مێژووی ئیسلام

مێژووی موسڵمانان

مێژووی ئیسلامی بە ماوەیەکی زۆردا درێژدەبێتەوە بەجۆرێک زۆربەی سەدەکانی ناوەڕاست دەگرێتەوە، خاوەنی جوگرافیایەکی زۆربوو لە چین دەست پێدەکات تاوەکوو ڕۆژئاوای ئاسیا و باکووری ئەفریقا تاوەکوو دەگات بە ئەندەلوس، مێژووی ئیسلام لەسەرەتای دابەزینی سروش بۆ پێغەمبەر محەممەد و دەستپێکردنی بانگەواز لەنیمچە دورگەی عەرەبی دەست پێ دەکات، بۆ خیلافەتی ڕاشیدین، دواتر دەوڵەتی ئەمەوی کە دەسەڵاتیان لە وڵاتی چین دەستیپێدەکرد تاوەکوو باکووری ئەفریقا و ئەندەلوس، دواتر دەوڵەتی عەبباسی دێت کە چەند میرنشین و دەوڵەتی لەخۆگرتبوو وەک دەوڵەتی سەلجووقی و بوەیهییەکان، و لە مەغریب دەوڵەتی ئەداریسە و موڕابیتین، دواتر دەوڵەتی موەحیدین، لەشام دەوڵەتی حەمدانی و ئەیوبیەکانی لەخۆگرتبوو. لە میسر فاتمییەکان و دواتر لە شام و میسر ئەیوبییەکان. دواتر مەمالیکەکان لەمیسر و حیجاز و باکووری ئەفریقا، لەکۆتاییدا دەوڵەتی عوسمانی. ئەو دەوڵەتانە حوکمیان بەئیسلام کردووە و مێژووەکەیان وەک بەشێک لە مێژووی ئیسلام دادەنرێت، خاوەنی ڕوبەرێکی زۆر جوگرافی بوون، دەسەڵاتیان دەگەیشتە چین لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا بۆ ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوور و ناوەڕاستی ئەفریقا تاوەکوو فەڕەنسا و ئیسپانیا لە ڕۆژئاوا.

ئایین و دەوڵەت لەئیسلامدا دەستکاری

لەسەرەتاوە ئیسلام بەوە جیاکراوەتەوە کە گرینگییەکی زۆر بە ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان خوا وەک بەدیهێنەر و مرۆڤ وەک بەدیهێندراو دەدات وەک زۆربەی ئاییەنەکانی تر. پێغەمبەر محەممەد هەر لەسەرەتای دابەزینی سروش (قورئان) دەستیکرد بە ڕێکخستنی موسڵمانان لە شێوەی کۆمەڵ لەسەردەمی چەوسانەوەی مەککە، تاوەکوو گەیشت بەشێوەی کۆمەڵگا و نیمچە دەوڵەتێک لە مەدینەدا، لە مەدینەدا بەردەوام سروش دادەبەزی کە بەزۆری بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان موسڵمانان (کۆچکردووان و پشتیوانان) بوو، هەروەها ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان موسڵمانان و ئایینەکانی تر بوو (وەک جوولەکەکانی مەدینە). هەموو ئەمانەش ئایینی ئیسلام دەکەن بە ئایینێکی یەکدەستی و یەکڕیزی، بەجۆرێک زۆربەی پەرستشەکان لەسەر بیرۆکەی یەکڕیزی و پێکەوەیی دامەزراون، لەگەڵ دیاریکردنی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و خوای بەدیهێنەر، هەموو ئەمانەش ئایینی ئیسلام دەکەن بە ئایینێکی دوو لایەنە: لایەنێکی ڕوحی ئایینی، و لایەنێکی کۆمەڵایەتی سیاسیی.

