تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن
تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن (بە ئینگلیزی: Thomas Wentworth Higginson) (١٨٢٣-١٩١١) نووسەر، شاعیر، ڕەخنەگر و چالاکوانی دژەکۆیلەتیی خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو. ھیگینسۆن لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا وەک نیزامییەک بەشداریی کرد و وەک وترا دژی سیستەمی ڕاگرتنی کۆیلە بوو. ھیگینسۆن بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئێمیلی دیکینسۆن بە نامە پەیوەندیی ھەبوو و بەشێ لە ناوبانگی لەبەر ئەوەیە کە ھاوڕێی ئێمیلی دیکینسۆن بوو و دوای مردنی ئێمیلی لەگەڵ مەیبڵ لوومیس تاددا بۆ یەکەم جار ھۆنراوەکانی ئەو کچە شاعیرەیان لە چاپ دا.[١] ھیگینسۆن لە شاری کەمبریجی ماساچووسیتس ژیاوە و ھەر لەوێش مردووە.
پەیوەندی لەگەڵ ئێمیلی دیکینسۆن
دەستکاریئێمیلی دیکینسۆن بۆ چەندین ساڵ لەگەڵ ھیگینسۆن نامە گۆڕینەوەیان کردووە. یەکەم جار بۆ وڵامدانەوە بە بانگەوازی ھیگینسۆن بوو لە گۆڤاری مانگانەی ئاتلانتیکدا، کە داوای لە شاعیرانی لاو کردبوو نووسراوەکانیان بنێرن بۆ چاپ. ھیگینسۆن لانیکەم یەک جار چاوی بە ئێمیلی کەوتووە. لە کاتی مردنی ئێمیلی دیکینسۆن و ناشتنیدا لەسەر مەزارەکەی لە ئەمھێرست حازر بووە.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «دیکینسۆن، ئێمیلی، "شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان:گوڵچنێک لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی دیکینسۆن" وەرگێڕانی مادیح پیریۆنسی، چاپەمەنیی مانگ، ٢٠١٦». لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی شیعر
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی فێمینیزم
- دەروازەی سیاسەت
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆن تێدایە. |