بەلاوات یا بالاوات (بە عەرەبی: بلاوات، سوریانی: ܒܝܬ ܠܒܬ) شوێنێکی شوێنەواریی شاری ئیمگور-ئەنلیلی دێرینی ئاشوورییەکانە، و گوندێکی مۆدێرن لە پارێزگای نەینەوا لە دەشتی نەینەوا لە باشووری کوردستان لە عێراق. ٢٥ کیلۆمەتر (١٦ میل) لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری مووسڵەوە دوورە و ٤ کیلۆمەتر (٢٫٥ میل) لە باشووری شارۆچکەی قەرەقووشی مۆدێرنی ئاشوورەوە دوورە.

بەلاوات
شوێنەوار
ܒܝܬ ܠܒܬ - Balawat - بلاوات
Map
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگانەینەوا
قەزاحەمدانیە
شوێنباکووری مێزۆپۆتامیا
بەرواری ھەڵکۆڵین١٨٧٨، ١٩٥٦، ١٩٨٩
شوێنەوار ناسانھۆرموزد ڕەسام، م.مالۆوان، د.ج. تاکەر
بەرزایی
٢٥٤ مەتر (٨٣٣ پێ)

ناوی کۆن

دەستکاری

بەلەوات شوێنی شاری دێرینی ئاشوری ئیمگور-ئەنلیلە. مانای ئیمگور-ئێنلیل بریتییە لە "ئێنلیل ڕازی بوو". سەرنج بدەن لە بابلی کۆن دیوارێکیش ھەبووە بە ناوی ئیمگور-ئەنلیل.[١]

مێژووی توێژینەوەی شوێنەوار

دەستکاری
 
پلانی ھەڵکەندنی بالاوات ١٨٨٢

ئەم شوێنە لە ساڵی ١٨٧٨ لەلایەن شوێنەوارناس ھورمزد ڕەسامەوە ھەڵکەندراوە.[٢][٣] ئەم شوێنە دیسان لەلایەن ماکس مالۆوانەوە بۆ قوتابخانەی شوێنەوارناسی بەریتانی لە عێراق لە ساڵی ١٩٥٦ ھەڵکەندراوە. ڕووپێوێکی ڕووی زەوی لەلایەن (D. J. Tucker) لە ساڵی ١٩٨٩ بۆ مۆزەخانەی بەریتانی ئەنجامدرا. دیوارەکانی شارۆچکەکە ڕووبەرێکی نزیکەی ٦٤ ھێکتاریان داپۆشیبوو.[٤]

مێژووی داگیرکاری

دەستکاری

شاری ئیمگور-ئێنلیل لەلایەن پاشای ئاشووری نوێ ئاشورناسیرپاڵی دووەم (٨٨٤-٨٥٩ پێش زایین) دامەزراوە. لە دیجلەوە ١٠ کیلۆمەتر (٦.٢ میل) دوورە و لەسەوی ڕووباری خازر ھەڵکەوتووە، کە شاری کالێ(نەمروودی ئینجیلی/کەڵا) لێی بوو. ئیمگور-ئێنلیل لە نێوان شارە گەورەکانی ئاشووری نەینەوا و ئارابخا(کەرکووکی ئێستا) لە باشووری ڕۆژھەڵات بە درێژایی ڕێگای شاھانەی ئاشوور کەوتبوو. ئاشورناسیرپاڵی دووەم پێشتر پایتەختی لە ئاسورەوە گواستبووەوە بۆ کالێ و ڕەنگە دامەزراندنی ئیمگور-ئێنلیل ھەنگاوێکی دیکە بووبێت بۆ بەستنەوەی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری نوێ. بیناسازی لە شوێنەکەدا لە ژێر دەستی شەلمانێری سێیەمی کوڕی ئاشورناسیرپاڵی دووەم بەردەوام بوو. ئەم شارە بۆ ماوەی نزیکەی دوو سەدە و نیو بوونی ھەبوو بەڵام وەک زۆربەی شارەکانی ئاشووری لە کاتی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ئاشووری ٦١٤-٦٠٥ پێش زایین لەلایەن ماد و بابلی و سەکاکان زەوت کرا و وێران کرا.

دوای جەنگی ئەمریکا و عێراق

دەستکاری

لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٤، گوندەکە ڕێگاوبانی ھەبوو کە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە دروستکرابوو، کە گوندی ئاشوری مۆدێرنی بەلاواتی بە شاری کالێی کۆنی ئاشوری و شارۆچکەی قەرەقووش(باخودیدا) گرێدابوو. پڕۆژەکە ناوی "پرۆژەی ڕێگاوبانەکانی گوندی نەینەوا" بوو و لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە پارەی بۆ دابینکرا. گرێبەستی دروستکردنی ڕێگاوبانەکان دراوە بە کۆمپانیای بەڵێندەری بیناسازی گشتی ئاشوور و تێچووی ١١٢٠ ھەزار دۆلار بووە.[٥]

کولتوری ماددی

دەستکاری
 
کۆپی دەروازەی بەلەوات لە مۆزەخانەی بەریتانیا

جگە لە پەرستگا و بینای کۆشکەکان، گرنگترین شوێنەوارەکان کە لەوێ دۆزراونەتەوە، ئەو شوێنە بوون کە پێیان دەوترێت دەروازەی بەلاوات. بەرزی دەروازەکان نزیکەی ٢٠ پێ بووە و سەر بە پەرستگای مامو خوداوەندی خەونەکان بووە. ئەمانە لە باندێکی برۆنزی پێکھاتبوون کە لە ڕێگەی بزمارەوە بە دوو دەروازەی دارینی کۆشکەوە بەسترابوو. باندە برۆنزیەکان قوربانیدانێک و دیمەنەکانی جەنگ لە ھەڵمەتەکانی شالمانیسەری سێیەمی پاشای نوێی ئاشووری (٨٥٩-٨٢٤ پێش زایین) نیشان دەدەن، و یەکەم وێناکردنی توخمەکانی دیمەن (وەک دار و شاخ) بوون لە ھونەری ئاشوریدا.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ https://www.jstor.org/stable/4200228
  2. ^ Hormuzd Rassam, Excavations and discoveries in Assyria, In: Transactions of the Society of Biblical Archaeology, vol. 7, , pp. 37-58, 1882
  3. ^ Hormuzd Rassam and Robert William Rogers, Asshur and the land of Nimrod, Curts & Jennings, 1897
  4. ^ https://www.jstor.org/stable/4199984
  5. ^ https://web.archive.org/web/20060516230337/http://www.sigir.mil/reports/pdf/assessments/PA-06-035_Ninewa_Village_Roads.pdf
  6. ^ https://www.jstor.org/stable/4200388