ھۆمڵاندەر
ھۆمڵاندەر (بە ئینگلیزی: Homelander) کەسایەتییەکەی خەیاڵی زنجیرە کتێبی کۆمیکی ھاوڕێکانە و پاشکۆی وەرچەرخانە کە لەلایەن گارس ئینیس و داریک ڕۆبەرتسۆنەوە دروستکراوە. ئەو سەرکردەی کۆمەڵێک پاڵەوانی سەرسوڕھێنەر و بێباکە بە ناوی حەوت، کە لەلایەن کۆمپانیای واتەوە پێکھێنراوە و دوژمنی سەرەکی بێڵی بەچەر بریکاری ئۆپەراسیۆنە ڕەشەکانی سی ئای ئەیە. ھۆملاندەر کەسێکی خۆبەزلزانە، بەچەر پێی وایە دەروونپیسە و ھیچ گرنگی بە خۆشگوزەرانی ئەو کەسانە نادات کە بانگەشەی پاراستنیان دەکات. ئەنتۆنی ستار و ڕۆوان سمیس لە فیلمی وەرگێڕدراوی تەلەفزیۆنی ئەمازۆن پرایم ڤیدیۆدا ڕۆڵیان گێڕاوە بە ناوی دەستەی ھاوڕێکان کە لەلایەن ئێریک کریپکەوە دروستکراوە. لەم زنجیرە تەلەفزیۆنییەدا بە کوڕێکی ناسیۆنالیست ناسراوە و حەزی خواردنەوەی شیری ھەیە. ھەروەھا لەم زنجیرەیەدا کوڕی سۆڵجەربۆی و باوکی ڕایان بەچەرە و پەیوەندییەکی ڕۆمانسی و سێکسی لەگەڵ مادلین دادەمەزرێنێت.
ھۆمڵاندەر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Homelander | |
باوک | سۆڵجەربۆی |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | leader، mass murderer، سووپەرھیرۆ |
ئەندامی | The Seven |
ئافرێنەر | گارس ئێنیس، دێریک ڕۆبێرتسن |
ڕۆڵگێڕ | ئەنتۆنی ستار |
ئیلھام | سووپەرمان |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | دەستەی ھاوڕێکان (کۆمیک)، کوڕەکان، دەستەی ھاوڕێکان: شەیتان |
دوژمن | بێڵی بەچەر |
سەرچاوەکان دەستکاری
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Homelander»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.