تاوانی سیاسی (بە ئینگلیزی: Political crime) لە زانستی تاوانناسی کردارێکی تاوانبارانەیە کە بەمە بەستی ڕوخانی سیستەمی سیاسی و کۆمەڵایەتی و خراپکردنی بەرێوەبەرایەتی سیاسی ئەنجام بدرێت. کۆنترین تاوانە لە مێژووی مرۆڤایەتی. وڵاتانی جیھان بۆ دەستنیشانکردنی ئەم تاوانە یاسا و مەرجی تایبەتیان بۆ داناوە لە دەستوری وڵاتەیان ٠

تاوانی سیاسی لە عێراق دەستکاری

وڵاتی عێراق لە مادەی ٢١ یاسای سزاکانی خۆیدا پێناسەی تاوانی سیاسی کردووە بەم شێوەیە " تاوانی سیاسی بریتییە لە ھەر تاوانێک کە بەھۆی پاڵنەرێکی سیاسی ئەنجام بدرێت یان دژی مافە سیاسییە گشتییەکان یان تاکە کەسییەکان ئەنجام دەدرێت جگە لەوانە تاوانی ئاسایین. بەم شێوەیە کەسی تۆمەتباری تاوانی سیاسی دەست نیشان ئەکرێت

  1. پاڵنەرێکی سیاسی لە پشت بێت
  2. تاوانەکە دژی مافە سیاسییەکان بێت
  3. دژی مافە تاکە کەسییەکان ئەنجام بدرێت

ھەر لەو مادەیە ئەم تاوانە بە تاوانی سیاسی دانانرێن:

  1. ئەو تاوانانەی بە ھۆی پاڵنەرێکی خۆپەرستی پیس ئەنجام دەدرێت
  2. ئەو تاوانانەی زیان بە ئاسایشی دەرەوەی دەوڵەت دەگەیەنن
  3. تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست و دەستپێکردنی ئەو تاوانە
  4. تاوانی دەستدرێژیکردنە سەر ژیانی سەرۆکی دەوڵەت
  5. تاوانی تیرۆریستی
  6. ئەو تاوانانەی زیان بە ئابڕو دەگەیەنن وەک (فێلبازی -بەرتیل- ساختەکردن -بردنی سەروەت و سامانی دەوڵەت - دەست پیسی)

سزای تاوانباری سیاسی لە عێراق دەستکاری

زیندانی کردن بۆ ماوەی کورت - زیندانی کردنی ھەتا ھەتایی

تاوانی سیاسی لە وڵاتی ئێران دەستکاری

تاوانی سیاسی لە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ساڵانێکی زۆر دیارینەکراو بوو بەڵام سالی ٢٠١٦ پرۆژە یاسایەک بۆ ناساندنی تاوانی سیاسی پەسەند کرا[١] لەم یاسا ئەم کارانە بە تاوانی سیاسی دادەنرێت

  1. ناوزڕاندنی ھەرسێ سەرۆکی پەرلەمان، حکومەت، دەسەڵاتی دادوەری
  2. ناوزڕاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکان
  3. ناوزڕاندنی ئەندامانی ھەردوو ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری و پارێزەری دەستور
  4. بێرێزی کردن بە دیپلۆماتکارانی بیانی
  5. بەرتەسک کردنەوەی ئازادییە گشتییەکان
  6. تۆمەت لێدان و پڕوپاگەندا لە دژی نیزام
  7. یاساشکێنی ناو ھەڵبژاردنەکان

ئەوانەی تاوانی سیاسی نین

  1. ھەڕەشە کردن لە بەرپرسان
  2. ڕفاندن و بەدیلگرتن
  3. تەقینەوە یان ھەڕەشەی تەقینەوەکردن
  4. سیخوڕی و ئاشکرا کردنی نھێنییەکان
  5. ھاندان بۆ جیابوونەوە و شەڕخوازی
  6. دزی و ئاگرتێبەردانی شوێنە گشتییەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "پرۆژە یاسای پێناسەی تاوانی سیاسی پەسندکرا". Archived from the original on 1ی Julyی 2020. Retrieved 1ی Julyی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)