مەحسون کرمزگویل
مەحسون کرمزگویل (عەبدوڵلا بازنجیر لەدایکبووی ٢٦ـی ئازاری ١٩٦٩) گۆرانیبێژ، ئەکتەر و دەرھێنەر، نووسەری دەق، ئاوازدانەر و بەرھەمھێنەرێکی کوردی تورکیایە لە ڕەچەڵەکی خێڵی زازایی خوارووە.[٢] باوکی ناوی چەرکەز بازنجر و دایکی ناوی فایقا ئارکەیە. خاوەنی کۆمپانیایەکی بازرگانی بەرھەمھێنانی مۆسیقایە (پرەستیژ میوزیک)، لە تورکیا تا ساڵی ٢٠٠٢[٣] کە خەڵکی بە بازرگانێکی لێھاتووی ناو دەبەن. خاوەنی چەندین ئەلبومی میوزیک و فیلم و زنجیرە درامایە. دواترین فیلمی بە ناوی (موعجیزە) و دواترین کاری درامای کە وەک دەرھێنەر کاری کردووە بە ناوی Benim İçin Üzülme یە و خاوەنی ٢٣ ئەلبوم و ٩ دراما و ٦ فیلمە.
مەحسون کرمزگویل | |
---|---|
لەدایکبوون | |
پیشە | گۆرانیبێژ-گۆرانینووس، بەرھەمھێنەری تۆمار، دەرھێنەری فیلم، ئەکتەر، بازرگان |
چالاکبوون | ١٩٨٤–ئێستا |
وێبگە | www.mahsunkirmizigul.com |
ژیان
دەستکاریلەدایکبووە لە ٢٦ی ئازاری ١٩٦٩ لە دیاربەکر، تورکیا. وەک ئەندامێک لە خێزانێکی ٢٢ مناڵی. خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە قوتابخانەکانی دیاربەکر خوێندووە. ھەر لە تەمەنی زوویدا کاری کرد تا بەشداری خێزانەکەی بکات. و دەستی بە گۆرانیوتن کرد لە ئاھەنگی ژنھێنانەکان تا پارە پاشەکەوت بکات. لە ١٩٨٤، بانگھێشت کرا بۆ ئیستەمبوڵ تا ئەلبومێک بکات بۆ "Güneş Plak" کە بە مانای پارچەی خۆر دێت. و ھەروەھا دەستی بە خوێندن کرد لە لقی دەنگیی زانکۆی ئیستەمبوڵ-پەیمانگای مۆسیقای تورکی. دەستی بە خوێندنی مۆسیقا کرد لە ١٩٨٠ و ٨ ئەلبومی ناپیشەباز (خوازەیی یان نەشارەزایییانە) ی دروستکرد. کارزانیی ئەو بۆ یەکەم جار لە ئەلبومی "Alem Buysa Kral Sensin" دەردەکەوێت لە ١٩٩٣ ھەروەکوو بۆمبێک لە جیھانی مۆسیقا و لە لووتکەی ڕیزبەندیی مۆسیقا دانرا. لە ١٩٩٤، چووە پاڵ کۆمپانیای مۆسیقای پرەستیژ ھەروەک بەرھەمھێنێک. ھونەرمەند، ستایشەکەی بردەوە لەگەڵ فیلمیBeyaz Melek (فریشتەی سپی) کە خۆی نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە ٢٠٠٩، Güneşi Gördüm (خۆرم بینی)ی بڵاوکردەوە کە خۆی کاری نووسین، دەرھێنان و نواندنی بۆ کردووە. لە ٢٠١٠، New York'ta Beş Minare (پێنج منارە لە نیویۆرک)ی بڵاوکردەوە کە ئەمەشیان ھەر خۆی کاری نووسین، دەرھێنان، نواندن و دانانی ئاوازی مۆسیقای فیلمەکەی بۆ کردووە.[٤][٥]
دیسکۆگرافی
دەستکاری- ١٩٨٤ – Yürek Yarası Güneş Plak (برینی دڵ)
- ١٩٨٥ – Buda Yeter Güneş Plak
- ١٩٨٦ – Terkedildim Güneş Plak
- ١٩٨٧ – Sarışınım Güneş Plak (قژ کاڵ)
- ١٩٨٨ – Paylaşamam Güneş Plak (جوانە)
- ١٩٨٩ – İstanbul Geceleri Türküola (ئیستەمبوڵ لە شەو)
- ١٩٩٠ – Şimdiki Zaman Barış Müzik (کاتی ئێستا)
- ١٩٩١ – Nilüfer Prestij Müzik
- ١٩٩٣ – Alem Buysa Kral Sensin Nokta Müzik
