شەڕی نێوخۆییی ئەمریکا

(لە شەڕی ناوخۆی ئەمریکاەوە ڕەوانە کراوە)

شەڕی نێوخۆییی ئەمریکا (بە ئینگلیزی: American Civil War) شەڕێک بوو لە نێوان ویلایەتەکانی باکووری ئامریکا بە ڕابەرایەتی ئێبراھام لینکۆن و ١١ ویلایەتی باشوور. ئەم شەڕە لەسەر ڕزگارکردنی بەندەکان بوو؛ کە بە سەرکەوتنی ویلایەتەکانی باکوور کۆتایی ھات.[١][٢]

شەڕی نێوخۆییی ئەمریکی
ناسناوWar Between the States، War of Northern Aggression
کورتەناوCivil War
جێباشووری ویلایەتە یەکگرتووەکان، Northern United States
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٢ی نیسانی ١٨٦١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٩ی نیسانی ١٨٦٥
بەشداربووUnion، ویلایەتە کۆنفیدڕاڵییەکانی ئەمریکا
ھۆکارکۆیلایەتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
Has immediate cause1860 United States presidential election، secession of the Southern United States، Battle of Fort Sumter، President Lincoln's 75,000 Volunteers
دەبێتە ھۆکاریEmancipation Proclamation، Ten percent plan، Thirteenth Amendment to the United States Constitution، Reconstruction Era
لێکۆڵینەوە لەلایەنmilitary history of the United States
هۆکاری ناڕاستەوخۆFugitive Slave Act of 1850، Kansas–Nebraska Act، Dred Scott v. Sandford، John Brown's raid on Harpers Ferry، 1860 Democratic National Convention


چۆنییەتی لایەنگری ویلایەتەکانی ئامریکا لە ساڵی ١٨٦٤
چەند دیمەن لە شەڕی ناوخۆ

پێکدادانی ناکۆکی و ململانێ لە فورت سمتر دەستبەجێ ناوچەکانی باکووری یەکخستەوە، ھەروەک چۆن ناوچەکانی باشووریشی یەکخستەوە شەپۆلێکی ھەڵچوون و توڕەیی دای بەسەر ڤێرجینیا لە یەکێتییەکەدا خستی و گەیاندنی بە سیستمی (تحافی – کۆنفیدرالی)، بەمەش ئەو پارچە دێرینەی باشوور گەیشت بە ڕیچمۆندی پایتەختی، ھەروەک چۆن باشترین سەرکردایە بۆ دانا کە (ڕۆبێرت لی) بوو، و بۆماوەیەکی کاتیش ناکۆکییە حیزبییەکانی ڕەواندەوە لە نێوان باکوور و باشووردا.

جا ھەر لایەنێکیان و تایبەتمەندی خۆی ھەبوو، بۆ وێنە باکوور بەھێز لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان و سەرچاوە بەرھەمھێنەرەکانی پیشەسازی و سەروەت و سامان و تایبەتمەندی خۆی وەرگرتبوو، چونکە لە سەرژمێرییەکدا کە لە ساڵی ١٨٦٠ز دا کرا بوو ڕوون بوویەوە کە ژمارەی دانیشتووانی ئەو ٢٣ ویلایەتەی کە ھەموویان لەژێر بەیداخی ئاڵای یەکێتیدا بوون دەگەیشتە ٢٢ ملیون، لە بەرامبەر ١١ ویلایەت دانیشتووانەکەی پتر لە ٩ ملیۆن کەسی بوو ئینجا ڕێژەی باشوورییەکان پتر لە سێ ملیون و نیو ڕەش پێستی تێدا بوو، بێگومان باکوور لە ڕووی پیشەسازییەوە لە ئاستی باڵایدا بوو، بەجۆرێک کە تەنھا بەرھەمە پیشەسازییەکانی نیویۆرک لە ساڵی ١٨٦٠ز دا دوو ھێندەی بەرھەمەکانی ویلایەتە ھاوپەیمانەکان زیاتر دەبوو، ھەروەھا بەرھەمھێنراوەکانی پێنسلڤانیا نزیکەی بەرھەمەکانی ئەو ویلایەتانە دەبوو ھەر یەکێک لە ویلایەتەکانی باکوور لە ماوەی سێ ساڵی کۆتایی جەنگ توانی کە ئەوەندە ئامێری جەنگی بەرھەم بھێنێت کە پێداویستییەکانی دابین بکات، لەکاتێکدا باشوور پشتی بە دەوڵەتە بێگانەکان دەبەست بۆ ھاوکاریکردنی بە تۆپ و دەرمان و ئامێرەکانی نەشتەرگەری، بە ڕێژەیەکی زۆر پشتی بە خواردنە ھاوردەکان دەبەست، موڵکی باکوور لە ڕووی کەشتییەوە زۆر زاڵبوو، بە جۆرێک دەسەڵاتی گرت بەسەر تەواوی زەریاکەدا.

