بانە شیروان

گۆرانیبێژێکی کوردە

بانە شیروان فاتیح (لەدایکبووی ٤ی ئازاری ٢٠٠١ لە سلێمانی، باشووری کوردستان- ) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی سلێمانییە. بە کوردی و ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت.

بانە شیروان فاتیح
زانیارییەکان
ھەروەھا ناسراوە بەبانە شێروان
لەدایکبووی (٢٠٠١-٠٣-٠٤) ٤ی ئازاری ٢٠٠١ (تەمەن ٢٣ ساڵ)
سلێمانی،  ھەرێمی کوردستان
پیشە(کان)گۆرانیبێژ
ئامێرەکانگیتار
ساڵانی چالاکبوون٢٠١٧ - ئێستا

بانە لە ٤ی ئازاری ٢٠٠١ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لەوێ گەورە بووە.[١] لە تەمەنی ١٦ ساڵی بەشداریی لە بەرنامەی کورد ئایدڵ کرد، و گەیشتە قۆناغەکانی کۆتاییی بەرنامەکە. لەڕێی ئەو بەرنامەیەوە ناوبانگی پەیداکرد.[٢]

بەرھەمی ھونەری

دەستکاری

یەکەم دەرکەوتنی بانە لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی کورد ئایدڵ بوو کە لە کەناڵی کوردسات ھاتە پەخشکردن و توانی لەو بەرنامەیەدا بگاتە قۆناغی ڕاستەوخۆ و کۆتایییەکان، و دوای تەواوبوونی ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە بانە یەکەم گۆرانی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نەوید زەردی دەرکرد بە ناوی «بڕۆ»، و ھەروەھا گۆرانییەکە ناوبانگێکی باشی لەناو گەنجانی کورد پەیداکرد. دوویەم بەرھەمیشی ڤیدیۆکلیپێکە بەناوی «بۆچی» کە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوی کردەوە.[٣]

لە تەمەنی ١٧ ساڵی یەکەم گۆرانیی لەگەڵ نەوید زەردی بڵاوکردەوە.[٤] یەکەم گۆرانیی کە بە تەنھا گوتی ساڵی ٢٠١٩ بوو، کە ئەفشین شوکری نووسەر و دەرھێنەری بوو. ئەو گۆرانییە وای کرد بەرھەمی زیاتر بڵاو بکاتەوە.[٥] لە ٢٠٢٠ گۆرانیی «شێتم»ی بڵاوکردەوە.[٦]

هەندێک لە گۆرانییەکانی:[٧]

  • بڕۆ
  • ئەمەوێت
  • بۆ چی
  • دوای ساڵێک
  • هەموو شەو
  • شێتم
  • دەستم بگرە
  • حەقی خۆتە
  • دڵی شکاو
  • دڵەکەم

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «بانە شێروان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.. بەو شێوەیە بانەت نەبینیووە.. !!». speemedia.com. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «دایکی بانە شیروان بەم قسانەی ھەوادارانی بانەی توڕە کردووە». westganews.net. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «نوێترین ڤیدیۆکلیپی بانە شیروان بڵاوکرایەوە». ئێن ئارتی. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ «بانە شیروان گرێبەستەکەی لەگەڵ نەوید زەردی ھەڵدەوەشێنێتەوە». speemedia.com. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «بانە شێروان "لێم جیابەرەوە"ی بڵاوکردەوە». www.bmctv.krd. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  6. ^ «بانە شیروان "شێتم" بڵاودەکاتەوە». xendan.org. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  7. ^ داگرتنی گۆرانیەکانی بانە شیروان