دیسکی بینایی
دیسکی بینایی یاخود پەپکەی بینایی (بە ئینگلیزی: Optical disc) تەنێک یان شتێکی تەختە، کە زانیاری و داتای لەسەر ھەڵدەگیرێت بەڵام بە شێوەی فیزیکی واتا سووتاندن یاخود بە ڕێگای لەیزەر کە بەیارمەتیی تیشکی ڕووناکی و لەیزەر دەخوێنرێنەوە،[١] بەکارھێنانی دیسکەکانی بینایی بۆ ھەڵگرتنی داتا و زانیاری و میوزیکە بە شێوەیەکی سەرەکی و داکردن و ئەرشیڤکردنی پەڕگە و فایل و زانیاری بۆ ماوەیەکی درێژتر،[٢] و دیسکە بینایییەکان چاکتر و ماوەیەکی درێژتر زانیارییەکان ھەڵدەگرن بە بەراورد بە درایڤ و میدیاکانی تر ئەگەر بە چاکی بپارێزرێت.
دیسکە بینایییەکان دەتوانن زانیاری بە ئانالۆگ وەک نموونەی لەیزەر دیسکەکان، یان زانیاریی دیجیتاڵی و نوێ بۆ نموونە دی ڤی دییەکان یان شێوەیەک لە شێوەکان ھەردووکیان لەسەر یەک دیسک ھەڵبگرن بۆ نموونە سی دییەکان، و دیسکە بینایییەکان ھەرچەندە لەو ڕۆژگارەدا کەمتر بەکاردێن بەڵام دیسکە بینایییەکان پارێزراوتر و چاکترن بۆ ئەرشیڤکردنی زانیارییەکان لەسەری.[٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «What are optical disks and how do they work?». Search Storage (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-23 ھێنراوە.
- ^ «What is an Optical Disk?». GeeksforGeeks (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2024-01-23. لە 2024-12-23 ھێنراوە.
- ^ «Data Storage: Optical Discs | Saylor Academy». Saylor Academy (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-23 ھێنراوە.
- ^ «Definition of OPTICAL DISC». www.merriam-webster.com (بە ئینگلیزی). 2024-12-16. لە 2024-12-23 ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دیسکی بینایی تێدایە. |