باربارا مۆری
باربارا مۆری ئۆچۆا (گۆکردن بە ئیسپانی: [ˈbaɾβaɾa ˈmoɾi oˈtʃoa]؛ لەدایکبووی ٢ی شوباتی ١٩٧٨، ئورۆگوای) خانمەکتەر، نووسەر، بەرھەمھێنەر و نمایشکارێکی جلووبەرگی مەکسیکییە. لە ساڵی ١٩٩٢ وەک نمایشکاری جلووبەرگ لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا دەستی بە کارکردن کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٩٧ لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی «Mirada de mujer» بۆ یەکەمین جار وەک ئەکتەر دەرکەوت، و زنجیرەکە سەرکەوتنێکی باشی بەدەستھێنا. لە ساڵی ٢٠٠٤ لە زنجیرەی ڕوبی (Rubí) بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت. دواتر خۆی چەندین فیلمی بەرھەمھێنا لەگەڵ کلیپی میوزیکی. لە ساڵی ٢٠١٠ لە فیلمی کۆلارەکان (Kites) بۆ یەکەمین جار لە سینەمای بۆلیوود دەرکەوت.
باربارا مۆری | |
---|---|
لەدایکبوون | باربارا مۆری ئۆچۆا ٢ی شوباتی ١٩٧٨ مۆنتیڤیدۆ، ئورگوای |
نەتەوە | مەکسیکی ئورگوایی |
پیشە | ئەکتەر، نمایشکاری جلووبەرگ، بەرھەمھێنەر، و نووسەر |
چالاکبوون | ١٩٩٧ - ئێستا |
مناڵ(ەکان) | ١ |
خزمەکان | کینیا مۆری (خوشک) |
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Bárbara Mori»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باربارا مۆری تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |