بەرەن سات (بە تورکی: Beren Saat) ئەکتەرێکی تورکە، لە رۆژی ٢٦ی شوباتی ١٩٨٥ لە ئەنقەرە لە دایک بووە. قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی لە کۆلێجی تێدی ئەنقەرە تەواو کردووە، پاشان پەیوەندی دەکات بە زانکۆی بەشکێنت و بەشی راگەیاندن تەواو دەکات. ھەر لە کاتی زانکۆییدا بەشداری بەرنامەی (ئەستێرەکانی تورکیا) دەکات. لەپاش دەرکەوتنی لەو پڕۆگرامەدا یەکەمین بەشداری دەبێت لە زنجیرە درامای «خۆشەویستیمان بۆ مردنە» کە بە ڕۆڵی خوشکی ئەجە ئۆسڵو (نەرمین) بەشدار دەبێت لە ساڵی ٢٠٠٤. پاشان لەگەڵ ھونەرمەند و ئەکتەری بەناوبانگ مەحسون کیرمیزگیول لە ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری دەکات لە زنجیرەی دوورکەوتنەوە لە عەشق، کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی. لە یەکەم ئەزموونی سینەماییدا لە ساڵی ٢٠٠٨ بەشداری فیلمی سەرکەوتوو «ئازارەکانی پاییز» دەکات، کە رۆڵی کچێکی یۆنانی دەبینێت و نیشتەجێیە لەشاری ئیستەنبوڵ، بەھۆی ناکۆکی ئەو دوو وڵاتەوە توشی کێشەی زۆر دەبێتەوە...

بەرەن سات

لەدایکبوون٢٦ی شوباتی ١٩٨٥
نەتەوەتورک
پەروەردەکارگێڕی
پیشەئەکتەر

لە چەند زنجیرە دراما و فیلمی تردا بەشداری کردووە، وەک فیلمی وەرزی کەرگەدەن Rhino Season ی بەھمەنی قوبادی دە ٢٠١٢ دا. بەھمەن ئەو فیلمەی پێشکەش کردوە بە فەرزاد کەمانگەر مامۆستای کورد کە لە سێدارە درا و سانع ژاڵە خوێندکاری کورد کە لە خۆپێشاندانەکانی ٢٠٠٩ دا لە تاران گیانی لە دەست دا. بەرەن سات دە ھەڵبژادنەکانی تورکیا دا پشتیوانی لە ە د پ و دەمیرتاش دەکات.

بەشدارییەکان دەستکاری

  • خۆشەویستیمان بۆ مردنە (نەرمین) - ٢٠٠٤
  • دوورکەوتنەوە لە عەشق (زیلان) - ٢٠٠٥
  • لەبیرتبێت ئازیز (یاسەمین) - ٢٠٠٧
  • ئازارەکانی پاییز (ئێلینا) - ٢٠٠٨
  • عەشقی رێپێنەدراو (سەمەر) - ٢٠٠٨
  • باڵەکانی شەو (گەجە) - ٢٠٠٩
  • فاتمەگیول سەرزەنشتت دەکات؟ (فاتمەگیول) - ٢٠١٠
  • چیرۆکی بووکەڵەکان ٣ (باربی) - ٢٠١٠
  • تۆڵە ٢٠١٣