ئەرسەلان باییز ئیسماعیل، لەدایکبووی ساڵی ١٩٥٠ لە گوندی کاریتانیی سەر بە ‌ناحیەی دیبەگەی پارێزگای ھەولێر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و لە ئێستادا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانە.

ئەرسەلان باییز ئیسماعیل

لەدایکبوون١٩٥٠
گوندی کاریتان، ناحیەی دێبەگە، ھەولێر
نەتەوەکورد
پەروەردەبڕوانامەی دکتۆرا لە ئەدەبی کوردی - زانکۆی سلێمانی
پیشەئەندامی پەرلەمانی کوردستان (سەرۆکی پەرلەمان)
چالاکبوون١٥ی شوباتی ٢٠١٢ - ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٣
پاشحەسەن محەممەد سوورە
حیزبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ژیاننامە و چالاکییەکان

دەستکاری

ئەرسەلان بایز ساڵی ١٩٥٠ لەگوندی کاریتانی سەر بە ناحیەی دیبەگەی پارێزگای ھەولێر لەدایک بووە، بکالۆریۆسی لە زمانی کوردی لە ‌زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، لەساڵی ١٩٧٠دا پەیوەندیکردووە بە ‌کۆمەڵەی مارکسیی لینینی کوردستانەوە، لەساڵی ١٩٧٤ بۆ ساڵی ١٩٧٥ بوە بەپێشمەرگە لە ‌شۆڕشی ئەیلوولدا، لە ساڵی ١٩٧٥دا لەگەڵ خاڵە شیھاب و جەعفەر و چەند سەرکردەیەکی دیکەی کۆمەڵەدا لەلایەن رژێمی بەعسەوە زیندانیی کراوەو تا ساڵی ١٩٧٨ لەزینداندا بووە. ساڵی ١٩٧٩ پاش ئەوەی ئازاد دەکرێت، دەبێتەوە بەپێشمەرگە تا راپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

ساڵی ١٩٩٢ یەکەم سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بووە کە رۆژنامەیەکی رۆژانەیە. لەیەکەم کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیشدا لەساڵی ١٩٩٢دا بەئەندامی سەرکردایەتی ھەڵبژێردرا.

ساڵی ١٩٩٣ تا ساڵی ١٩٩٦ لێپرسراوی مەڵبەندی رێکخستنی ھەولێر بووە، پاشان بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی بووە. ھەر لەساڵانی نەوەتەکاندا چەند ساڵێک وەزیری پەروەردە بوو. ساڵی ٢٠٠٠ بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سلێمانی بەدەستھێناوە، ساڵی ٢٠٠٣ش لە ‌ئەدەبی کوردییدا بڕوانامەی دکتۆرای لەھەمان زانکۆ بەدەستھێناوە.

توێژینەوە و بەرھەمەکانی

دەستکاری
  1. ڕاپەڕینی ئاگری - وەرگێڕان.
  2. فاشیزم - ١٩٨٨.
  3. ڕاگەیاندنی شۆڕش و بزووتنەوەی شیعری کوردی - ٢٠٠١.
  4. ڕۆژانی سەخت.
  5. سیمای شیعری کوردی دوای ڕاپەڕین - ٢٠٠٣.
  6. پرؤسترۆیکا.
  7. پێگەی سیاسیی کورد لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست - ٢٠٠٨.
  8. سەمای دۆلفینەکان - ٢٠١١.

لەگەڵ دەیان وتار و لێکۆڵینەوە لەڕۆژنامەکان...

سەرچاوەکان

دەستکاری