ئەرژەنتین لە جامی جیھانیی فیفا

ئەرژەنتین یەکێکە لە سەرکەوتووترین ھەڵبژاردەکانی تۆپی پێ لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، سێ جامی جیھانیی بەدەستھێناوە: لە ساڵانی ١٩٧٨ و ١٩٨٦ و ٢٠٢٢.[١][٢][٣][٤] ھەروەھا ئەرژەنتین سێ جار پلەی دووەمی بەدەستھێناوە: لە ساڵانی ١٩٣٠ و ١٩٩٠ و ٢٠١٤.[٥][٦][٧]ھەڵبژاردەکە جگە لە ٤ جامی جیھانیی لە ھەموو خولەکانی دیکەبەشداری کردووە.[٨] ئەرژەنتین میوانداری جامی جیھانیی ساڵی ١٩٧٨ی کرد و گەیشتە یاریی کۆتاییی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا، ئەمە دووەمجار بوو لەسەر یەک ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا بگاتە یاریی کۆتاییی دوای ئەوەی پێشتر لە ساڵی ١٩٧٤ گەیشتبووە ئەو قۆناغە و یارییەکەی بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا دۆڕاندبوو.[٩]ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا سوپەرستارێکی تایبەتی خۆی لەدەستدابوو ئەویش یۆھان کرۆیف بوو پەیوەندی بە پێکھاتەکانی جامی جیھانیی ١٩٧٨ەوە نەکرد بەھۆی ھەوڵێکی ڕفاندن کە لە ساڵی ١٩٧٧ ڕوویدا. دوای ٣٠ ساڵ ئەم زانیارییەی ئاشکرا کرد. ئەرژەنتین توانی بە ئەنجامی ٣–١ یارییەکە بباتەوە و یەک نازناوی خۆی بەدەست بھێنێت. پاشان دوای ھەشت ساڵ لە سەرکەوتنەکەی لەسەر خاکی خۆی، ئەرژەنتین بۆ جاری دووەم نازناوی جامی جیھانیی بەدەستھێنا. دیێگۆ مارادۆنا بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە ھەڵبژێردرا، دوای ئەوەی پێنج گۆڵی تۆمارکرد. یارییەکە لەبەردەم ئامادەبوونی ١١٤ ھەزار و ٦٠٠ کەس ئەنجامدرا. ساڵی ٢٠٢٢ ئەرژەنتین بۆ جارێکی دیکە گەیشتە یاریی کۆتایی یارییەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە یاریگای نیودەوڵەتی لوسێل لە شاری لوسێل بەڕێوەچوو کە ھاوتایە لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانی دەوڵەتی قەتەر. کاتی ئاسایی و زۆرکراوی یارییەکە بە ئەنجانی ٣–٣ کۆتایی ھات بۆیە پەنابرایە بەر لێدانەیەکلایکەرەوەکان و ئەرژەنتین توانی بە ئەنجامی ٤–٢ یارییەکە بباتەوە و بۆجاری سێیەم لە مێژوویدا نازناوەکە بەرزبکاتەوە.[١٠][١١]لیۆنێل مێسی لە ١٩ یاریدا کاپتنی ھەڵبژاردەکە بووە. بە کۆی گشتی ٢٦ یاری لیۆنێل مێسی بە یەکەم یاریزانی ھەڵبژاردەکە و ھەروەھا پاڵەوانێتییەکە دادەنرێت کە زۆرترین یاری ئەنجامداوە. لەھەمانکاتدا گۆڵکاری ھەڵبژاردەکەیە لە پاڵەوانێتییەکەدا بە تۆمارکردنی ١٣ گۆڵ، دوای ئەو گابریێل باتیستوتا دێت بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ.

ئەرژەنتین ئاھەنگی سەرکەوتنی خۆی لە یاریی کۆتاییی جامی جیھانیی ١٩٨٦ لە مەکسیک دەگێڕێت

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Sportstar، Team (١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «What is Argentina's record in FIFA World Cup finals?». Sportstar (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «1930 FIFA World Cup Uruguay™». www.fifa.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «1978 FIFA World Cup, Argentina: Teams, Facts, Final, Stadium» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ impromptuinc (٦ی نیسانی ٢٠١٢). «1990: Sweden – West Germany 1-3 (0-3)». Germany's / Deutschlands Nationalmannschaft (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «2014 FIFA World Cup Brazil™: Germany». www.fifa.com (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  6. ^ «World Cup 1990: When Cameroon stunned Argentina». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  7. ^ «What happened at the inaugural FIFA World Cup in 1930?». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  8. ^ «Argentina National Team Appearances in the Soccer World Cup». www.thesoccerworldcups.com. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «1974 FIFA World Cup Germany™». www.fifa.com (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  10. ^ «2022 World Cup final: Argentina 3-3 France (aet, 4-2 on pens) – as it happened». the Guardian. ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢.
  11. ^ «Argentina wins World Cup on penalty kicks over France: Live updates». NBC News.