ئەنتۆنی ستار
ئەنتۆنی ستار (بە ئینگلیزی: Antony Starr) ئەکتەرێکی نیوزلەندییە، زۆرجار لە تەلەڤزیۆن کاردەکات، ڕۆڵەکانی بریتین لە زنجیرە تەلەفزیۆنییە ئەکشنەکانی بانشی(٢٠١٣ بۆ ٢٠١٦) و ھۆمڵاندەر لە زنجیرە تەلەڤزیۆنییە سووپەرھیرۆکەی دەستەی ھاوڕێکان. ستار خەڵاتی ئۆکتا بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵی لە فیلمی ئوسترالی "خۆزگە لێرە بوویتایە" (٢٠١٢). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٢، ستار لە شاری ئەلیکانتێی ئیسپانیا دەستگیرکرا، دوای ئەوەی لە مەیخانەیەکی ناوچەکەدا ھێرشی کردە سەر چێشتلێنەرێکی تەمەن ٢١ ساڵ. سزای ١٢ مانگ تاقیکردنەوەی بەسەردا سەپێندرا و پێنج ھەزار و ٥٣٠ دۆلاری وەک قەرەبوو درایەوە بۆ ئەوەی زیندانی نەکرێت.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Sharf، Zack (٤ی ئازاری ٢٠٢٢). «'The Boys' Actor Antony Starr Arrested in Spain for Alleged Assault». Variety (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئازاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمیک
- دەروازەی نیوزیلاند
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەنتۆنی ستار تێدایە. |