بیژەن زولفەقارنەسەب


بیژەن زولفەقارنەسەب (لەدایکبووی ٧ی حۆزەیرانی ١٩٤٩، سنە) یاریزانی پێشووی و ڕاھێنەری تۆپی پێیە لە ئێران کە ئەزموونی بەشداری لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئێرانی لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ١٩٧٦ و جامی نەتەوەکانی کیشوەری ئاسیا ١٩٧٦دا ھەیە.[١]

بیژەن زولفەقارنەسەب

نەتەوەکورد
پیشەیاریزان و ڕاھێنەر

کورتەیەک لەسەر ژیان دەستکاری

دکتۆر بیژەنی زولفەقارنەسەب لە دایک بووی ٧ ی حوزەیرانی ١٩٤٩ لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرایە لە بواری ڕاھێنان و وەرزشی لە زانکۆی بڕۆکسێل

یاریزانی دەستکاری

زولفەقارنەسەب لە ساڵی ١٩٧٠ لە یانەی ئەفسەر دەستی بە یاری پڕۆفێشناڵ کردو پاشان پەیوەست بوو بە یانەی پاس تاران و ئەمە بوو بەھۆی بەرەوپێشچوونی وەرزشەکەی.. بیژەن لە ساڵی ١٩٧٥ پەیوەندیکرد بوو بە یانەی پێرسپۆلیسی تاران. لە ساڵی ١٩٧٦ بانگھێشت کرا بۆ یاری کردن لە ھەڵبژاردەی نەتەوەیی ئیران، زولفەقارنەسەب لە ١٠ تەممووزی ١٩٧٩ بەفەرمی لە وازی لە یاریکردن ھێنا.

ڕاھێنەری دەستکاری

زولفەقارنەسەب لە یارییەکانی پێش ڕکابەری مۆندیالی ١٩٩٨ فەرانسا لە تیمی ڕاھێنانی ھەڵبژاردەی ئیران بەشدار بوو، پاشان لە یانەکانی ئیستقلالی تاران، سایپا، پاسی تاران، مێسی کرمان، پەیکان، بەرقی شیراز، زۆباھەنی ئەسفەھان، داماشی گیلان و نەفتی ئابادان وەکوو ڕاھێنەری سەرەکی کاری کردووە، کە لەم ناوەدا دوو جار لەگەڵ یانەی سایپا بووە بە پاڵەوانی خولی تۆپی پێ پلە نایابەکانی ئێران.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "۳۰ نفر از مشاهیر کرد و کردشناسان تجلیل شدند". خبرگزاری مهر | اخبار ایران و جهان | Mehr News Agency (بە فارسی). 2019-07-03. Retrieved 2021-05-03.

ماڵپەڕی کاردۆ ئارت