ھەروەھا باشووریش ھەندێ تایبەتمەندی خۆی ھەبوو وەک گیانی سەربازی پیاوەکانی و بەئاسانی دەستگرتنی بەسەر زۆرێک قەڵاو گەنجینەی چەک و تەقەمەنیدا و توانای باڵاو بەھێزی لەرێکخستنی کشتووکاڵیدا زۆرێک باوەڕیان وایە کە باشوورییەکان تایبەتمەندییەکی تری گەورەیان ھەیە، ئەویش ئەوەیە کە موڵک و خاکەکانیان بە سەرچاوەی سەرەکی بەرھەمھێنانی لۆکە دادەنرا لە جیھاندا، بەریتانیا و کارگە پیشەسازییەکانی پێویستی تەواویان ھەبوو بەو لۆکەیە، ئەمەش کارێکی خۆرسکی گەنجاو و لەبار بوو بۆ دەستێوەردانی لە بەرژەوەندی باشوورییەکان، بەڵام دەرکەوت کە پێویستی بەریتانیا بە گەنمی باکوور ھیچی کەمتر نییە لە پێویستی بە لۆکەی باشوور لە ڕاستیدا ھیواو داھاتووی باشوور بەسترا بوو دەستگرتنی بەسەر ڕووبەرێکی فراوان و جەماوەرێکی زۆری جەنگاوەر… کە ئەمەش کارێکی نەگونجاو بوو لەگەڵا ھێزو توانای ئەودا، بەکورتی بە ئاشکرا دیار بوو کە باکوور باڵاتر بوو بە تواناترە لە باشوور.

جا کاتێک کە ھێزی باشوور بەتەواوی شەکەت بوو و پووکایەوە و پاش پتر لە چوار ساڵا خواردنی ماڵاو سامان و ژیان و گیان بەبەردەوامی، جەنگ کۆتایی پێھات، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی ئەوانەی کە لەمەیدانی جە نگدا ئامادەبوون بەرامبەر باکوور نزیکەی دوو ملیون کەس بوون، کە چی کاتێک ئاخر قازیفەی جەنگ تەقی نزیکەی یەک ملیونیان مابوویەوە، وەک چۆن ژمارەی ئەوانەی بەزۆر گیرابوون بۆ سەربازی لە دانیشتووانی باشوور نزیکەی یەک ملیون و حەوسەد ھەزار کەس بوون ھەروەھا زیانە گیانییەکانی یەکێتی ٣٦٠٬٠٠٠ کەس بوو، لەکاتێکدا کەزیانی گیانی ھاوپەیمانییەکان نزیکەی ٢٥٨٬٠٠٠ کەس بوو، کاولکاری و وێرانەیەکی سەرسووڕھێنەر لەخاکی باشووردا ڕوویدا و تەواوی ڕووبەری وڵاتیشی گرتەوە، بارودۆخی ئابووری لەناوچەکانی باشووردا بەتەواوی داڕووما بوو، لەنێوان سەرکردەکانی باکووردا (یولسس کرانت) سەرکردەی گشتی. کەسێکی زۆر بەناوبانگ و لێھاتوو بوو، بۆیە ساڵی ١٨٦٩–١٨٧٧ ھەڵبژێردرا بە سەرۆک کۆمار.

ئازادکردنی بەندەکان دەستکاری

لە تەممووزی ساڵی ١٨٦٢ ز دا ئەبراھام لینکۆڵن پرۆژەی ڕاگەیاندنی ئازادکردنی خوێندەوە بەسەر ئەندامانی وەزارەتەکەیدا، ئەو دەمێک بوو ئەو پرۆژەیەی ئامادەکرد بوو بەڵام ڕاگەیاندنەکەی دواخستبوو بۆ کاتێکی گونجاو، کاتێک دەبینێت کە ھێزە یەکگرتووەکان پشتیوانی لێدەکەن و ھاریکاری دەکەن، لە ئەیلوولی ھەمان ساڵدا بڕیارەکەی ڕاگەیاند بە ھەموو جیھاندا و ڕای گەیاند کە ئەگەر ئەو ویلایەتانەی کە بەردەوام دژایەتی و بەرھەڵستکاری یەکێتییەکە دەکەن، لایەنگیری و وەلای خۆیان نەگێڕنەوە و دەست ھەڵنەگرن لەبەرھەڵستکاری ئەوا بێ گومان لە سەرەتای کانوونی دووەمی ساڵی ١٨٦٣ ز دا، گورزەیەکی سەختیان بەردەکەوێت بۆ مەسەلەی کۆیلایەتی. لەھاتنی ساڵی داھاتوودا بەڵێنەکەی جێبەجێکرد، لنکن لە لێدوانێکدا ڕاشکاوانە ڕای گەیاند کە تەواوی ئەو کۆیلانەی کە لەو ناوچانەدا ھەیە کە دژایەتی و بەرھەڵستی یەکێتییەکە دەکەن لە ئێستاوە و بۆ ھەمیشە ئازادن، دەستووری ئەمریکی بۆ ئەومەبەستە بۆ جاری سێزدەیەم ھەموارکرایەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری