پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکان ٢٠١٨

پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ٢٠١٨ ٥ھەمین پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقایە لە یاری تۆپی پێی پیاواندا کە لەلایەن ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقاوە (CAF) سەرپەرشتیکرا. پاڵەوانەتییەکە لە ڕێکەوتی ١٣ی

پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوانی ئەفریقا ٢٠١٨
بطولة أمم أفریقیا للمحلیین ٢٠١٨
2018 CHAN
پەڕگە:2018 African Nations Championship.png
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ مەغریب
ڕۆژانی بەڕێوەچوون١٣ی کانوونی دووەم – ٤ی شوباتی ٢٠١٨
ژمارەی بەشداربووان١٦ (لە ١ کۆنفێدراسیۆن)
ژمارەی یاریگا٤ (لە ٤ شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان مەغریب (جاری ١ەم)
پلەی دووەم نێجیریا
پلەی سێیەم سوودان
پلەی چوارەم لیبیا
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان٣٢
ژمارەی گۆڵەکان٥٨ (ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٥" بۆ ھەر کێبەرکێ)
باشترین گۆڵکەر(ان)مەغریب ئەیووب ئەل کەعبی (٩ گۆڵ)
باشترین یاریکەرمەغریب ئەیوب ئەل کەعبی
٢٠١٦

کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بۆ ٤ی شوباتی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو. لە شوباتی ٢٠١٦، ڕاگەیاندرا کە کینیا میوانداریی پاڵەوانەتییەکەی دەکرد، بەڵام لە ئەیلوولی ٢٠١٧، ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا میوانداری پاڵەوانەتییەکەی گۆڕی لەبەر ئەوەی یانەکە ھیچ پێشکەوتنی بەخۆیەوە نەدیبوو لە ئامادەکارییەکاندا.[١][٢] لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، مەغریب وەک میواندار و خانەخوی پاڵەوانەتییەکە دەستنیشانکرا.[٣] مەغریب پاڵەوانتییەکەیان بردەوە پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی بە ئەنجامی ٤–٠ لە نێجیریایان بردەوە.

جیا لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، تەنھا ئەو یاریزانانەی کە یارییان بۆ خوولی ناوخۆیی دەکرد بۆیان ھەبوو بەشداری پاڵەوانەتییەکە بکەن. بۆ نموونە، یاریزانێکی مەغریبی ئەو کاتە بۆی ھەیە یاری بۆ ھەڵبژاردەکە بکات ئەگەر یاری بۆ یانەیەکی مەغریبی بکات.[٤]

کۆماری دیموکراسیی کۆنگۆ بۆ یەکەم جار نەیانتوانی بەشداری لە پاڵەوانەتییەکە بکەن پاش ئەوەی بەرامبەر کۆنگۆ شکستییان.

ھەڵبژاردنی خانەخوێ دەستکاری

بۆ یەکەم جار، کینیا وەک میوانداری پاڵەوانەتییەکە دەستنیشانکرا لە شوباتی ٢٠١٦. بەڵام لە ئەیلوولی ٢٠١٧، ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا بڕیاری نۆژەنکردنەوەیاندا بە گۆرینی خانەخوێی پاڵەوانەتییەکە بەھۆی ئەوەی یانەکە ھیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیبوو لە ئامادەکارییەکاندا.[٥]

ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا ٣ بژاردەی دەستنیشانکرد کە یەکێکیان لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٧، وەک وڵاتی میوانداری پاڵەوانەتییەکە دەستنیشان بکرێت:[٦]

فیداڕاڵیی تۆپی پێی ئەتیۆپیا نوسراوی حکومەتیی مسۆگەرکردنی دەستەبەر نەکرد، وە ڕەچاونەکران. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، لێژنەری باری ناکاوی ھاوپەیمانی تۆپی پێی ئەفریقا مەغریبیان دەستنیشانکرد بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکان ٢٠١٨.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Kenya to Host 2018 Africa Nations Cup". allAfrica.com. Retrieved 7 February 2016.
  2. ^ "From Rwanda to Kenya". CAF. 9 February 2016.
  3. ^ "الکاف یختار المغرب لاستضافة کاس افریقیا للاعبین المحلیین 2018 | الموقع الرسمی للجامعة الملکیة المغربیة لکرة القدم". www.frmf.ma. 15 October 2017. Archived from the original on 20ی Mayی 2019. Retrieved 15 October 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٢٠ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "Kenya to host 2018 African Nations Championship". www.nation.co.ke. Retrieved 7 February 2016.
  5. ^ "Kenya loses Chan hosting rights as Caf decides". Daily Nation (بە ئینگلیزی). 23 September 2017. Retrieved 23 September 2017.
  6. ^ "Kenya loses Chan hosting rights as Caf decides". Daily Nation (بە ئینگلیزی). 23 September 2017. Retrieved 23 September 2017.
  7. ^ "Morocco will host Total CHAN 2018". CAF. 15 October 2017.