بەرمال چەم (بە کوردیی کرمانجی: Bermal Çem) ژنی گەریلا و سترانبێژی شۆڕشگێڕی کوردی خەڵکی باکووری کوردستانە کە بەھۆی گۆتنی سترانەکانی شۆڕشگێڕانە بە زمانی کوردی ناسراوە. بەرمال چەم ئەندامی گرووپی مۆسیقای ئاوازی چیایە.

بەرمال چەم
زانیارییەکان
پیشە(کان)سترانبێژ، گەریلا

کارەکان دەستکاری

  • لێ زینێ (Lê Zînê)
  • ئەڤینا چیا مە (Evîna Çiya Me)
  • ئۆخر بە (Oxir Be)
  • داربەستا من (Darbesta Min)
  • ھۆ چیاوۆ (Ho Çiyawo)
  • ئەز ڕێویمە (Ez Rêwîme)
  • ژیانا بێدەنگ (Jiyana Bêdeng)
  • ئەی شەھید (Ey Şehîd)
  • ئاخکەسەرا (Axkesera)
  • ڤا یە ھاتم (Va Ye Hatim)
  • بەرفینا گارزان (Berfîna Garzan)

بەرنامەکان دەستکاری

بەرمال چەم لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٧ بەتەک چەند ھونەرمەندی کوردی دیکە لە ئاھەنگێک کە لە کەرکووک لەلایەن تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان ڕێکخرابوو سترانی خوێند.[١]

ڕوانگەکان دەستکاری

بەرمال چەم لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٥ وەکوو ئەندامی ئاوازی چیا سروودی ھەدەپە'ئێ بۆ پارتی دیموکراتی گەلان خوێندبوو و لە پشتیوانی لە ئەم حیزبە گوتی: ئەگەر ئێمە بە سترانەکانمان بەم ھەڵبژاردن ڕۆح ببەخشینن، ئەمە وەکوو سوپاسێک لە ڕۆحی سرۆشت و کوێستانانە. خەڵکانیش ھەروەھا بە دەوری ئەم ڕۆحە ھەڵدەپەڕێن و لەگەڵ ئەم سترانانە ھاوڕێ دەبن و ئەمە بۆ ئێمە زۆر پیرۆزە … ئێمەش دەمانھەوێت بە سترانەکانمان پاڵپشتی لە ڕەوتی ھەڵبژاردن بکەین. سترانەکانی ئێمە بەکۆمەڵ و بە ڕۆحێکی بەتین و ئیمانێکی مەزن بەرھەم دەھێنرێت.[٢]

بەرمال چەم ھەروەھا سەبارەت بە کۆمەڵکوژیی چاندی و فیزیکیی خەڵکی کورد و ئەرکی ھونەرمەندانی کورد گوتبوو نابێت ھونەرمەندانی کورد وابزانن کە ھەر بە تەنیا بە خوێندنی ستران بە زمانی کوردی ئەرکی خۆیانیان جێبەجێ کردووە، بەڵکوو دەبێت وێڕای زمان، ھەست و ھزری خۆشیان تێکەڵی کارەکانیان بکەن … ئەگەر ھونەرمەندان ئەرکی خۆیان بە جێ بھێنن کاریگەرییەکی ھەرە زۆرترێکیان لە سیاسەتوانان لەسەر کۆمەڵگەدا ھەیە.[٣]

بەرمال چەم لە ژمارەی ١٧٠ی کۆڤاری نەوایا ژن لە ئایاری ٢٠١٩ وتارێک بە زمانی کوردی بە ناوی «ڕۆڵی ژنی کورد لە پێشخستنی وێژەدا» سەبارەت بە ھۆنراوەوانە ژنەکانی کورد لە ئەدەبی کلاسیکی کوردیدا نووسیوە.[٤][٥] ھەروەھا لە ژمارەی ١٩٤ی ئەو کۆڤارە لە ئایاری ٢٠٢١ وتارێک بە زمانی کوردی سەبارەت بە ژیان، خەبات و ھونەری ھۆزان مزگین نووسیوە.[٦][٧]

لە نیسانی ٢٠١٨ لە نووسینێک لە ڕۆژنامەی یەنی ئۆزگوور پۆلیتیکا بە زمانی تورکی سترانبێژەکانی وەکوو ئیبراھیم تاتلیسس و یاڤووز بینگۆل یا ئەو سترانبێژە تورکانە کە پاڵپشتییان لە ھێرشی حکوومەتی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکرد و ھاتبوون بۆ سنۆری سووریا و سترانیان دەخوێند، داردەستانی فاشیزم زانی کە لە شەڕێکی چەپەڵ بەشدار بوونە و بۆ بەدیھێنانی کۆمەڵگەیەکی فاشیستی یارمەتەیی ئەردۆغان دەدەن.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: نەورۆزی باشووری کوردستان لە کەرکووک دەستپێک بوو (بە تورکی)، نووسراو لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٧؛ ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  2. ^ یووکسەکۆڤا ھابەر: ئەوانە بۆ برایەتیی گەلان سترانخوێندنی خۆیان بەردەوام دەکەن (بە تورکی)، نووسراو لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  3. ^ ئاژانسی ھەواڵی فرات: ھونەرمەندان دەبێت دژ بە کۆمەڵکوژیی چاندی ڕابوەستێن (بە تورکی)، نووسراو لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٧؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  4. ^ ئۆزگوور پۆلیتیکا: ژمارەیی تازەی نەوایا ژن: نیشاندەرانی بەرخۆدان (بە تورکی)، نووسراو لە ٣٠ی نیسانی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  5. ^ د پێشخستنا وێژەیێ دە ڕۆلا ژنا کورد (بە کوردی کرمانجی)، نووسینی بەرمال چەم، لە کۆڤاری نەوایا ژن، ژمارەی ١٩٤، ئایاری ٢٠٢١، پ ١٢؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  6. ^ ئاژانسی ھەواڵی ژن: ژمارەیی تازەی نەوایا ژن بە سەردێڕی «سوێندی ئێمە بە دایکان وڵاتێکە کە سەرانسەر بە گوڵ ڕازێندراوە» دەرکەوت (بە تورکی)، نووسراو لە ٤ی ئایاری ٢٠٢١؛ ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  7. ^ مزگینا مە (بە کوردی کرمانجی)، نووسینی بەرمال چەم، لە کۆڤاری نەوایا ژن، ژمارەی ١٩٤، ئایاری ٢٠٢١، پ ١٣؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.
  8. ^ ھونەر لە دەستانی گەپجاڕەکانی کۆشکنشینەکان دەمرێت (بە تورکی)، نووسینی بەرمال چەم، نووسراو لە ٤ی نیسانی ٢٠١٨؛ سەردان لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری