لە بەشی چوارەمی فیلمی (Transformers)دا لەساڵی ٢٠١٤ ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. مارک بە یەکێک لە سەرکەوتووترین ئەکتەرانی هۆڵیوودی سەردەم دادەنرێت، بەهۆی ڕۆڵە جیاکانی لە فیلمە کۆمێدی و ئاکشنەکان.[٢]
مارک والبێرگ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٥ی حوزەیرانی ١٩٧١ (تەمەن ٥٢ ساڵ) بۆستن |
زانکۆ | |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم، مۆسیقاژەن، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، بەرھەمھێنەری تۆمار، ڕاپەر، television producer |
کارەکان | Scoob!، بگۆڕەکان، تێد |
شێواز | ڕاپ، مۆسیقای ھیپ ھۆپ |
ھاوسەر | Rhea Durham |
مناڵ | Brendan Wahlberg، Ella Wahlberg، Michael Wahlberg |
باوان | |
خێزان | Robert Wahlberg، Donnie Wahlberg، Paul Wahlberg، Jim Wahlberg |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | http://www.markwahlberg.com/ |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Mark Wahlberg Archives". Us Weekly (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-19.
- ^ Editors, Biography com. "Mark Wahlberg". Biography (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-07-19.
{{cite web}}
:|last=
has generic name (help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارک والبێرگ تێدایە. |