بێگەرد دڵشاد شوکروڵڵا تاڵەبانی (لەدایکبووی ١٩٧٨). لەوەتەی ١٠ی تەمووزی ٢٠١٩، لەسەر پشکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە نۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بووەتە وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو.[١] بێگەرد بەرلەوەی ببێتە وەزیر، لە خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بوو لەساڵی ٢٠١٧ ھەروەھا لەھەمان خوولدا لەماوەی ٢٠١٣-٢٠١٧ ئەندام پەرلەمان و سەرۆکی فریاکسیۆنی یەکێتی بووە. بێگەرد بڕواننامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە بایۆلۆجی.[٢]
بێگەرد تاڵەبانی |
---|
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e6/Begard_Talabani.jpg/250px-Begard_Talabani.jpg) |
لەدایکبوون | (١٩٧٨-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٦ ساڵ) |
---|
|