باشاک دەمیرتاش (لەدایکبووی ١٩٧٧) مامۆستا و نووسەر و ژنی سەلاحەدین دەمیرتاشی سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلانە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە باشاک بەردەوامی بە کەمپەینی ئازادکردنی لە زیندان دەدات.

باشاک دەمیرتاش

لەدایکبوون١٩٧٧ (تەمەن ٤٦–٤٧)
نەتەوەکورد
شارۆمەندێتیتورکی
پیشەمامۆستا
ھاوسەرسەلاحەدین دەمیرتاش (ھاوسەرگیری ٢٠٠٢)
مناڵ(ەکان)٢

باشاک لە ناوچەی سووری ئامەد لە دایک بووە و ھەر لەوێ گەورە بووە.[١]

لەکاتی باسکردنی دەستگیرکردنی ھاوسەرەکەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە لە ساڵی ٢٠١٦دا، باشاک بە ڕۆژنامەی جمھورییەتی گوت کە ڕووداوەکە منداڵی خۆمی بەبیرھێنامەوە و گوتی: «باوکمیان لە ساڵی ١٩٨٢ دەستگیرکرد. ئێمە لە دیاربەکر بووین و پۆلیسیش لە نیوەشەودا ھاتن (بە ھەمان ئەو شێوەیەی دەمیرتاشیان لە نیوەشەودا دەستگیرکرد)».[٢]

باشاک دەمیرتاش بە بەردەوامی لە ئامەدەوە بۆ ئیدرنە گەشت دەکات کە لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیایە بۆ سەردانی ھاوسەرەکەی.[٣]

باشاک بە بە بی بی سی گوت کە لە کاتی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ ھەوڵیداوە ببێت بە دەنگی ھاوسەرەکەی لە دەرەوەی زیندان، کە تێیدا سەلاحەدین دەمیرتاش وەک کاندیدی ھەدەپە بەژداربوو.[٤] ڕۆژی ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨، سەلاحەدین دەمیرتاش لە ڕێگای تەلەفۆنی باشاکەوە لە زیندانەوە وتارێکی پێشکەشکرد وەک بەشێک لە کەمپینی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.[٥]

باشاک لە ساڵی ٢٠١٨ دا چاوی بە کەتی پیری، ئەندام پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا کەوت بۆ ئەوەی پشتگیری کۆبکاتەوە بۆ ئازادکردنی ھاوسەرەکەی.[٦] لە دەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، باشاک پشتیوانی لە یاسایەک دەکرد بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت کە دەبوو بەھۆی ئازادکردنی ھەزاران زیندانی سیاسی.[٧][٨] باشاک بەشداری کرد لە کۆنگرەی ساڵانەی ھاوپەیمانی پێشکەوتنخوازان لە ساڵی ٢٠١٩ لە ستۆکھۆڵم و لە جیاتی ھاوسەرەکەی سەلاحەدین دەمیرتاش 'خەڵاتی ئازایەتی سیاسی' وەرگرت.[٩] لە حوزەیرانی ٢٠٢٠ باشاک بووە ئامانجی ھەڕەشەیەکی دەستدرێژی سێکسی لە ھەژمارێکی تویتەرەوە کە بوو بەھۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ژنانی سیاسی و چالاکوانانی مافی مرۆڤ پشتیوانی لێ بکەن.[١٠][١١] لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٠، بەھۆی ئەوەی کانی سەردانیکردنی ھاوسەرەکەی بەھۆی پەتای کۆرۆناوە دیاری نەکراوبوو، باشاک کارەکەی وەک مامۆستا بەجێھێشت.[١٢]

باشاک لە ساڵی ٢٠٠٢ ھاوسەرگیری لەگەڵ سەلاحەدین دەمیرتاش کرد[١٣] و پێکەوە دوو کچیان ھەیە.[١٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Gall، Carlotta (2018-07-31). «Erdogan's Most Charismatic Rival in Turkey Challenges Him, From Jail». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2019-03-13 ھێنراوە.
  2. ^ «Through his wife's eyes: The night Selahattin Demirtaş was arrested». www.cumhuriyet.com.tr. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. ^ «Başak Demirtaş: This is a good trek». www.cumhuriyet.com.tr (بە تورکی). لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ Girit، Selin (2018-06-20). «Başak Demirtaş: Erdoğan seçmenlerine ölmeyi ve öldürmeyi vadetti» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2019-03-13 ھێنراوە.
  5. ^ «Jailed HDP candidate Demirtaş makes campaign speech through wife's phone – Turkey News». Hürriyet Daily News (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  6. ^ «EP Rapporteur Kati Piri visits HDP and the Demirtas family». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  7. ^ «Wife of imprisoned Kurdish leader urges release of political prisoners in Turkey». www.kurdistan24.net. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  8. ^ «Turkey to free thousands of prisoners due to coronavirus pandemic». www.aljazeera.com. لە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  9. ^ «Jailed Kurdish leader Demirtaş receives international award for political courage». Ahval (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ Tremblay، Pinar (٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Sexual threat against HDP leader's wife backfires as Turks rally around women». Al-Monitor (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  11. ^ «Turkish police release man who threatened top politician's wife». Ahval (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ «Former HDP co-chair Demirtaş's wife quits teaching job as COVID-19 prison visitation schedule hinders work». www.duvarenglish.com. ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  13. ^ «Demirtas: From prison to the palace?». Rudaw. لە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  14. ^ France-Presse، Agence (2015-06-08). «Turkey election 2015: Kurdish Obama is the country's bright new star». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2019-03-13 ھێنراوە.