بەدر بانوون
بەدر بانوون (بە عەرەبی: بدر بانون؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩٣، بە سوڵتان ناسراوە) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی مەغریبییە، دڵی بەرگریی یانەی قەتەر و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە. سەرەتای کاروانی وەرزشیی لە یانەی ڕەجا بوو.
کاروانی وەرزشیی یانە
دەستکاریڕەجا
دەستکاریسەرەتای کاروانی وەرزشیی بانوون لەگەڵ یانەی ڕەجا بوو، لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ی خولی تۆپی پێی مەغریب، نازناوی خولەکەیان بەدەستھێنا. دواتر بە خواستن ڕوویکردە یانەی ویداد فاس و بەرکان، لە ٢٠١٥ گەڕایەوە بۆ یانەکەی.
لە جامی فەرمانڕەوایی مەغریبی ٢٠١٧، لێدانی یەکلاکەرەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر بە یانەی دیفاع حەسەنی جەدیدی جێبەجێکرد و نازناوەکەیان بەدەستھێنا.
ساڵی ٢٠١٨ ڕەجا سەرکەوت بۆ جامی کۆنفیدراڵی ئەفریقای ٢٠١٨، نازناوەکەی بەدەستھێنا و سەرکەوت بۆ جامی سووپەری ئەفریقای ٢٠١٩، لەوێش ڕووبەڕووی ئیسپێغانس تونیسی توونسی بووە و یارییەکە لە دەوحە ئەنجامدرا، بانوون گۆڵی سەرکەوتنی لە خولەکی ٦٤ تۆمارکرد.
بانوون نازناوی خولی مەغریبی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و جامی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی لەگەڵ ڕەجا بەدەستھێنا، دوای ٥ ساڵ یانەکەی بەجێھێشت.
ئەھلی
دەستکاریلە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بانوون پەیوەندی بە یانەی ئەھلیی میسڕییەوە کرد، کە بەشداربوو لە جامی جیھانیی یانەکانی فیفای ٢٠٢٠، بەسەر یانەی پاڵمێراسی بەرازیلی سەرکەوتن و مەدالیای برۆنزیان بەدەستھێنا.
بانوون لەگەڵ ئەھلی، نازناوی جامی میسری ٢٠٢٠ و جامی سووپەری ئەفریفای ٢٠٢٠ و خولی پاڵەوانەکانی ئەفریقای ٢٠٢١ی بەدەستھێنا. لە جامی سووپەری ئەفریقای ٢٠٢١، گۆڵی سەرکەوتنی بەرامبەر بە یانەی ڕەجا تۆمارکرد.
قەتەر
دەستکاریلە تەممووزی ٢٠٢٢، یانەی قەتەر بە گرێبەستێکی ٣ ساڵە بانوونی گواستەوە.
کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی
دەستکاریلە ٢٠١٣، بانوون بانگھێشتکرا بۆ یارییەکانی ھاوسۆزیی ئیسلامیی ٢٠١٣، ٢-١ لە ئیندۆنیزیایان بردەوە و مەدالیای ئاڵتوونیان بەدەستھێنا.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، وەکو یاریزانی یەدەگی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب لە پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ دەرکەوت، کە بەرامبەر بە گابۆن بوو، ٣-٠ براوە بوون. دواتر بانگھێشتکرا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ لە ڕووسیا.
بانوون بانگھێشتکرا بۆ جامی عەرەبی فیفای ٢٠٢١، پاشان بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١، بەڵام بەھۆی پێکانەوە پاڵەوانیەتییەکەی تەواو نەکرد.
بانوون ناونووسکرا لە لیستی یاریزانە بانگھێشتکراوەکانی مەغریب بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، کە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا.
ئامارەکان
دەستکاریگۆڵە نێونەتەوەییەکان
دەستکاری- (ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
ز. | ڕێکەوت | یاریگا | بەرامبەر | گۆڵ | ئەنجام | پاڵەوانیەتی |
---|---|---|---|---|---|---|
١ | ١٣ی ئابی ٢٠١٧ | میسڕ | میسر | ١-١ | ١-١ | پاڵاوتنی پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکان ٢٠١٨ |
٢ | ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ | مەغریب | جەزائیر | ١-٠ | ٣-٠ | پاڵاوتنی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکان ٢٠٢٠ |
٣ | ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ | یاریگای ئەلجنوب، وەکرە، قەتەر | فەلەستین | ٤-٠ | ٤-٠ | جامی عەرەبی فیفای ٢٠٢١ |
٤ | ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ | یاریگای ئەحمەد بن عەلی، ڕەیان، قەتەر | ئوردن | ٢-٠ | ||
٥ | ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ | یاریگای ئەلسەمامە، دەوحە، قەتەر | جەزائیر | ٢-٢ | ٢-٢ |
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «Badr Benoun»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەدر بانوون تێدایە. |