- ١٩٩٤ – 12’den Vuracağım Prestij Müzik
- ١٩٩٥ – Dünden Bugüne Günes Plak
- ١٩٩٥ – Mutlu Ol Barış Müzik (دڵخۆش)
- ١٩٩٥ – İnsan Hakları Kral Müzik (مافی مرۆڤ)
- ١٩٩٦ – Sevdalıyım — Hemşerim Prestij Müzik
- ١٩٩٧ – Nostalji 1 Güneş Plak (خولیای نیشتیمان)
- ١٩٩٨ – Yıkılmadım Prestij Müzik (نەکەوتم)
- ٢٠٠٠ – Yoruldum Prestij Müzik (من ماندووم)
- ٢٠٠١ – Ülkem Ağlar & Yoruldum Prestij Müzik
- ٢٠٠٢ – Yüzyılın Türküleri Popüler Müzik
- ٢٠٠٣ – Bir Demet Kirmizigül Prestij Müzik
- ٢٠٠٤ – Sarı Sarı — Başroldeyim A1 Müzik
- ٢٠٠٦ – Dinle A1 Müzik (گوێبگرە)
- ٢٠١١ – Küçük Gelin DMC Müzik (بووکی بچووک)
فیلمۆگرافی
دەستکاریزنجیرە دراماکان
دەستکاری- ١٩٩٣ – ...Alem Buysa
- ١٩٩٦ – Bu Sevda Bitmez (ئەم ئەڤینە کۆتایی نایە)
- ١٩٩٦ – Hemşerim (ھاوشارییەکەم)
- ١٩٩٩ – Yıkılmadım (نەکەوتم)
- ٢٠٠٣ – Zalim (ستەمکار یان زاڵم)
- ٢٠٠٥ – Aşka Sürgün (نا بۆ ئەڤین)
- ٢٠١١-٢٠١٣ – Hayat Devam Ediyor (ژیان بەردەوامە) – دەرھێنەری گشتی-چیرۆک
- ٢٠١٢ – Benim İçin Üzülme (بەڵام من خەمم چییە؟) – دەرھێنەری گشی-چیرۆک
- ٢٠١٢ – Babalar ve Evlatlar (باوکان و کوڕان) – چیرۆک
فیلمەکان
دەستکاری- ١٩٨٧ – Yaşamak Haram Oldu (ژیانم لێ حەرامە).
- ٢٠٠٧ – Beyaz Melek (فریشتەی سپی) وەکوو: ئەکتەر، دەرھێنەر و نووسەری دەق.
- ٢٠٠٩ – Güneşi Gördüm (خۆرم بینی) وەکوو: ئەکتەر، دەرھێنەر و نووسەری دەق.
- ٢٠٠٩ – Gecenin Kanatları (باڵەکانی شەو) وەکوو: نووسەری دەق.
- ٢٠١٠ – New York'ta Beş Minare (پێنج منارە لە نیویۆرک) وەکوو: ئەکتەر، دەرھێنەر و نووسەری دەق.
- ٢٠١٥ – Mucize (موعجزە یان پەرجۆ).
- ٢٠١٧ – Vezir Parmağı وەکوو: ئەکتەر، دەرھێنەر و نووسەری دەق.
- ٢٠١٩ – 2 Mucize (موعجزە٢ یان پەرجۆ٢).
خەڵاتەکان
دەستکاری- ١٩٩٩ – Kral TV خەڵاتەکانی مۆسیقا
- باشترین گۆرانیبێژی پیاوی نەخشەی عەرەبی
- باشترین گۆرانی
- باشترین گۆرانیی فرۆشراو
- ١٩٩٩ – Hürriyet Altın Kelebek
- باشترین مۆسیقاژەن
- ٢٠٠٦ – باشترین ئەلبومی فرۆشراو.
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ Ağabeyi elektrik direğinde öldü http://webarsiv.hurriyet.com.tr/1999/10/09/148858.asp ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «ئایا تۆ کوردی؟». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ tr:Prestij Müzik
- ^ «مەحسون کرمزگویل کێیە؟».
- ^ «مەحسون کرمزگویل کێیە؟».
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Mahsun Kırmızıgül»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- سایتی فەرمی (بە تورکی)
- سایتی نێودەوڵەتی (بە تورکی)
- سایتی فارسی (بە تورکی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەحسون کرمزگویل تێدایە. |