مەیبڵ لوومیس تاد (بە ئینگلیزی: Mabel Loomis Todd) (١٨٥٦-١٩٣٢) نووسەری ئەمریکیی سەدەی نۆزدە و بیست بوو. زۆربەی ناوبانگی ئەو بۆ لە چاپ دانی ھۆنراوەکانی ئێمیلی دیکینسۆنە. تاد ئەگەرچی لە ماوەی ژیانیدا لەگەڵ ئێمیلیدا پەیوەندیی نەبوو، بەڵام براکەی دەناسی. دوای مردنی ئێمیلی، تاد لەگەڵ تۆماس وێنتوۆرس ھیگینسۆندا بەسەر شێعرەکانیدا چوونەوە و لە چاپیان دا. شیاوی باسە کە ئەو نوسخەیەی کە ئەوان چاپیان کرد گۆڕانکاریی زۆری تێدا کرابوو. واتە خاڵبەندی و لە بڕێک شوێندا وشەکانی ھۆنراوەکان گۆڕابوون.[١]

وێنەیەکی مەیبڵ لوومیس تاد، ١٨٩٧

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "دیکینسۆن، ئێمیلی، "شاژنی وەنەوشە شەرمنەکان:گوڵچنێک لە ھۆنراوەکانی ئێمیلی دیکینسۆن" وەرگێڕانی مادیح پیریۆنسی، چاپەمەنیی مانگ، ٢٠١٦". Archived from the original on 11ی Octoberی 2018. Retrieved 25ی Octoberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.