بەرزانی قالەی خەڵووز
بەرزان قادر ناسراو بە بەرزانی قالەی خەڵووز[١] (١٩٦١ لە سلێمانی[٢] ‒ ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە سلێمانی) پێشمەرگە، میدیاکار[٣] و یەکێک بوو لە ئەکتەرە دیارەکانی باشووری کوردستان، لە چەندین فیلم، دراما و شانۆدا بەشداریی کردووە. ھەروەھا لە چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنیدا کاری کردووە، دیارترینیان: بەرنامەی بەرنامە و بەرنامەی کەشکۆڵ بوون، ھەروەھا بەڕێوەبەری ڕادیۆی خاکیش بوو.[٤]ھەروەھا ئەو جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی (١)ی ڕێکخستنی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.[٥]
بەرزانی قالەی خەڵووز | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٦١ |
مەرگ | ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ | (٦٢–٦٣ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگ | جەڵتەی دڵ |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی ئابڵاخ، سلێمانی |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ئەکتەر، شانۆکار، میدیاکار، پێشمەرگەی دێرین |
تەلەڤیزیۆن | کوردسات، گەلی کوردستان، تەلەڤیزیۆنی خاک |
حیزبی سیاسی | یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
ھاوسەر | ئاشتی |
مناڵ(ەکان) | ئەمیرە، دارین، داریان |
ژیان
دەستکاریلە ساڵی ١٩٦١ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی شاری سلێمانیی لە دایک بووە.[٦] لە بنەڕەتدا خەڵکی ناحیەی گاپیلۆنی ناوچەی شارباژێڕە،[٢] خوێندنی دواناوەندی تەواو کردووە، دوای وازھێنانیشی لەگەڵ باوکیدا کاری کردووە.[٧] پێشتر وەک جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی (١)ی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاری کردووە.[٨] لە ساڵی ١٩٧٩ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ڕووی کردووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە.[١] لە سنووری تیپی ٤٧ی پیرەمەگروون و دەستەی مەکتەبی سیاسی چاڵاک بووە.[٩] لە دوای ڕاپەڕین بەشداری لە بەرنامەی (کەشکۆڵ)دا کردووە و دەورێکی کاریگەری ھەبووە.[١٠] ھەروەھا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کەناڵی (خاک) و (بەرنامەی بەرنامە). لە ساڵی ١٩٩٨ لەگەڵ ژمارەیەک ھونەرمەنددا بەرنامەکەیان دەست پێ کرد، کۆمیدیا و ڕەخنەیان تێکەڵ بە یەک دەکرد، ناڕەحەتی و نەھامەتییەکانی میللەتی کوردیان بە شێوازێکی پێکەنیناوی باس دەکرد.[٧] لە ساڵی ١٩٩٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (ئاشتی)یدا کردووە و باوکی دوو کوڕ و کچێکە بە ناوەکانی (ئەمیرە، دارین و داریان)، بەڵام داریانی کوڕی بەھۆی نەخۆشییەوە لە ڕیکەوتی ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ کۆچی دوایی کرد.[٨]
مردن
دەستکاریناوبراو سەرەڕای ھەبوونی نەخۆشی شەکرە، لە ماوەی ڕابردوودا تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بەم ھۆیەوە لە شاری سلێمانیی لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.[٤] ئێوارەی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤ بەھۆی جەڵتەی دڵ[١١] لە نەخۆشخانەی شاری پزیشکیی فارووق لە شاری سلێمانیی کۆچی دوایی کرد.[١٢] پاشان تەرمەکەی لە گۆڕستانی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسە نزیک و ھاوڕێکانی لەسەر وەسیەتی خۆی لە تەنیشت گۆڕی کوڕەکەیەوە بە خاک سپێردرا.[١٣][١٤]
کەسایەتییە سیاسییەکان و دەمودەزگا چاندییەکانی کوردستان وەکوو قوباد تاڵەبانی، کۆسرەت ڕەسوڵ، لاھور تاڵەبانی، گەلاوێژ ساڵح فەتاح و ھەروەھا مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان،[١٥] بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری سلێمانی[١٦] پەیامی ھاوخەمی و سەرەخۆشیان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەرزانی قالەی خەڵووز کرد.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «بەرزانی قالەی خەڵووز کۆچی دواییکرد». rudaw.net. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «بەرزانی قالەی خەڵووز کۆچی دواییکرد». xendan.org. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «ھونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز کۆچی دواییکرد». bmctv.krd. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «ئەحمەد جۆڵا: دوێنێ لای بەرزانی قالەی خەڵووز بووم». ava.news. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ کوردیپێدیا: بەرزانی قالەی خەڵووز (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩؛ سەردان لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
- ^ «ھونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین بەرزانی قالەی خەڵووز کۆچی دواییکرد». dengubas.net. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «بەرزانی قالەی خەڵووز.. ئەستێرە ھەمیشە درەوشاوەکەی کۆمیدیای کوردی». channel8.com. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «ھونەرمەد بەرزانی قالەی خەڵووز کێ بوو؟». bmctv.krd. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «ھاوخەمییەکان بۆکۆچیدوایی بەرزانی قالەی خەڵووز». pukmedia.com. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
،|ڕێکەوت=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «ھونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین بەرزانی قالەی خەڵووز کۆچی دواییکرد». speemedia.com. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «بەرزانی قالەی خەڵووز کۆچی دوایی کرد». ku.964media.com. ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «تەرمی ھونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز بەخاک سپێردرا». rojnews.news. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «تەرمی ھونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز بەخاک سپێردرا». awene.com. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ «تەرمی ھونەرمەند بەرزانی قالەی خەڵووز لە سلێمانی بەخاک سپێردرا». politicpress.com. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: ھاوخەمییەکان بۆ کۆچی دوایی بەرزانی قالەی خەڵووز (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤؛ ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. سەردان لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.
- ^ ٩٦٤ میدیا: بەرزانی قالەی خەڵووز کۆچی دوایی کرد (بە سۆرانی)، نووسراو لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤؛ سەردان لە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤.