ئەساسینز کرید: ئاشکراکردنەکان

ئەساسنز کرید: ئاشکراکردنەکان (بە ئینگلیزی: Assassin's Creed Revelations)یارییەکی ڤیدیۆیییە کە لەلایەن کۆمپانیای یوبیسۆفت مۆنتریال پەرەی پێدراوە و بڵاوکراوەتەوە بە شێوازی کایەی دزێو و کایەی ئەکشن-سەرکێشی لە جیھانی کراوەدا. ئەم یارییە لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بۆ کۆنسۆلی پلەیستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاوکرایەوە. وەشانی مایکرۆسۆفت ویندۆزی ئەم یارییە لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ بڵاوکرایەوە.[١][٢]

ئەساسنز کرید: ریڤیلەیشنز
بەشێک لە زنجیرەیAssassin's Creed
چەشنکایەی ئەکشن-سەرکێشی
بڵاوکەرەوەیوبی سۆفت
وڵاتی بنەڕەتکەنەدا
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١١
ئاوازدانەرJesper Kyd
دابەشکەرستیم، علي، Ubisoft Store، پلەیستەیشن ستۆر، فرۆشگای مایکرۆسۆفت
Soundtrack releaseAssassin's Creed Revelations – Original Game Soundtrack: The Complete Recordings
شوێنی گێڕانەوەقوستەنتینە
تۆماری پێداچوونەوە80/100، 76/100
ڕوودەدات لە گەردوونی خەیاڵییAssassin's Creed universe
کەسایەتییەکانAltaïr Ibn-La'Ahad، Ezio Auditore da Firenze، Desmond Miles
پەرەپێدەرUbisoft Montreal
سەکۆئێکس بۆکس ٣٦٠، پلەی ستەیشن ٣، مایکرۆسۆفت ویندۆز، پلەی ستەیشن ٤
بزوێنەری نەرمامێرUbisoft Anvil
دۆخی کایەتاک-یاریزان، فرە-یاریزان
ئامێری وەرگرگەیمپاد
چەشنی بڵاوکردنەوەoptical disc، دابەشکردنی دیجیتاڵی، digital download
CERO ratingZ (Ages 18 and up only)
نرخاندنی ESRBMature 17+
نرخاندنی PEGIPEGI 18
نرخاندنی USKUSK 16
وێبگەhttp://assassinscreed.ubi.com
زنجیرەفیلمAssassin's Creed

ئەم یارییە لە دەرھێنانی ئەلێکساندەر ئامانچیۆیە و لەلایەن مارتن شێلینگەوە بەرھەم ھێنراوە و ئەلێکساندەر براولت دیزاینی کردووە و بە بزوێنەری «ئەنڤیل» دیزاین و دروست کراوە.[٣][٤] کاری ژەنینی گۆرانی و دەنگدان لەلایەن جێسپەر کید و لۆرن بالفەوە ئەنجامدراوە.[٥]

لەم یارییەدا، کارەکتەرە بەناوبانگەکانی یارییەکانی پێشووی ئەساسنز کرید وەک ئەلتەیر، ئیزیۆ ئودیتۆر و دێسمۆند مایڵز بەکارھێنراون.[٦][٢]

چیرۆکی ئەم یارییە درێژە بە چیرۆکی وەشانی پێشووی ئەم زنجیرەیە دەدات بە ناوی ئەساسنز کرید: برۆزەرھوود. ئێزیۆ، دوای ڕووداوەکانی کتێبی (ئەساسنز کرید: برایەتی)، دەست دەکات بە دۆزینەوەی وەڵامی پرسیارەکانی سەبارەت بە پاشخانی بکوژەکان[پانویس ١] و باپیرە ئەفسانەیییەکەی، ئەلتەیر، بۆ قەڵای مەسیاف، شوێنێک کە تا چەند سەدەیەک پێش خۆی شوێنی ئامادەبوون و چالاکییەکانی ئەلتەیر و گرووپی بکوژەکان بووە. ئیزیۆ بەدوای دۆزینەوەی کتێبخانەیەکی نھێنیدا دەگەڕێت لەناو ئەم کۆمپاوندەدا کە ھی ئەلتەیر بووە.[٧][٨][٩]

یارییەکە لە چەند قۆناغێکی کاتیی جیاوازدا گێڕدراوەتەوە. ئێستا و ڕێنێسانس و جەنگە خاچپەرستەکان ماوەی کاتن کە لەلایەن کارەکتەرە جیاوازەکانەوە وێنا دەکرێن. ڕەوتی باڵادەستی یارییەکە لە سەردەمی ڕێنێسانس و چیرۆکی ئێزیۆ ئۆدیتۆرە، کە لە قوستەنتینە و مەسیاف و شوێنەکانی دیکەدا بەدوای وەڵامی پرسیارەکانیدا دەگەڕێت.[١٠]

گۆڤاری باژیناما باس لە داھێنانەکانی وەک باشترکردنی میکانیزمی پێکھێنانی برایەتی بکوژەکان و خستنەڕووی تایبەتمەندی ھەستی ھەڵۆ و ھتد دەکات لەم یارییەدا و گەورەترین کەموکوڕی ئەم یارییە بە زیادەڕۆیی دووبارەبوونەوەی پرۆسەی شێوازی کایەکردنی ئەم یارییە دەزانێت. ھەروەھا ئای جی ئێن پێشوازی لە داھێنانەکانی یارییەکە کرد بەڵام پێی وایە کە ڕەوتی ئەم زنجیرەیە زۆر دووبارە بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ماڵپەڕە باسی ئەم یارییەی کردووە وەک باشترین وەشانی ئەم زنجیرەیە لەم ژانرەدا و یارییەکی نایاب.[١١]

ئەم یارییە لە پلەیستەیشن ٣ ٣٫٨٣ ملیۆن دانە و لە ئێکس بۆکس ٣٦٠ ٣٫٩٠ ملیۆن دانە و لە ویندۆز ٠٫٤٥ ملیۆن دانە فرۆشراوە؛ بە گشتی زیاتر لە ٨ ملیۆن دانە لە سەرانسەری جیھاندا فرۆشراوە، تا ٩ی ئازاری ٢٠١٣.[١٢][١٣][١٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "June Cover Revealed: Assassin's Creed Revelations" (بە ئینگلیزی). Game Informer.
  2. ^ ئ ا "Assassin's Creed Revelations: Assassin's Dens Explained, Gamerant". 27 May 2011. ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref>ی ھەڵە؛ ناوی «ac:r gamerant» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
  3. ^ "Assassin's Creed: Revelations game details, system requirements, ratings and reviews". 24 November 2012.
  4. ^ "Face-Off: Assassin's Creed: Revelations". 19 November 2011.
  5. ^ "Assassin's Creed Revelations Soundtrack Detailed". 19 September 2011.
  6. ^ "June Cover Revealed: Assassin's Creed Revelations". 5 May 2011.
  7. ^ "The End of Revelations and the Future of Assassin's Creed".
  8. ^ "Assassin's Creed Revelations Concludes Ezio's Story".
  9. ^ "Assassin's Creed Revelations Stars Ezio and Altair".
  10. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشان و سەردێڕ زۆرەکییە..
  11. ^ "Assassin's Creed Revelations Review". 14 November 2011.
  12. ^ "Assassin's Creed: Revelations PS3 Sales". 9 March 2013.
  13. ^ "Assassin's Creed: Revelations X360 Sales". 9 March 2013.
  14. ^ "Assassin's Creed: Revelations PC Sales". 9 March 2013.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "پانویس", but no corresponding <references group="پانویس"/> tag was found