ئەزموون (شێرکۆ بێکەس)

ئەزموون: چەپکێک ھەڤپەیڤین، ١٩٨٥-٢٠٠٠ کتێبێک بریتی لە کۆمەڵێک ھەڤپەیڤین لەگەڵ شێرکۆ بێکەسە. کۆکردنەوە و ئامادەکردنەوەی کتێبەکە لەلایەن یاسین عومەرەوە ئەنجام دراوە و لە ساڵی ٢٠٠١ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.[١]

ئەزموون
نووسەرشێرکۆ بێکەس
سەردێڕی سەرەکیئەزموون: چەپکێک ھەڤپەیڤین، ١٩٨٥-٢٠٠٠
وڵاتباشووری کوردستان
زمانکوردیی سۆرانی
چەشنشیعر
بڵاوبوونەوەسلێمانی
بڵاوکەرەوەدەزگای چاپ و پەخشی سەردەم
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
٢٠٠١
لاپەڕەکان٤٦٢

ھەڤپەیڤینەکان دەستکاری

  • ڕووبەڕوو لە سێبەری چیادا، ھەڤپەیڤین لەگەڵ ھەڤال کوێستانی، ١٩٨٥.
  • چاوپێکەوتنێک لەگەڵ "شێرکۆ بێکەس"دا، ھەڤپەیڤین لەگەڵ بەختیار عەلی و مەریوان وریا قانع، ١٩٩٢.
  • پرس و ئەزموون لەگەڵ "شێرکۆ بێکەس"دا، ھەڤپەیڤین لەگەڵ کەریم دەشتی، ١٩٩٣.
  • شیعر و مەنفا و نوێگەرێتی، ھەڤپەیڤین لەگەڵ عەبددوڵڵا تاھیر بەرزنجی، ١٩٩٣.
  • دیدارێک لەگەڵ "شێرکۆ بێکەس"دا، ھەڤپەیڤین لەگەڵ ئیبراھیم یووسف، ١٩٩٣.
  • شێرکۆ بێکەس و شیعر و کەلتوور و چارەنووس، ھەڤپەیڤین لەگەڵ ڕەئووف بێگەرد و دڵسۆز حەمە، ١٩٩٦.
  • دیدار لە دەربەندی پەپوولەکاندا، ھەڤپەیڤین لەگەڵ سەید عەلی ساڵحی، ١٩٩٦.
  • شیعر پرسیارێکی بێسنوورە، ھەڤپەیڤین لەگەڵ فەرەج سەرکووھی، ١٩٩٦.
  • گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستا شێرکۆ بێکەس، ھەڤپەیڤین لەگەڵ ئەنوەر سوڵتان، ١٩٩٧.
  • ئاخاوتنێکی گەرم... نزیک سەھۆڵبەندانی قوتبی ژووروو، ھەڤپەیڤین لەگەڵ جەوھەر کرمانج، ١٩٩٧.
  • ڕووبەڕوو لەگەڵ "شێرکۆ بێکەس"دا، ھەڤپەیڤین لەگەڵ قوبادی جەلیزادە و تەڵعەت تاھیر، ١٩٩٨.
  • لە یەکەمین گوتوبێژدا بۆ (الفینق)، ھەڤپەیڤین لەگەڵ ماجدە حەمید، ١٩٩٩.
  • فەرھەنگێک بۆ شیعر نییە، ھەڤپەیڤین لەگەڵ خالید سلێمان، ٢٠٠٠.

سەرچاوەکان دەستکاری