بابا تاھیری ھەمەدانی

(لە بابە تاھیرەوە ڕەوانە کراوە)

بابا تاھیر ناسراو بە بابە تاھیری عوریان ناوی تاھیرە، ھۆنراوەنووسێکی سەدەی ١١ بوو کە بە زمانی پاڵەوی (شێوازی فەھلەویات-پاڵەوییەکان) ھۆنراوەی نووسیوە. ساڵی لەدایکبوونی بابا تاھیر ئاشکرا نییە، لە زۆر سەرچاوە باسکراوە، بەڵام بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان[١] لە ماوەی نێوان نیوەی دووەمی سەدەی دەیەم و نیوەی یەکەمی سەدەی یازدەمی زایینی ژیاوە. ھەربۆیە لەدایکبوون و کۆچی دوایی بە ساڵانی (٩٣٥ زایینی - ١٠١٠ زایینی) دیاریکراوە. زۆربەی ھۆنراوەکانی بابا تاھیر دوو بەیتە کە بریتییە لە چوار نیوە دێڕ، جگە لە ھۆنراوەی دوو بەیتی نزیکەی ٥ ھەزار (غەزەل) یشی ھەیە. بڕێک لە ھۆنراوەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر شێوەزاری سۆرانی، بۆ نموونە دڵزار یەکێک لە ئەو کەسانەیە کە بڕێک لە ھەڵبەستەکانی بابە تاھیری وەرگێڕاندوەتە سەر سۆرانی.

بابا تاھیری ھەمەدانی
وێنەی بابا تاھیر
لەدایکبوون٩٣٥ زایینی
ھەمەدان، ئێران
مردن١٠١٠ زایینی
ھەمەدان، ئێران
پیشەشاعیر
زمانپاڵەوی
نەتەوەکورد
سەردەمنیوەی دووەمی سەدەی دەیەم - نیوەی یەکەمی سەدەی یازدەمی زایینی
گۆڕی بابە تاھیر لە ھەمەدان

زمانی ھەڵبەستەکان

دەستکاری

تۆزێک لە سەرچاوەکان زمانی ھەڵبەستەکانی بابا تاھیریان بە زمانی لوڕی نزیکتر زانیوە.[٢] بەڵام ھەندێکی دیکە لە سەرچاوەکان پێیان وابووە کە ھەڵبەستەکانی باباتاھیر بە زمانی راجی ھۆندراونەتەوە.[٣] جگە لەمانە ھەندێک کەسیش زمانی باباتاھیر بە کوردیی لەکی، یان شێوەیەک لە کوردیی باشووری زانیوە.

بەرھەمە گرنگەکانی بەزمانی عەرەبی

دەستکاری
  • کلمات قصار
  • فتوحات الربانی فی اشارات ھمدانی

نموونەی ھۆنراوەکانی

دەستکاری

نموونەیەک لە دوو بەیتەکانی بابا تاھیر

دەستکاری
مەگەر شێر و پڵنگی ئەی دڵ ئەی دڵبەموو دایم بە جەنگی ئەی دڵ ئەی دڵ
ئەگەر دەستوم ڕەسەد خونت وەرێژومبوینم تا چ ڕەنگی ئەی دڵ ئەی دڵ

شیکردنەوەی: «دیارە تۆ وەکو شێر و پڵنگی ئەی دڵ، ھەمیشە لەگەڵ من لە جەنگدای، ئەگەر بکەویتە بەر دەستم خوێنت دەڕێژم، بۆ ئەوەی ببینم ڕەنگت چۆنە!»

نموونەیەکی تر لە دوو بەیتەکانی

دەستکاری
مو ئان بەحروم کە دەر زەرف ئامەدەستوممو ئان نوقتە کە دەر حەرف ئامەدەستوم
بە ھەر ئەلفی ئەلف قەددی بەریو ئایوئەلف قەدووم کە دەر ئەلف ئامەدەستوم

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ سەرەتای مێژووی ئەدەبی کوردی، د. مارف خەزنەدار (بە ڕووسی)
  2. ^ Most traditional sources call it loosely Lorī, while the name commonly applied from an early date to verses of this kind, fahlavīyāt, presumably implies that they were thought to be in a language related to the Middle Iranian dialect Pahlavi.
  3. ^ مصطفوی دھکردی، سید اسداللە. دیوان باباطاھر عریان (عارف سوتەدل ھمدان)، با مقابلۀ شانزدە نسخۀ خطی قدیمی و نسخۀ چاپی خاورشناسی کلمان ھوآر و براساس لھجەشناسی علمی بە ضمیمۀ ادبیات راجی و ترجمۀ ارمنی، انگلیسی، فرانسە و آلمانی، تھران: حیدری، ۱۳۵۲.

سەرەتای مێژووی ئەدەبی کوردی، د. مارف خەزنەدار (بە ڕووسی)