لێکدانەوەی مێژووی ئیسلام دەستکاری

ڕاو بۆچوونەکان جیاوازن دەربارەی ڕونکردنەوە و لێکدانەوەی مێژووی ئیسلام، بەهۆی ئاڵۆزی و زۆری ڕوداوەکان و ڕاپەڕین و جەنگەکان، هەروەها بەهۆی پاشخانی بیری و فکری لێکۆڵەران و ئامرازەکانی لێکۆڵینەوە. لەسەردەمی نوێدا کە بەسەردەمی هەستانەوە ناسراوە بۆچوونی جیاواز هەبوو دەربارەی لێکدانەوەی مێژووی ئیسلام، مێژوونووسە نەتەوەپەرستە عەرەبەکان کۆی مێژووی ئیسلام وەک مێژوویەکی عەرەبی پاڵفتە دەبینن. لەهەمان کاتدا مێژوونووسە مارکسییەکان کێشمەکێشە سیاسی و سەربازییەکان لەکۆی مێژووی ئیسلامدا بە بۆچوونی مارکسیەت دەیبینن، کە تیایدا هۆکاری ئابووری و ململانێی چینایەتی لەسەروو هەموو هۆکارەکانی ترن. هەرچی مێژوونووسە عەلمانییەکانن هەوڵیانداوە هۆکاری ئایینی لەمێژووی ئیسلام دەربهێنن، هەوڵەکانیان چڕبووبوەوە لە دووبارە لێکۆڵینەوە و ژیاندنەوەی سەردەمی نەفامی، بەبۆچوونی ئەوان هەستانەوەی عەرەب لەو سەردەمەدا دەستیپێکردووە، و ئیسلام تەنیا هۆکارێکە لە هۆکارەکانی پەرەسەندنی فکری عەرەبی. مێژوونووسە موسڵمانەکان هەوڵی سەلماندنی بیرۆکەی ڕاپەڕینی جەماوەری و شارستانی دەدەن کە لەئاینی ئیسلامەوە هاتووە، کە دەوڵەت و شارستانیەتی بە عەرەب بەخشیوە، و هەروەها جەختدەکەنەوە لەسەر لێبوردەیی ئیسلام و هاتنە سەر دەسەڵاتی نەتەوەکانی تر جگە لە عەرەب. دەڵێن ناردنی پێغەمبەر محەممەد خاڵی وەرچەرخان بوو و بووە هۆی گۆڕینی مێژووی ناوچەکە بەتایبەتی و مێژووی جیهان بەگشتی.

هۆکاری لێکدانەوە جیاوازەکان بۆ مێژووی ئیسلام دەستکاری

  • هۆکارە باوەڕییەکان، بەهۆی دین و بیروباوەڕی مسوڵمانان .
  • هۆکارە کلتورییەکان، داب و نەریتە جیاوازەکانی عەرەب لەپێش ئیسلام و دوای موسڵمانبوون.
  • هۆکارە ئابوورییەکان، هۆکاری ئابووری هەمیشە هۆی سەرەکی جەنگ و کێشمەکێشەکان بووە بە درێژایی مێژوو.

دەرکەوتنی ئیسلام دەستکاری

دورگەی عەرەب پێش دەرکەوتنی ئیسلام چەند تیرە و هۆزی دەشتەکی بوون، خۆشەویستی هۆز و هاوپەیمانەیەکانی ڕێکخەری سەرەکی گۆمەڵگای عەرەبی بوون، زۆربەی دانیشتووانی مەککە هاوبەشدانەر بوون هەروەها ئاینیی جوولەکە لە مەدینە و مەسیحیەت لە نەجران و نەجد بەربڵاو بوو. مەککە ناوەندێکی ئایینی بوو عەرەبەکان لەهەموو لایەکەوە بۆ حەجکردن دەهاتن بۆ مزگەوتی حەرام کە پێغەمبەر ئیبراهیم دوبارە دروستیکردبۆەوە. لەم باردۆخەدا وەحی دابەزی بۆ پێغەمبەر محەممەد و بانگەوازی ئاشکراکرد، گرینگترین گاریگەری دەرکەوتنی ئیسلام دروستکردنی دەوڵەتێک بوو لە مەدینە کە بە ئایینی ئیسلام هەمووان بەڕێوەدەبران، و مۆرکردنی چەند ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ جولەکەکانی مەدینە، دواتر موسڵمانان توانیان بەسەر بێباوەڕاندا سەربکەون و مەککە ئازادبکەن و بتەکانی ناو کەعبە بشکێنن و یەکتاپەرستی ڕابگەیەنن. ئەو یەکتاپەرستییەی ئیسلام هێنابووی تەنیا لایەنی ڕوحی نەبوو بەڵکوو لایەنی کۆمەڵایەتی و سیاسیشی لەخۆگرتبوو، دورگەی عەرەبی هەموویان چونە ناو یەک ئایینەوە، و یەک دەسەڵات و یەک ڕوگە و یەک خوایان هەبوو، لەهەمان کاتدا دەمارگیری خێڵەکی و پارەپەرستی لاوازبوبوو.

