ئەودیو دیواری باخچەکە

کورتەزنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەمریکی

ئەودیو دیواری باخچەکە کورتە زنجیرەیەکی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە کە لەلایەن پاتریک مەکھەیڵەوە بۆ کارتوون نێتوۆرک دروستکراوە. زنجیرەکە باسی دوو زڕبرا دەکات کە بەناو دارستانێکی نامۆدا گەشت دەکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێی ماڵەوە، و ڕووبەڕووی جۆرەھا شتی نامۆ و خەیاڵاوی دەبنەوە لە گەشتەکەیاندا. زنجیرەکە لە کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی بەشێک لە نەزانراوەکەی مەکھەیڵەوە وەرگیراوە، بەشێک بەو لە پڕۆگرامی گەشەپێدانی کورتەکانی ستۆدیۆکانی کارتوون نێتوۆرک. ئیلایجا وود و کۆڵن دین دەنگی کەسایەتییە سەرەکییەکانی وێرت و گرێگ دەکەن، و مێلانی لینسکی دەنگی بیاتریس، چۆلەکەیەک، دەکات. ئەودیو دیواری باخچەکە لە ھەفتەکانی ٣ی تشرینی دووەم تا ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا پەخشکرا.

ئەودیو دیواری باخچەکە
چەشن
دانەرپاتریک مەکھەیڵ
وەرگیراو لەبەشێک لە نەزانراوەکە (٢٠١٣)
چیرۆک
  • ئەماڵیا لێڤاری، تۆم ھێرپیچ، و پاتریک مەکھاڵ (سەرەکی)
  • کۆڵ سانچێز و بێرت یون (تەنیا ئەڵقەی ٩)
دەرھێنەر
  • نیک کڕۆس (وێنەکێشان)
  • ڕۆبێرت ئاڵڤارێز، لاری لیچلیتەر، ئێدی ھۆچینس، و کێن بڕوس (ئەنیمەیشن)
  • نەیت کاش (سەرپەرشتیکردن)
Creative director(s)
  • نەیت کاش (ئەڵقەکانی ١-٦)
  • بێرت یون (ئەڵقەکانی ٧-١٠)
دەنگەکان
  • ئیلایجا وود
  • کۆڵن دین
  • مێلانی لینسکی
  • کریستۆفەر ڵۆید
  • جاک جۆنز
  • ساموێڵ رامێی
ئاوازدانەر(ان)کۆمپانیای ذە بڵاستینگ
وڵاتی بەرھەمھێنەرویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان١٠
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەرپاتریک مەکھەیڵ
جێنیفەر فێڵفرێی
کەرتس لیلاش
بڕاین ئەی میڵەر
ڕۆب سۆرچەر
بەرھەمھێنەر(ان)پێرنێڵ ھایس
ماوەی پەخش١١ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەرستودیۆکانی کارتوون نێتوۆرک
دابەشکەربڵاوکەرەوەی تەلەڤیزیۆنی وارنەر بڕۆس.
پەخش
تۆڕکارتوون نێتوۆرک
فۆرماتی وێنەHDTV (1080i)
فۆرماتی دەنگ
  • ستێریۆ (پەخشی ڕەسەن)
  • دۆڵبی دیجیتاڵ ٥،١
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-03) – ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-07)

زنجیرەکە یەکەم کورتە زنجیرەی تۆڕەکە بوو. مەکھەیڵ لە ٢٠٠٤دا بیرۆکەکەی بۆ ھات و لە ٢٠٠٦دا بیرۆکەکەی دایە تۆڕەکە. دوای کارکردن لە زنجیرەکانی دیکەی کارتوون نێتوۆرک وەک فلاپجاک و کاتی سەرکێشی، تۆڕەکە ئارەزووی کرد کە مەکھەیڵ ئەڵقەی یەکەم پیشانبدات. ئەڵقەی یەکەم بووە دامەزرێنەر و بەھێزکەری ئەودیو دیواری باخچەکە. بەرھەمھێنانی زنجیرەکە لە ئازاری ٢٠١٤ دەستی پێکرد و زۆربەی لە بێربانک، کالیفۆرنیا کرا، بەڵام زۆربەی وێنەکێشی ستۆریبۆڕدەکان لە شارەکانی تری ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە کاریان دەکرد، لە کاتێکدا ئەنیمەیشنی بەرنامەکە لەلایەن ستۆدیۆی دیجیتاڵ ئیمەیشنی کۆریای باشوورەوە یارمەتیدراوە.[٤] ژینگەی ناو زنجیرەکە لە ئەمریکانای نێوان سەدەی ١٩ەم و ٢٠ەمدایە، لەکاتێکدا باکگراوندەکانی ھاوشێوەی تابلۆ گریسایڵییەکان نەخشێنراون.

زنجیرەکە زۆر بە باشی قبوڵکرا لەلایەن ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆنییەوە، کە ستایشی کەش و کەسیاتییەکانی ناو زنجیرەکەیان کرد. لە ٢٠١٥دا، زنجیرەکە خەڵاتێکی ئێمیی بۆ باشترین پڕۆگرامی ئەنیمەیشنی نایابی بردەوە. کتێبێکی کۆمیکی وەن شۆت لە نووسینی مەکھەیڵ بەرھەمھێنرا، کە چوار چاپی لێ دەرچوو.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Foxe، Steve (١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «Exclusive: Return to the Unknown in Over the Garden Wall: Hollow Town». Paste. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  2. ^ Thill، Scott (١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥). «Cartoon Network's 'Over the Garden Wall' Wins Three Emmys». Cartoon Brew. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا «Over the Garden Wall Videos». Cartoon Network. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ Edgar & McHale 2017, p. 45, 78.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری