بوزورگ عەلەوی
سەید موجتەبا ئاغابوزورگ عەلەوی (بە فارسی: سید مجتبی آغابزرگ علوی؛ لەدایکبووی ٢ی شوباتی ١٩٠٤ – مردووی ١٦ی شوباتی ١٩٩٧) بوزورگی عەلەوی یەکێکە لە پێشڕەوانی هونەری چیرۆک لەئێران و کاتێک باس لە چیرۆکی ئێرانی دەکرێت بوزورگ دەبێتە ڕوویەک لە ڕووە گەشەکانی ئەو هونەرە لە ئێراندا بوزورگ ساڵی ۱۹۰٤ز هاتۆتە دنیاوە کاتێک گەورە دەبێت حاجی سەید ئەبولحەسەنی باوکی بۆ ئەڵمانیا دەینێرێت و لەوێ خوێندن تەواو دەکات و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ ئێران خەریکی کاری مامۆستایی و نووسین دەبێت ، لەساڵی ۱۹۲٨ لەگەڵ سادقی هیدایەتی دا ئاشنا دەبن پاشانیش شیراز زادە پەرتو دەناسن و پێکەوە خەریکی پڕۆژەیەکی ئەدەبی دەبن کە تیایدا بەرگری لە پاراستنی ڕەسەنایەتی کلتووری ئێرانی دەکەن لە ساڵانی ۱۹۲٥_۱۹۲۷ دکتۆرا لە فەلسەفە وەردەگرێت لە زانکۆی بەرلین و لەهەمان زانکۆدا دەبێت بە مامۆستای لۆژیک پاشان بە ڕابەرایەتی د ئارانی گروپی پەنجا و سێ کەس پێکدێت کە ئامانجیان پەرەپێدان بە باری ڕۆشنبیری و خەباتکردن لە پێناو ئازادی دا تا لەساڵی ۱۹۳۷ هەر پەنجاو سێ کەسیان دەگیرێن و دەستگیر دەکرێن، تا ساڵی ۱۹٤۱ ئازاد دەکرێن و عەلەوی زۆر لەژێر کاریگەری ڕۆمانەکانی دۆستۆیفسکی و شیللەر و چیخۆف دا بووە و چەندەها کتێبی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی وەک باخی گێلاسی چیخۆف و ڕۆماننوسێکی بەتوانا بووە ڕۆمانی چاوەکانی یەکێکە لە کارە هەرە مەزنەکانی کە زۆربەی ڕەخنەگران بە سەرکەوتووترین کاری عەلەوی دایدەنێن ، چیرۆکننوسی گەورە عەلەوی لە بەرواری۱٦ ی شوباتی ساڵی ۱۹۹۷ دڵی لە لێدان کەوت و کۆچی دوایی کرد.
بوزورگ عەلەوی | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | بزرگ علوی |
لەدایکبوون | سەید موجتەبا ئاغابوزورگ عەلەوی ٢ی شوباتی ١٩٠٤[١] چاڵەمەیدان، تاران، ئێران[٢] |
مردن | ١٦ی شوباتی ١٩٩٧ بەرلین، ئەڵمانیا[٣] | (٩٣ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی تێمپلھۆف، بەرلین |
پیشە |
|
زمان | فارسی |
نەتەوە | ئێرانی |
ڕەگەز | نێر |
خوێندن | زانکۆی میونخ |
کارە دیارەکان | چاوەکانی، مۆرانە |
ھاوسەر | مارگەریتا شینسۆن (ھاوسەرگیری ١٩٣٦–؟) فاتمە عەلەوی گێرترود پارزش (ھاوسەرگیری ١٩٥٦؛ ١٩٩٧) |
منداڵەکان | مانی عەلەوی |
خزمەکان | سەید ئەبولحەسەن (باوک) خەدیجە قەمەر سادات (دایک) مورتەزا عەلەوی (برا) مستەفا عەلەوی (برا)[٢] |
کارەکان
دەستکاریکارە دیارەکان:
- چمدان (چەمەدان)، ١٩٣٤
- ورق پارەھای زندان (کاغەزە دڕاوەکانی زیندان)، ١٩٤١
- پنجاە و سە نفر (پەنجا و سێ کەس)، ١٩٤٢
- نامەھا و داستانھای دیگر (نامەکان و چیرۆکەکانی تر)، ١٩٥٢
- چشمھایش (چاوەکانی)، ١٩٥٢
کارەکانی تر:
- دیو… دیو (دێو… دێو)، ١٩٣١
- ازبکھا (ئوزبەکەکان)، ١٩٤٨
- Kämpfendes Iran، ١٩٥٥
- Geschichte und Entwicklung der modernen persischen Literatur، ١٩٦٤
- سالاریھا (سالارییەکان)
- میرزا
وەرگێڕانەکان بۆسەر فارسی:
- باخی گێلاس، ئانتۆن چێخۆڤ
- دوازدە مانگ، سامویل مارشاک
- کارامەییی خاتوو وارێن، جۆرج بێرنارد شۆ
- پشکنەرێک دێت، جەی بی پریستلی
- Jungfrau von Orleans، فریدریش شیلەر
- Das Iranische Nationalepos، تیۆدۆر نۆلدێکە
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Alavi, Bozorg (1904-1997)». Bnf.fr (بە فەرەنسی). لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «بزرگ علوی جوان». در خلوت دوست (نامەھای بزرگ علوی بە باقر مؤمنی) (یەکەم ed.). 1382. p. ٢٥٥. ISBN 964-313-586-1.
{{cite book}}
: پارامەتری نەناسراوی|link=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|published=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ ئەحمەدی، حەمید. خاطرات بزرگ علوی (یەکەم ed.). نگاھ. ISBN 978-0-00-022517-7.
{{cite book}}
: پارامەتری نەناسراوی|published=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریبوزورگ عەلەوی لە ئینسایکڵۆپیدیای بریتانیکا
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بوزورگ عەلەوی تێدایە. |