خەلافەتی ڕاشیدین دەستکاری

مردنی پێغەمبەر محەممەد بووە هۆی حەپەسانێکی گەورە لای موسڵمانان، هەندێکیان دەیانگووت مردووە و هەندێکیان دەیانگووت نەمردووە. کاتێک هەواڵەکە گەیشت بە ئەبووبەکر چوو بۆ ماڵەکەی پێغەمبەر و دەموچاوی دەرخست و ماچی کرد، دواتر هاتە دەرەوە بۆلای خەڵکی و سوپاس و ستایشی خوای کرد و گووتی أيها الناس، إنه مَن كان يعبد محمدًا فإن محمدًا قد مات، ومَن كان يعبد الله فإن الله حي لا يموت. ثم تلا قول الله تعالى:  وَمَا مُحَمَّدٌ إِلاَّ رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىَ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللّهَ شَيْئًا وَسَيَجْزِي اللّهُ الشَّاكِرِينَ   (ئالی عیمران:١٤٤) واتا: ئەی خەڵکینە کێ محەممەدی دەپەرست ئەوا محەممەد مرد، و کێش خوای دەپەرست ئەوا خوا زیندووە و نامرێت، دواتر ئەو ئایەتەی خوێندەوە محەممەد تەنیا پێغەمبەرێکە کە پێش ئەو پێغەمبەرانی تر هەبوون، ئەگەر بمرێ یاخود بکوژرێ ئایا لەئیسلام هەڵدەگەڕێنەوە؟ هەر کەسێک هەڵبگەڕێتەوە هیچ زیانێک بەخوای گەورە ناگەیەنێت، وە خوای گەورە پاداشتی سوپاسگوزاران دەداتەوە. خەڵکی لە مزگەوت بەیعتیاندا بە ئەبووبەکر، دوای ئەوەی گەورەکانی موهاجیر و ئەنسارەکان بەیعەتیان پێدا، دواتر ئەبووبەکر وتارێکیدا و گووتی أما بعد، أيها الناس، فإني قد وُلِّيتُ عليكم ولست بخيركم، فإنْ أحسنتُ فأعينوني، وإنْ أسأتُ فقوِّموني، الصدق أمانة، والكذب خيانة، والضعيف فيكم قوي عندي حتى أرجع عليه حقَّه إن شاء الله، والقوي فيكم ضعيف حتى آخذ الحقَّ منه إن شاء الله، لا يدع قوم الجهاد في سبيل الله إلا خذلهم الله بالذل، ولا تشيع الفاحشة في قوم إلا عمَّهم الله بالبلاء، أطيعوني ما أطعت الله ورسوله، فإذا عصيت الله ورسوله فلا طاعة لي عليكم، قوموا إلى صلاتكم يرحمكم الله واتا: ئەی خەڵکینە من کراوم بە گەورەی ئێوە و بشترینتان نیم، ئەگەر چاکەم کرد پشتیوانم بن، خۆئەگەر خراپەم کرد ڕاستم بکەنەوە، ڕاستگۆیی ئەمانەتە و درۆزنی خیانەتە، بێهێزتان لای من بەهێزە تاوەکوو مافەکەی بۆ وەرەدەگرمەوە، و بەهێزتان لای من لاوازە تاوەکوو ئەو مافەی لەلایەتی لێیوەردەگرم، هەر گەلێک واز لە جیهادکردن بێنن لە پێناوی خوا ئەوا خوا سەرشۆڕیان دەکات، وە هەر گەلێک داوێنپیسییان تێدا بڵابۆوە ئەوا خوای گەورە توشی بەڵایان دەکات، گوێڕایەڵم بن ئەوەندەی کە گوێڕایەڵی خوا و پێغەمبەرەکەی بم، ئەگەر سەرپێچی خوا و پێغەمبەرم کرد گوێڕایەڵیکردنتان لەسەر نییە، هەستن بۆ نوێژەکانتان ڕەحمەتتان لێبێت.

خیلافەتی ئەبووبەکری سدیق دەستکاری

وەرگرتنی خیلافەت لەلایەن ئەبووبەکرەوە کارێکی گرانبوو، بەهۆی ئەوەی مردنی پێغيمبەر محەممەد زۆرێک لە هۆزە عەرەبەکانی هاندا بۆ هەڵگەڕانەوە لە ئیسلام و دەسەڵاتی مەدینە و نەدانی زەکات، و پەیدابوونی هەندێک کەس کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتیان دەکرد لەچەند شوێنێکی جیاواز لە دورگەی عەرەبی. ئەبووبەکر زانی ئەو ڕووداوانە ڕاستەوخۆ یەکڕیزی دین و ئوممەت دەخاتە مەترسیەوە، کاردانەوەی ڕاستەوخۆی ئەبووبەکر ناردنی چەند هەڵمەتێکی سەربازی بوو بۆ سەریان.

جەنگی هەڵگەڕاوەکان دەستکاری

جەنگی هەڵگەڕاوەکان (١١ی کۆچی-١٣ی کۆچی/٦٣٢ی زاینی-٦٣٤ی زاینی) ئەو جەنگانەن لەدوای مردنی پێغەمبەر ڕویدا لەگەڵ ئەوانەی لەئیسلام هەڵگەڕابونەوە، کە هەڵگەڕاوەکان بەشێکی گەورەی خەڵکی دورگەی عەرەبیان پێکدەهێنا، ئەوانەی لەگەڵ ئەبووبەکر مابونەوە تەنیا کەسانی مەدینە و مەککە و تائیف بوون.

سەرچاوەکان دەستکاری