بووکی گۆڕستانی کۆن چیرۆکێکی کوردییە لە نووسینی مەلا کەریم ساردە کۆسانی (کەریم ڕاوچی)، کە ساڵی ١٩٨٩ (١٣٦٨ی ھەتاوی) بڵاو بووەتەوە و لە یەکەم تەجرەبەکانی نووسینی چیرۆکی کوردیی بە زاراوەی سۆرانی و لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دێتە ھەژمار و پێکھاتەیەکی داستانیی زۆر پتەوی نییە بەڵام گرینگایەتییەکەی لە فۆرمی زمانییەکەیدایە.[١]

بووکی گۆڕستانی کۆن
نووسەرکەریم ڕاوچی
وڵاتکوردستان
زمانکوردیی ناوەندی
بابەتچیرۆک
چەشنڕیالیستی کۆمەڵایەتی
بڵاوبوونەوە١٩٨٩
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
لاپەڕەکان٣٢

ناوەرۆک دەستکاری

لە گوندی ئەستێرۆکی ناوچەی ئاکۆیان کچ و کوڕێک لە منداڵییەوە و ھەر لەسەر بێشکە ناوی یەکیان لەسەر دەبێت، ئەو جووتە لەگەڵ یەک گەورە دەبن و ئەوینی نێوانیان تا دێت پتەوتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەی کە کاتی مارەکردنیان دێت، دەردەکەوێت کە بابی کەژاڵ، بە کەیخودایەتیی ئاغای دێیەکی تر ژن بە ژنەی پێ کردووە و داوییەتی بە پیاوێکی پیر (کە کۆنەمیراوی خۆیەتی) و خوشکی پیاوەی بۆ بابی ئەستاندووە؛ کەژاڵ دوای زانینی ئەو ڕاستییە بڕیار دەدات تۆڵە بکاتەوە، ھەر بۆیەش لە ڕۆژی بە بووکچوونیدا لە ماڵە زاوا ئاگر لەخۆی بەردەدات و تەرمە نیوەسووتاوەکەی دەبەنەوە گوندی خۆیان و لە گۆڕستانی کۆنی ئەوێ، لەپەنا شۆڕش دەینێژن، شۆڕش خۆشەویستی کەژاڵ لە ھەژمەتی ئەو کارەساتە لە ڕۆژی شایەکە دڵی لە لێدان دەکەوێت و بابیشی بۆ تۆڵەسەندنەوە حەمە سووری بابی کەژاڵی ھەنجن ھەنجن دەکات.

کۆی ناورۆکی چیرۆکەکە ڕەخنە لە کۆمەڵگای ئەوسای کوردستان و بێئاگایی خەڵکەکە و زوڵم و زۆریی ناڕەوای ئاغا و بەگی ئەو سەردەمەیە.

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • کەژاڵ
  • شۆڕش
  • حەمە سوور
  • کوێخا سولەیمان
  • باجی فاتم
  • قالە زلە
  • سوڵتان ئاغا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Read0, کولتور مەگەزین کرەتیک 12 Min. "ڕەوت و قۆناغەکانی چیرۆکی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان". کولتور مەگەزین.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری