بوڵی (بە ئینگلیزی: Bully) یارییەکی سەرکێشی و ئاکشنە لەلایەن ڕۆکستار ڤانکوڤەرەوە پەرەی پێدراوە و ڕۆکستار گەیمز بڵاویکردۆتەوە. یارییەکە لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ بۆ پلەی ستەیشن ٢ دەرچوو. وەشانێکی نوێکراوەی یارییەکە بە سەردێری "Scholarship Edition"بۆ ئامێرەکانی ئێکس بۆکس ٣٦٠ و نینتێندۆ وی بڵاوکرایەوە لە ٢٠٠٨. وەشانی داھاتووی یارییەکە لەژێر ناوی "Anniversary Edition" بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاوکرایەوە لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. یارییەکە لەکۆتاییدا وەشانێکی تریشی بۆ پلەی ستەیشتن چوار لێ دەرچوو کەوا کاریگەرییە ڤیدیۆیی و شێوازی یارییەکە باشترکرابوو بۆ یاریکەران و لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٦ بەردەست بوو.

Bully
پەرەپێدەرRockstar Vancouver[ئ]
بڵاوکەرەوەڕۆکستار گەیمز
بەرھەمھێنەر
  • جێرۆنیمۆ بارێرا
  • ستیڤ ماڕتن
شێوەسازمایک سکوپال
بەرنامەساز
  • مایک سلێت
  • پیتەر گڕانت
ھوونەرمەندستیڤن ئۆڵدز
نووسەر
ئاوازدانەرشۆن لی
بزوێنەر
سەکۆ
بڵاوبوونەوە
چەشنئاکشن- سەرکێشی
شێوازتاکە کەسی، فرەکەسی [ب]

چیڕۆکی یارییەکە لە شارۆچکەیەکی خەیاڵی دەڕوا بەڕێوە بەناوی بوڵوۆرت، کە تێیدا باسی چیڕۆکی جیمی ھۆپکینز دەکات کە دەیەوێت یەکسانی بۆ قوتابخانەکەی بگەڕێنێتەوە. یارییەکە لە ڕوانگەی کەسی سێیەمەوە دەکرێت و جیھانێکی کراوە دەخاتە بەردەستت تاکو بتوانی بە سکەیتبۆڕد، سکوتەر و پایسکل بەنێویدا گەشت بکەیت. یاریکەر دەتوانێ کەسایەتی جیمی ھۆپکینز یاری بکات، کەوا قوتابییەکە بەویستی دایکی خراوەتە قوتابخانەی بولوۆرت. جیمی ئەوەی بۆ ئاشکرا دەبێت کەوا قوتابخانەکە پڕە لە قوتابی ستەمکار و مامۆستای گەندەڵ، بۆیە ھەوڵی چاکسازی دەدات لە قوتابخانەکەدا. جیمی لە زۆربەی کاتەکاندا دەبێت بچێت لە وانەکانی وەک بیرکاری، جوگرافیا، فۆتۆگرافی، دارتاشی و زیندەزانی ئامادەبێت.

ھەرچەندە سەرەتا یارییەکە تووشی ڕەخنەی زۆربوویەوە بۆ وروژاندنی بابەتی ھاوڕەگەزخوازی و توندتوتیژی، تەنانەت ناوەکەی لە وڵاتانی ئەوڕوپا کرا بە Canes Canem Edit بە لاتینی ماناکەی «سەگ، سەگ دەخوات»، بەڵام وردە وردە یارییەکە چووە دڵی ڕەخنەگرانەوە و دواتر ١٫٥ کۆپی لە ساڵی یەکەمدا لێ فرۆشرا.

تێبینییەکان دەستکاری


سەرچاوەکان دەستکاری


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found