تۆڵەسێنەرەوەکانی تۆکیۆ

زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنی

تۆڵەسێنەرەوەکانی تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京卍リベンジャーズ[ئ]، بە ڕۆماجی: Tōkyō Ribenjāzu) زنجیرەیەک مانگای ژاپۆنییە لە لایەن کێن واکوی نووسراوە و کێشراوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٧ەوە لە گۆڤاری شۆننی ھەفتانەی لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کۆدانشا دەستیپێکرد، ئەنیمێیەکی تەلەڤیزیۆنی بۆ بەرھەم ھێنرا لەلایەن ستۆدیۆی فیلمەکانی لیدن، کە لە نێوان نیسان و ئەیلوولی ٢٠٢١ نمایشکرا، لەگەڵ فیلمێکی خۆنمایشکەر لە مانگی تەمموزی ٢٠٢١ لە ژاپۆن نمایشکرا، ھەروەھا وەرزی دووەمی تۆڵەسەندنەوەکان تۆکیۆ نمایش دەکرێت لە زستانی ٢٠٢٣.

تۆڵەسێنەرەوەکانی تۆکیۆ
بەرگی پەرتووکی یەکەمی مانگاکە
東京卍リベンジャーズ
(Tōkyō Ribenjāzu)
چەشنئەکشنی ھەستبزوێن [١][٢]
خەیاڵی زانستی[٣]
یانکی[٣]
مانگا
نووسەرکێن واکوی
بڵاوکەرەوەکۆدانشا
بڵاوکەرەوەی ئینگلیزیکۆدانشای ویلایەتە یەکگرتووەکان (ئەمریکای باکوور)
دێمۆگرافیاشۆنن
گۆڤارھەفتانەی شۆنن جەمپ
وەشانی ڕەسەن١ی ئازاری ٢٠١٧ئێستا
بەرگەکان٢٣
ئەنیمێ
دەرھێنەرکۆیچی ھاتسومی
نووسەریاسویوکی موتۆ
ئاوازدانانھیرۆاکی تسوتسومی
ستودیۆلیدن فیلمز
مۆڵەتنامە لە لایەنکڕەنچیڕۆل
بڵاوبوونەوە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ئێستا
ئەنیمێ
دەرھێنەرمینۆرو ئاشینا
ستودیۆستۆدیۆی پویوکای
بڵاوبوونەوە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ئێستا
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

مانگاکە ٤٤ھەمین خەڵاتی کۆدانشا لە مانگا لە بەشی شۆنن بەدەستھێنا، تا مانگی ئاب مانگاکە زیاتر لە ٣٥ میلیۆن دانە چاپکراوی لە تیراژیدا دەبێت.[٤]

چیرۆک دەستکاری

چیرۆکەکە لە دەوری تاکێمیچی ھاناگاکی دەسوڕێتەوە کە تەمەنی ٢٦ ساڵە و نیمچە کارمەندە و ھیچ ئامانجێکی لە ژیاندا نییە، ڕۆژێک دەزانێت کە ھاوڕێی قوتابخانەی ناوەندی ھیناتا تاچیبانا و برا بچووکەکەی نائۆتۆ لە ڕووداوێکدا گیانیان لەدەستداوە کە بەھۆی باندی "تۆکیۆ مانجی"ەوە ڕوویانداوە، کاتێک تاکێمیچی چاوەڕێی نۆرەی خۆی بوو بۆ شەمەندەفەرەکە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە پشتەوە پاڵنرا بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ١٢ ساڵ لەمەوبەر، بۆ ساڵانی خوێندنی ناوەندی و کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ "مەنجیرۆ سانۆ (مایکی)"، سەرۆکی باندەکەی “تۆکیۆ مانجی (بە کورتی: تۆمان)”، پاشان برای نائۆتۆ دەناسێت ھاوڕێکەی ھیناتا پێی دەڵێت کە دوای ١٢ ساڵ لەگەڵ خوشکەکەی دەمرێت، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە ڕەسەنەکەی و دەبینێت نائۆتۆ لە ڕووداوەکە ڕزگاری بووە و دەبێتە بەدواداچوونێکی پۆلیس و تێدەگات کە ھۆکاری ڕوودانی گواستنەوەی کاتەکە تەوقەکردنە لەگەڵ نائۆتۆ.

لەلایەن نائۆتۆی ئەفسەری پۆلیس بۆی دەردەکەوێت کە باندەکەی تۆکیۆ مانجی زیاتر تێکدەر بووە لە ئەنجامی زنجیرەیەک ڕووداو کە بووە ھۆی ئەوەی ئەو تاوانە ئەنجام بدەن کە ژیانی ھیناتا لەدەست دەدات، بۆیە تاکێمیچی سوێند دەخوات کە ھیناتا و باندی تۆکیۆ مانجی ڕزگار بکات بە گەشتکردن بۆ ڕابردوو و چاککردنی ئەو ڕووداوانەی کە بوونە ھۆی ئەم ئەنجامانە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Tokyo Revengers Gets Anime Adaptation For 2021!". Tokyo Otaku Mode News. June 21, 2020. Retrieved September 7, 2020.
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری vol1en نەدراوە
  3. ^ ئ ا SFヤンキー漫画「東京卍リベンジャーズ」21年TVアニメ化決定 特報PV公開. eiga.com (بە ژاپۆنی). June 22, 2020. Retrieved September 7, 2020.
  4. ^ ئ ا "طوكيو ريفينجرز", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-01-29, retrieved 2023-02-09

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found