کوشتن

کوشتنی مرۆڤێک لەلایەن مرۆڤێکی ترەوە.

کوشتن کاتێک ڕوودەدات کە کەسێک کەسێکی تر بکوژێت.[١] کوشتن تەنھا پێویستی بە کردەوەیەکی ئیرادەیی یان نەکردن ھەیە کە ببێتە ھۆی مردنی کەسێکی دیکە و بەمجۆرە کوشتن لەوانەیە لە ئەنجامی کردەوەی بەڕێکەوت، بێباکانە، یان کەمتەرخەمەوە بێت تەنانەت ئەگەر نییەتێکیش نەبێت بۆ زیانگەیاندن. دەتوانرێت کوشتن بەسەر چەندین پۆلی یاسایی سەرییەککەوتوودا دابەش بکرێت، لەوانە کوشتنی بە ئەنقەست، کوشتنی ڕەوا، تیرۆرکردن، کوشتن لە شەڕدا (یان پەیڕەوکردنی یاساکانی جەنگ یان وەک تاوانی جەنگ)، ئیۆتانازیا و سزای مەرگ، بەپێی بارودۆخی مردنەکە. زۆرجار ئەم جۆرە کوشتنە جیاوازانە لە کۆمەڵگە مرۆیییەکاندا زۆر جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ھەندێکیان بە تاوان دادەنرێت، لەکاتێکدا ھەندێکی تریان لەلایەن سیستەمی یاسایییەوە ڕێگەپێدراوە یان تەنانەت فەرمانیان لەلایەن کەسێکەوە پێکراوە.

قابیل، ھابیل دەکوژێت، کە بەیەکەم کوشتن دادەنرێت لە مێژووی زەویدا.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «homicide». LII / Legal Information Institute (بە ئینگلیزی). لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.