باتڵفیڵد ٢٠٤٢
باتڵفیڵد ٢٠٤٢ (بە ئینگلیزی: Battlefield 2042) یاریەکی تەقەکەری کەسی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١. لەلایەن داییس پەرەیپێدراوە و لەلایەن کۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتس بڵاوکراوەتەوە. ئەمە قیستی حەڤدەیەمە لە زنجیرە یاری باتڵفیڵد، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بۆ سیستەمەکانی وەک مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤، پلەی ستەیشن ٥، ئێکس بۆکس وەن، ئێکس بۆکس سێرێس ئێکس و ئێس بڵاوکراوەتەوە. بەپێچەوانەی یارییەکانی پێشووی زنجیرەکە، باتڵفیڵد ٢٠٤٢ تەنیا فرەیارییە و تاک-یاریزان نییە. باتڵفیڵد ٢٠٤٢ پێداچوونەوەیەکی تێکەڵی وەرگرت لەلایەن رەخنەگرەکان و پێشوازیەکی نەرێنی لە یاریزانەکان بۆ کێشە تەکنیکیەکانی وەرگرت لەسەر نەبوونی ناوەڕۆک لە دەستپێکردن و هەندێک گۆڕانکاری لە یاریدا.
پەرەپێدەر | داییس |
---|---|
بڵاوکەرەوە | کۆمپانیای ئێلەکترۆنیک ئارتس |
ئاوازدانەر | Hildur Guðnadóttir |
زنجیرە | باتڵفیڵد |
سەکۆ | مایکرۆسۆفت ویندۆز پلەی ستەیشن ٤ پلەی ستەیشن ٥ ئێکس بۆکس وەن ئێکس بۆکس سێرێس ئێکس و ئێس |
بڵاوبوونەوە | ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ |
چەشن | تەقەکەری کەسی یەکەم |
شێواز | فرە یاریزان |
یاریکردن
دەستکاریباتڵفیڵد ٢٠٤٢ تەقەکەرێکی کەسی یەکەمە کە چەند یاریزانێک لەخۆ دەگرێت. یارییەکە وەک لەداهاتوویەکی نزیکدا دانراوە چەک و کەرەستەکانی ئەم دواییەی تێدایە وەک تاوەی جێگیرکراو و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان نیشان دەدات و هەروەها ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی کە یاریزانەکان دەتوانن فەرمانی بەسەردا بکەن،[١] یاریزانەکان دەتوانن داوایی ئۆتۆمۆبیل یان فرۆکەکان بکە لە هەر شوێنێکی یاریەکەدا بێت.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Groff، Michael (٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «These are the seven Battlefield 2042 maps that we've seen so far». Electronic Gaming Monthly. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Forward، Jordan (٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١). «Battlefield 2042 reveal trailer – 23 cool details we spotted». PCGamesN. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە باتڵفیڵد ٢٠٤٢ تێدایە. |