پۆستەری فیلم

بابل (بە ئینگلیزی: Babel) فیلمێکی ئەمریکی-مەکسیکی-فەڕەنسییە کە لە ساڵی ٢٠٠٦ بەرھەمھێنراوە. ئەم فیلمە باس لەوە دەکات کە لە جیھانێکدا کە ئەوەندە بچووک بووەتەوە و وەک گوندێکی لێھاتووە، پەیوەندییەکانیش لەگەڵیدا نزیک بووەتەوە بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە چیتر ئەو پەیوەندییانە لە ڕوانگەیەکی مرۆڤیانەوە سەیری ناکرێت و پێودانگەش بەپێی (دژ) و (لەگەڵ) دەپێورێت. لێرەوەیە تەقەکردنی شوانێکی مێردمنداڵ کە ھێشتا نەگەیشتووەتە قۆناغی لاویەتی دەبێتە ھۆیەک کە چوار کیشوەر بە یەکتری دەبەستێتەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە تەنیا کڵاو ڕۆژنەیەک بۆ (ڕاڤەکردنی ڕووداوەکان) و بگرە تێگەیاندنی بەرامبەر، تیرۆر و دژە تیرۆرە.

سەرچاوەکاندەستکاری